پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا
20/06/2022
رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ڕێکەوتی ١٨ی ژووئەنی٢٠٢٢زاینیی،مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێ و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسیی و شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی هەرێمە جیاوازەکانی بندەستی ئێران و حەولەکانی ئاڵترناتیڤسازیی دەستە و دایرەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس و، هەروەها ڕاگەیشتن بە هێندێک بابەتی ڕێکخراوەیی کۆبوویەوە. لە تەوەری یەکەمی پرۆگرامی کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی مەجلیس هەر کام هەڵسەنگاندن و باری سەرنجی خۆیان پێشکەش کرد.لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکیPAK کۆبەندێکی باسەکانی لەم خاڵانەدا گەڵاڵە کرد : ١- سیاسەت و هەڵوێستی نەتەوەیی کوردستانی دەبێ لە سەر و لە حاند هەر بابەت و ڕووداو و گۆڕانکارییەک لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ستراتیژی ڕزگاریی خاک و گەیشتن بە سەروەریی و دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان بێت. ٢- دەوڵەتی فارس و سیستەمە سیاسییەکەی بە زەبری هێز و داگیرکاریی و سەرکوت، سەروەریی بە سەر نەتەوە نەفارسەکان و خودی فارسەکاندا بەردەوام کردووە. دەنا وەک چۆن هەر لە سەرەتاوە لای کورد شەرعییەتی نەبوو، لای ئەوانیش لە شەرعییەت کەوتووە و پێگەی کۆمەڵایەتیی ڕۆژبەڕۆژ لە لاواز بوون و هەڵوەریندایە. هاوکات لە ئاکامی سیاسەت و ڕەفتاری داگیرکەرانە لە گەڵ ئابووری و سامانی سروشتیی نەتەوە بندەستەکان و سیستەمی ناکارا و نەخۆش و گەندەڵی پشت ئەستوور بە ئابووری تەک بەرهەمیی(نەوت) و قاچاخچێتی و ڕانتخۆریی و گەمارۆ و سزا ئابوورییەکان، ژیانی خەڵک بە جۆرێک کەوتووەتە تەنگ و چەڵەمەی تاقەتپڕووکێنەوە کە تەنانەت دابین کردنی نانی وشک بۆ ڕێژەیەکی زۆری دانیشتوان زەحمەت و ئەستەم بووە. دەوڵەتی فارس و سیستەمەکەی کە مەکۆی بەرهەمهێنانی گەندەڵی، دووڕوویی، ڕیا و درۆ و تەزویرە، بە ڕمێندانی بێ بەهایی و بنکۆڵکردنی دەسمایەی کۆمەڵایەتی وبڵاو کردنەوەی بەرینی مادە هۆشبەرەکان و داو و دەرمانی تێکدەری باری دەروونیی ، ئاسایش و ئۆقرە و سەقامگیریی دەروونی و مادیی لە تاک و خێزان و کۆمەڵ بڕیوە و بووتە سەرچاوە و مەکینەی بەرهەمهێنانی تاوان و جەنایەت. بەڕووکاری دەرەوەدا،ئەو دەوڵەتەی کە بانگەشەی نە شەرقی- نەغەربی دەکرد، ئێستا بە جۆرێک خۆی ڕادەستی ڕووسییە و چین کردووە، کە سەربەخۆیی بڕیاری دەرەوەی نەماوە. هەر لە بەر ئەوەش لە کەیسی بەرجام دا چەقییوە و بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە هەڵوێست دەگرێت. هەروەها لە لایەک پێگەی جەماوەریی خۆی لە لوبنان و سووریا و عێراق کە کردبوونیە گۆڕەپانی تڕاتێنی سیاسیی و چەکداریی، دۆڕاندووە و لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی بەرفەرمانی تاران لە سووریا پەیتا پەیتا لە لایان ئەڕتەشی ئیسڕایلەوە بەر هێرش دەکەون. هاوکات تاران دەسەڵاتی بەسەر ئاسمانی خۆیدا نەماوە و ئیسڕایل جەولە و ئۆپەراسیۆنی تێدا دەکات. ئەگەر ئەوانە دیمەنە واقعییەکانی ڕەزاڵەت و زەلیلی ئێرانن بەرانبەر ئیسڕایل، دیمەنی کۆمێدیکی بریتییە لە پەلاماردانی هەولێر بە ڕۆکێتی بالستی و درۆن بە بیانووی هەبوونی پێگە و بنکەی ئیسڕایل ! ٣- هەستان و خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ماوەی ڕابردووی خەڵک، دژکردەوە و دەنگهەڵبڕینی خۆڕسک و سرووشتیی خەڵکی بێدەرەتانە بە ناسنامەی نەتەوەیی و پاڵنەری گشتی و تایبەتەوە لە حاست ئەو ستەم و زۆرداریی و ملهوڕییەی تاران بەسەریدا سەپاندوون. ئەوەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا بە زەقی بەرچاو کەوتن ئەوە بوو کە هەر وەک چۆن ستەم و تاوان و تاڵانی تاران لە سەر نەتەوە بندەستەکان زیاتر و بەرچاوترە؛ هەستان و دەنگهەڵبڕینەکانیش مۆرکی نەتەوەیی ناسنامە پەڕاوێز خراوەکانیان پێوە دیارە.خاڵی جێگای سەرنج لە حاند خۆپیشاندانەکان ئەوەیە کە هەم دەسەڵاتی حاکم و هەم ئۆپۆزیسیۆنی ڕەتێنرای فارس و میدیا فارسیی زمانەکان، حاشا و سەرپۆش دەخەنە سەر ئەم ڕاستییە و دۆخی نەتەوە نەفارسەکان و جۆری پێوەندییان لە گەڵ تاران کە پێوەندیی نێوان داگیرکەر و داگیرکراوە.هەروەها بە ئامانج گرتنی تەواییەتی سیستەم و سێمبۆلەکانی لە درووشمی خەڵکی ناڕازییدا و دوور کەوتنەوەیان لە تراویلکەی ڕێفۆرم و بەناو ڕێفۆرمخوازان، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم قۆناغەی هەستان و خۆپیشاندانەکانە. پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای پشتیوانیی لەو هەستان و خۆپیشاندان و مانگرتنانە، خۆڕسک بوون و لێکدابڕاوی و نەبوونی پلان و ستراتیژی دیارییکراو و نەبوونی ناوەندی ڕێکخستن و سەرکردایەتیی کردنیان، بە خاڵی لاوازیان دەزانێیت. بۆیە هاوکاریی نێوان حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییانە و ڕێگریی لەوەی خەبات و قوربانییدانی نەتەوە بندەستەکان ببێتە سووتەمەیی جێگۆڕکێی دەسەڵات نێوان دەستە و تاقمەکانی نەتەوەی فارس، بە پێویست دەزانێت. ٤- مەجلیسی گشتییPAK پاش تاوتوێکردنی دەرخستنی میدیایی ڕەزا پەهلەوی و پەیامەکەی و لێدوانی کاربەدەستانی «شۆرای مودیرییەتی گوزار» و دەنگدانەوە و هەڵوێستی هێندێک لە لایەنە کوردستانییەکان، سێ بڕیارنامەی پەسند کرد کە بریتیین لە: بڕیارنامەیەک سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی فارس و بڕیارنامەیەک سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی و بڕیارنامەیەک سەبارەت بە پێویستیی تێکۆشانی هاوبەشی نەتەوە بندەستەکانی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە تەوقی سەروەریی فارس. کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK لە بڕگەی دووهەمی پرۆگرامیدا، پەرژایە سەر هێندێک گیروگرفت و بابەتی پێوەندیدار بە تێکۆشان لە دەرەوەی وڵات و چەند ڕاسپاردەیەکی پەسند کرد. هەروەها بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی دووهەمی پارتی ئازادیی کوردستان، بریاڕی دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی دەرکرد. پارتی ئازادیی کوردستانPAK مەجلیسی گشتیی ٣٠ جۆزەردانی ٢٧٢٢ک ٢٠ ژووئەنی ٢٠٢٢ز
ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران
راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان