پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
27/03/2025
سەدیق دەروێشی
🔶 نەورۆژ ، نی ڕۆژ ، ڕۆژانی یان نەورۆز ، ڕۆژێکی نوێ لە ساڵە و، بەمانای دەستپێکێکی نوێ و وەرزێکی نوێ هاتووە . نەوڕۆژ لە سەرەتای دەست پێکردنی ژیاری و شارستانییەتی کورد و لە نێو شارستانییەتی کورد دا پێی هەڵگرتووە و پەلی و پۆی هاویشتووە و چەکەرەی کردووە و مانا و واتای نوێ و سەردەمیانەی بە خۆیەوە گرتووە. بنج و بناوانی نەورۆژ لە نێو پەیکەری کۆمەڵگای کوردی رەگاژۆ بووە و بێجمی گرتووە و لە ئەلەمێنتەکانی کولتووری کوردە و تایبەتمەندییە کولتوورییەکانی کورد پێوە دیار و بەرچاوە. 🔷نەورۆژ و جێژنی نەورۆزانە ، لە گەڵ سەرهەڵدانی وەرزیڕی و لە چاخی چاندن و کشتوکاڵ دا لە نێو کۆمەڵگای وەرزێری کوردیدا سەری هەڵداوە . کۆمەڵە و هۆزە کوردە وەرزێرەکان دوای تەواو بوونی زستان و سەرما و سۆڵە و هاتنی وەرزی گەرما و گۆڕانکاری کەشوهەوا و دەرکەوتنی خۆر ، ڕۆژێکیان بۆ شایی و ئاهەنگێڕان دیاری کردووە و ناویان ناوە نەورۆز یان نەوڕۆژ. بەو بۆنەوە ، خەڵک بە شێوەی بەکۆمەڵ ئاگریان کردۆتەوە و سەما و هەڵپەڕکێیان کردووە و خواردن و خواردنەوەیان پێشکەش بە یەکتر کردووە. ئەمەش ، دەرخەری ئەو ڕاستینە حاشا هەڵنەگرەیە کە نەوڕۆژ لە سەرەتای وەڕێزی وشارستانییەت لە نێو کورد و لە خاکی پیرۆزی کوردستاندا سەریهەڵداوە. لە ڕڵستیدا، مێژووی نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ تا ١٤ هەزار ساڵی پێشین. 🔶 بنیاتنانی ئیمپراتۆریی ماد و یەکخستنی هۆزە کوردەکان لە ژێر یەک قەوارە و سیستەم و ستراکچێری سیاسی و ئیداری دا ، بۆ یەکەم جار یەکگرتوویی و یەکێتییەکی دیرۆکی لە نێو کورد دا هێنایە ئاراوە. ئەو یەکگرتووییە، هێز و گڕ و تینێک و ئۆقرەیی و ئاسوودەییەکی زۆری خستە ناو دڵ و ناخی تاک و کۆی کوردەکان و دەور و باندۆرێکی پۆرەتیڤی لەسەر سایکۆلۆژیی کورد هەبوو . ئەو ڕۆژە ، بووە ڕۆژێکی نوێ و وەرزێکی نوێ لە ژیانی کورد. نەورۆز و ئەهەنگێڕانی نەوڕۆژانە ، جگە لەو واتایە ناتورالەکەی ، ڕەنگ و ڕوویەکی سیاسیشی پێ بەخشرا و بوو بە ڕۆژی یەکگرتن و یەکێتی و وەکهەڤی و هاودەنگی. 🔷 یەکێک لە هۆکارەکانی یەکخستنی هۆزە کوردەکان، لە بار کردنی بواری ئەولەهیی نالەباری هۆزە کوردییەکان و پێشگیری لە داگیرکاری و بە تایبەتی داگیرکەرییە بێ وچانەکانی ئاشوورەکان بوو. ئاشوورەکان چەندین سەدە بوو کە ژیانیان لە هۆزە کوردەکان تاڵ کردبوو و وڵاتیان لێ داگیر دەکرد و سەروەت و سامانیان بە تاڵان دەبرد و کاوڵکاری و مەینەتییەکی زۆری بە دوای خۆی بە جێ دەهێشت. بۆ ئەوەی ماد/کوردەکان خۆیان لە گەف و کاوڵکاری و مەینەتییەکانی ئاشورەکان بپارێزن ، چارەیان لەوەدا دی کە هێرش بکەنە سەر ئاشور و کۆتایی بە هەڕەشە و داگیرکەرییەکانیان بێنن. 🔶هووەخشەترە ، سێهەمین پاشای ماد/کورد ( ٦٢٥-٥٨٥ پێش زایین) ، دوای بە چۆکداهێنانی سکاکان ، ڕوویکردە ئاشورەکان. لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین بە هێزێکی تکووز و مودێرنکراو و ڕێکخراوی سەردەم هێرشێکی کوتوپڕ و بێ وچانی کردە سەر ئاشور و، دواجار نەینەوای پێتەختی ئاشور کەوتە دەست هێزە لێبڕاو و بەباوەڕەکەی هوەخشەترە و لە سەر قەڵای نەینەوا ئاگری سەرکەوتن بە سەر تاریکیدا کرایەوە.ئەو سەرکەوتنە، وەدێهێنەری ئازدی و ئارامی و ئەولەهی بۆ ماد/کوردەکان و دەستپێکی ژیانێکی نوێ و بە دوور لە داگیرکەری و ماڵوێرانی بوو . بە دوای ئەو سەرکەوتنە ، لە نەورۆزەکاندا ئاگری کردنەوە پێناسەیەکی دیکەشی وەرگرت، ئەویش سەرکەوتن بە سەر داگیرکاری و تاریکی و ڕۆژەڕەشی و مەینەتی و نوێ بوونەوە و بووژانەوە و دەسپێکی نوێ بوو لە ژیاندا. 🔷مانیفێستی نەوڕۆژ : ١- نوێ بوونەوە و بووژانەوەی سروشت و هاتنی وەرزی گەرما و کۆتایی هاتن بە سەرما و سۆڵە و تاریکیدا. (ڕەهەندی سرووشتیی نەورۆز) ٢- یەکگرتوویی و یەکێتی و وەکهەڤی یەکدەنگی و یەکڕێزی، کە چەند واتایەک دەگەیەنێ ( ڕەهەندی سیاسی نەوڕۆژ) : ئا: یەکێتی و یەکگرتوویی، وەدیهێنەری سەرکەوتن و زاڵ بوونە بە سەر ئالنگارییەکان و کۆسپ و تەگەرەکان و هەڕەشە و مەترسییەکانی سەرڕێی ژیان و لە ناوچوون. ب: یەکگرتوویی یەکەم هەنگاوی گرینگە بەرەو سەرکەتن و وەێهاتنی ئاوات و ئامانجەکان و گەیشتن بە ڕاستینەی شوناس و بوون و هەبوون و ڕزگاری لە ونبوون لە نێو لاپەڕەکانی مێژوو دا. ج: کۆتایی هێنەری سڕینەوە و ئاسیمیلاسیۆنی فرە ڕەهەندیی کۆلۆنیالیزمە چڵیسەکانی قەومە کۆچەرەکانی دەسەڵاتدارە و ، خۆڵقێنەری ئیرادەی بەرخودان و کۆڵنەدان و ڕاوەستان و چەپەرگرتنە لە هەمبەر داگیرکەری و کۆلۆنیالیزم. د: پێشاندەری داهاتوویەکی گەش و خوڵقێنەری هێز و وزە و شیانە و، ئیرادەی پۆڵایینی بەردەوام بوونە لە خەبات و تێکۆشان. ٣- سەربەستی و سەربەخۆیی و ڕاماڵینی داگیرکەران و سڕینەوی گەف و هەڕەشەکانی سەر زێد و خاک و ژیانە و ، گەڕاندنەوەی ئاسوودەی و ئارامی و ئەولەهییه بۆ ژیان و ژینگەی کۆمەڵگا. ٤- پێداگرییە لە سەر پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و زێد و خاک و نیشتمان و ناسنامەی کولتووری و بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردەواری. ٥- سەرهەڵدان و شۆڕش و ڕاپەڕین بە دژی داگیرکەر و ملهۆڕی و، هاتنەدەر لە ژێر نیری کۆلۆنیالیزم و چەوسانەوە و ئاسیمیلاسیۆن و ئیزولەکراندا. 🔶 سەردەمانێک نەوڕۆژی کورد وەکوو سێکتەرەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵگای کوردەواری ، کەوتبووە بەر شەپۆلی ئاسیمیلاسیۆنی داگیرکەرە مێژوو دزەکان و کرابوو بە بەشێک لە کولتووری قەومە کۆچەرەکانی سەردەست ، بەڵام نەورۆژی دزراو هیچ پێناسە و تایبەتمەندی و ئەلەمێنتێکی قەومیی ئەوانی پێ نەبوو. نەوڕۆژ بەشێکی دانەبڕاوی کولتووری کورد و هەڵگری شوناس و تایبەتمەندیی نەتەوەیی کوردە ؛ مانیفێستی نەوڕۆژ ، دیرۆکی سەرهڵدان و بەرخودان و تێکۆشانی ڕۆڵە شوناسخوازەکانی وەلاتەکەمان و خاوەن باکگراوەندێکی بەهێزی نەتەوەییمانە. قەومە کۆچەرە باڵادەستەکان زۆر هەوڵیان دا دەستی بەسەردابگرن، بەڵام نەوڕۆژ هەر لە زایینگە و واری خۆی مایەوە و چونکە لە شوێنەزای خۆی مانا و واتای ڕاستینەی خۆی وەردەگرێ. 🔷 دەوڵەت و دامودەزگا سەرکووتکەرەکانی کۆلۆنیالیزمەکانی داگیرکەری نیشتمانی کوردان و یەک لەوان ڕێژیمی ئێران، بەشێوازی جۆراوجۆر خەریکی پیلانگێڕین بۆ لە بار بردنی و شێواندنی نەوڕۆژ. هەوڵ و تەقەلای ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بۆ پێشگیری و لەمپەر خستنەبەردەم بەڕێوەچوونی نەوڕۆژ شکستی هێنا. بەڵام لە پیلانێگڕان نەوەستان و ئەو جار لە ئۆرمییەی کوردان ، بەهاندانی بەشێک لە پانتورکە خزمەتکارەکانی خۆیان گێرەشوێنییەکی شەعبان جەعفەری ئاسانەیان و مێتۆد فاشیستانەی لە ئۆرمییە ڕێکخست تا بتوانن چەند ئامانجێکی ناحەزانە و گڵاوی خۆیان بپێکن: ١- پێکهێنانی ئەتموسفۆر و کەشێکی نالەبار لە ئۆرمییە بۆ ناسیونالیزمە شوناسخوازەکەی کوردانی ئەو دەڤەرە و بەتایبەتی کوردانی نێو باژاڕی ئۆرمییە. ٢- نانەوەی دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێوان دوو نەتەوەی کورد و تورک و پێکهێنانی کەشێکی دوژمنکارانە لە نێوان ئەو دوو کۆمەڵگایەدا.( گیچەڵ هەڵایساندن) ٣- لە باربردنی ناسیونالیزمی کورد و تورک بە قازانجی ئێرانچێتی و، ئامانج و ستراتیژییە سەقەتەی ڕێژیمی داگیرکەری فەندەمێنتالی ئۆلی /قەومی ئێرانی ساختە. ٤- نەزۆک کردنی یەکگرتوویی کورد و تورک. ئەو یەکگرتووییە دەرئەنجامی شۆڕشی ژینا بوو کە لە نێوان نەتەوە ژێرچەپۆکەکانی کۆلۆنیکراوی ئێرانی دەسکرد دا بێچمی گرت و هاوسۆزییەکی کردەکیی لێکەوتەوە. یەکگرتوویی و هاودەنگی و هاوسۆزی نەتەوە کۆلۆنیکراوەکانی ئێرانی دەسکرد نزمیی قووڵایی ستراتیژیی ئێرانییە و بۆ ستراکچێری ئەولەهیی ڕێژیمی فەناتیست و فێندەمێنتالی ئۆلی و بەناو " تەواوییەتی عەرزیی" ئێرانی درۆینە ، بە گەف و هەڕەشە ئەژمار دەکرێ. 🔶کۆلۆنیالیزمی دەسەڵاتداری ئێرانی دەیەوێ یەکگرتوویی نەتەوەکانی ژێردەستی ئێران هەڵوەشێنێ و ئەوان بە گژیەکدا بەرێ و دوژمنایەتی بخاتە نێوانیان . لەو چاخە هەستیارەدا پێویستە هێز و لایەن و ئێلیتی سیاسی و ڕووناکبیرانی دوو کۆمەڵگای کورد و تورک ئەرکی بەرپرسانەی خۆیان بۆ لەبار بردنی پیلانی ڕێژیمی تۆتالیتێری کۆلۆنیالیستیی ئێرانی وەئەستۆ بگرن و دەورێکی پۆزەتیڤ بگێڕن و ئاشتی و تەبایی و هاودەنگی و هاوسۆزیی نەتەوەکانی ئێران پتەوتر بکەن. 🔷 ئەو پانتورکانەی خۆیان لە پشت دەمامکی قازی پوورەکان شاردۆتەوە و فاشیست ڕەوشتانە باس له قڕکردنی کوردانی ئۆرمییە دەکەن ، کاسە لێسەکانی ڕێژیمێکن کە نەتەوەی ئەوانی ئاسیمیلە کردووە و بێ ناوەرۆک و بێ بەها کراون. نەوڕۆژی کوردانی ئۆرمییە خەونی فاشیستەکانی پانتورانیزمی بەتاڵ کرد و ئیرادەی بەهێزی نەتەوەی کورد لە سەر پاراستنی زێد و خاک و شوناسی کوردانە خستە ڕوو. سەردەم و چاخی ئێستەی ئێمە ، دەورانی کۆتایی زێدەخوازییەکان و داگیرکارییەکان و قڕ کردن و ئاسیمیلاسیۆن و دیکتاتۆرییەت و ملهوڕییە و سەردەمی ناشتنی کۆلۆنیالیزمی پانتورانیزم و پان پارسیزم و پانعەرەبیسمە
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە
ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.