دواین هەواڵ

2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران

بابەت

بازدان بەسەر PAKدا، نامەشێ!

7 رۆژ پێش ئێستا نوسەر

خەلیل نادری

پارتی ئازادیی کوردستان ڕچەشکێن و داھێنەری رێبازی سەربەخۆیی و ساخکردنەوەی ناسیۆنالیزمی رزگارییدەری کوردستانی و سیاسەت و ئەدەبیاتی نەتەوەییە.... 
ھەڵبەت ئەو گۆڕەپانە نە لە پاوانی  پارتی ئازادیی کوردستان دایه  و نە پاوانخوازیی ھەڵدەگرێ. بەڵام مافی داھێنەرانە و رچەشکێنی بۆ ئەو دەگەرێتەوە. 
کەچی  دەبینین کە: 
ھێندێک کەس، ھەر لەو حاڵەدا کە وەردی ئەدەبیاتی سیاسیPAK دەدەنەوە، خۆیان لەو حەقیقەتە گێل دەکەن و لادەدەن. ئەوە نەک ھەر لە رووی ئەخلاقیەوە گرفتی ھەیە، بەڵکوو حاشا کردن لە واقعیەتی ئەوەیە کە ئەو ئەدەبیات و رێبازە بە پارتی ئازادیی کوردستاندا دەناسرێتەوە. ئارشیوی ٣٤ ساڵەمان پارێزراوە.
ھێندێکی دیکە، بە کەرەستە فکرییەکانی ئێمەوە ناسنامەیان بۆ خۆیان ساز کردووە، ئەوانە ھەمیشە رەخنە لە حیزبەکانی دیکە دەگرن کە ئامانج و سیاسەتیان نەتەوەیی نییە، کەچی خۆ لەو دەورە گرینگەی پارتی ئازادیی کوردستان لە گۆرەپانی بوونناسی پرسی کورد و دیسکۆرسی نەتەوەیی و ئەدەبیاتی نەتەوەیی ھەیەتی، گێل و نەبان دەکەن.
 حەقیقەتێک ھەیە ئەویش بریتیە لەوەی: پارادایمی سەربەخۆیی خوازی و ئەدەبیاتی سیاسیی نەتەوەیی، لە لایان پارتی ئازادیی کوردستانەوە، دروست کراوە و بەردەوامیی پێدەدرێت. ھیچکەس و لایەنێک لە دەرەوەی پاک نە گوتار و نە ڕەگەزێکی تازەی پێ زیاد نەکردوە. بەڵکوو ئەوەی ھەبووە و ھەیە، جووڵە لە ناو ئەو پارادایمەدا بووە. 
بریا وەک چۆن لە ڕۆژاوا کەسانێک کە داھێنانێکی بیر و مادی دەکەن، بەناوی داھێنەرەکانیانەوە، تۆمار دەکرێت، بیری سیاسییش لە کوردستان وا بایە. لەم حاڵەتەدا پارتی ئازادیی کوردستان پشکی شێری بەردەکەوت.

سەرەوە