پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان
28/09/2022
بەریتانیا پشتویانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت دەڵێت: "پێویستە ئێران تۆپبارانە هەڕەمەکییەکانی بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکان بوەستێنێت." تارق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "پێویستە ئێران تۆپبارانی هەڕەمەکی بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکان بوەستێنێت کە بووەتە هۆی کوژرانی خەڵکی بێتاوان و زیانی بە ژێرخانی سڤیل گەیاندووە." وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا دەشڵێت: "ئەم هێرشانە پێشێلکارین دژی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بە هەموو شێوەیەک رەتدەکرێنەوە." هێرشە دۆرنی و مووشەکییەکانی رۆژی چوارشەممەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە گوتەی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "شێوازی دووبارەبووەوەی چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران لە ناوچەکەدا پێشاندەدەن." ئەو بەرپرسە بەریتانییە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت: "ئێمە شان بەشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشانە دەوەستینەوە و بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە." لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە لانیکەم 11 کەس کوژران و 47ی دیکەش برینداربوون.
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان