دواین هەواڵ

2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات.

بابەت

ئاگادارییەک بۆ ڕای گشتی و پارتە سیاسیەکانی کوردستان ( ئاوێتەبوون بە ڕووباری پڕخرۆشی تێکۆشان لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستان )

پێش 3 هەفتە

سەردار وەلەدبەیگی

بەناوی کورد و کوردستان
ھەڤاڵان، ھاوبیران، دۆستان و تێکۆشەران
ھەروەک پێشتر دڵنیاییم بە ھەموو لایەک دابوو کە ھەروا ڕێبواری شێلگیری ڕێگای کوردایەتی و سەربەخۆیی کوردستان ئەبم، بە شانازیەکی زۆرەوە لە بەرامبەری ئێوە و رۆڵەکانی نەتەوەکەمان پەیوەستبوونی خۆم بە مەکۆ و قوتابخانەی پاک و  مەزنی کوردایەتی، پارتی ئازادیی کوردستانPAK ، ڕائەگەیەنم .
ئەو پارتەی نەک لە ئێستادا بەڵکوو لە کاتێکدا کە جیھان ھێشتا لە قۆناغی دوو جەمسەریا بوو، ڕچکەی ڕێگا و ڕێبازی سەربەخۆیی شکاند و ئاڵا خوێناویەکەی شێخ عوبەیدۆڵڵا و سمکۆ و شێرعەلی مەردان خان و شامحەمەد مەلەکشایی و پێشەوا قازی محەمەدی لە پێناو کوردستانی سەربەخۆدا ھەڵکردەوە. ئەو پارتەی ناسنامەی دەستکرد و سەپاوی ئێرانی بوونی لەسەر کورد داماڵی و برەوی بە ناسنامەی کوردستانی بوون دا و ئێستا رەمز و سێمبولی تێکشکاندنی ئێرانچێتی و ھەستانەوەی ڕێبازی کوردستانیەتە.
پارتێک کە نەک هەر لەسەر ئاستی سیاسەتدا، بەڵکو لە ئاستی بیر و ئەندێشەی سیاسیشە پێشەنگ و داهێنەر و خاوەن پرۆژە بووە.
پارتێک کە پێشەنگی هەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان بوو وە بەخوێنی خەباتگێڕان و ئیرادەی تێکۆشەرانی، ئاڵای داگیرکەری ھەزاران جار هێنایە خوارەوە و ئاڵای پیرۆزی کوردستانی لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەکاندەوە. ئەو هێزەی بە گوتاری یەکبوونی کورد و لوڕ شۆڕشێکی مەزنی ناسنامەیی کرد. ئەو پارتەی نەک هەر بە ناوەڕۆک و ميتۆد بەڵکوو لە جەوهەریشدا ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای کوردستان و کوردایەتی بووە.
ئەو هێزە سیاسیەی سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانی ڕێی خەبات، لە نامومکینات شاڕێی ساز کردووە و لە هیچ هەلوومەرجێکدا دەرفەتەکانی بە فیڕۆ نەداوە. ئەو پارتەی لە دۆخی ئاڵۆز و تەنگەبەری خەباتی ڕۆژهەڵاتدا، سوپایەکی رێک و پێکی بە ئەزموون و ئەمڕۆیی بنیاد ناوە و نموونەیەک لە سیستەمی فکری و ڕێکخراوەیی و سوپایی و دیسپلینی ھوشیارانەی دروست کردوە.
ئەم هێزەی پیرۆزیی سنوورە دەستکردەکانی شکاند و  بە بەشداریی کردنی چەند ساڵەی لە شەڕی بەرگری لە خاک و نیشتیمانی باشووری کوردستاندا و تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش لە مەیدانەکانی شەڕ و هەروەها تێکشکاندنی هێزی سێ دەوڵەتی داگیرکەر لە شەڕی پردێدا، ئەوەندەی تر سەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتیەکانی لەو ئەرکە مێژووییە و ئەم قۆناغەدا بەرز ڕاگرت. ئەو ھێزەی نە تیرۆر و نە درۆن و نە ھاژەک و نە شەڕی پێسانەوەی نەرمی دوژمن، شانی پێ دانەخستووە و چالاک و سەربەرز سوارچاکی مەیدانە.
ئەو هێزەی بە درێژایی بوونی خەمی یەکڕێزی و یەکێتی ماڵی کورد و هێزە سیاسیەکانی بە کۆڵ هەڵگرتووە.
ئاوها هێزێک کە سەرلەبەری ژیانی سیاسی و شۆڕشگێڕانەی پڕە لە دەسکەوت و داهێنان، پڕە لە ئازایەتی و کۆڵنەدان، تەژییە لە خۆنەویستی و لێبڕاوی و ئیرادەی تێکۆشەرانی لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا، شایانی پاڵپشتی کردنی تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمانە.
لەم سۆنگەیەوە و بەو تێڕوانینەی کە ئەو ڕێبازە چوارچێوەیەکە کە خوێنی ڕۆڵەکانی کورد تێدا بە فیڕۆ ناچێت و خەبات و ئارەقە و ڕەنجی تێکۆشەرانی تێدا نافەوتێ ، هەروەها لەبەر دەیان هۆکاری ورد و دروشتی تر، بڕیارم دا لە سەر درێژەدان بە خەبات و تێكۆشان لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستان دا ، هەروەها ئامادەم بەوپەڕی شانازییەوە خزمەتی ئەو ڕێبازە بکەم.

لەم دەرفەتە کەڵک وەرئەگرم و داوا لە گشت ئەو کەسانە ئەکەم کە دڵیان بۆ ڕێبازی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان لی ئەدات و متمانەیان بە من هەیە و خۆیان بە بەشێک لە بزووتنەوەی ناسیونالیزمی ڕەوای نەتەوەکەمان ئەزانن، بێنە ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و لە بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزەدا کە تەنیا ڕێگای بەختەوەریی و ئارامیی و ئاسوودەیی نەتەوەکەمانە پاڵپشت و هاوسەنگەرمان بن.
بێگومان دەرگای پارتی ئازادیی کوردستان بە ڕووی هەموو تێکۆشەرێکی کورددا ئاواڵەیە کە خەمی کورد و پرسە ڕەواکەی هەڵگرتووە.

ئاواتەخوازم لەم ڕێگەیەدا شانبەشانی هاوڕێیان و تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستان ڕوسوور و سەربڵەند بم لە ئاست ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان و خاکی پیرۆزی نیشتمان.

بژی کورد بژی کوردستان

سەرەوە