پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-05-24 سەرۆکیPAK بانگھێشت نامەیەکی بۆ دیداری لۆزان پێدەگات: 2023-05-20 بەیاننامەی سپای میللیی کوردستانS.M.K لە سێهەمین ساڵی دامەزراندنیدا 2023-05-20 پەیامی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ۳۰ی گوڵان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان 2023-05-19 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان دەوڵەتی داگیرکەر بەردەوامە لە تاوان 2023-05-19 ٣٢ ساڵ خوێن و خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستاندا 2023-05-15 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ مەحکووم کردنی گرتنی سیاوەش حەیاتی 2023-05-15 بڕیارنامەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بۆ پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی یەکڕیزیی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی 2023-05-11 🔷بارزان/ ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی بارزانی. 2023-05-06 دەوڵەتی داگیرکەری ئێران سەرکردەیەکی عەرەبی ئەحوازی لەسێدارەدا 2023-05-03 نووسەر و رۆژنامەوانێکی دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد 2023-05-01 لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، لە پێناو ئازادیی و یەکسانی و دادپەروەرییدا 2023-04-29 بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان لە دیداری نێودەوڵەتیی رەزا سەقایی 2023-04-28 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK سەبارەت بە ڕاپەڕینی ژینا 2023-04-28 بەرەی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس سیمینارێک لە شاری بروکسێل بەڕێوە دەبات 2023-04-20 راگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
10/10/2022
لێدوانی وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داوا و بانگەوازەکانی یەکێتی و یەکڕیزی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دوای بڵاو بوونەوەی نامەیەکی سەر ئاوەڵا بە واژۆی ژمارەیەک کەسایەتیی کە لە لایان بەڕێز کاک جەعفەر تیکانتەپەوە بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی گشتیی نێوان پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخرا بوو و، پێشوازیی پارتی ئازادیی کوردستان و وەڵامی فەرمیی بەڕێز سەرۆکی PAK بەو نامەیە؛ بانگەوازێکی دیکەش بە واژۆی دەیان چالاکی بوارە جیاوازەکان«بۆ یەکێتی و یەکڕیزی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان» گەیشتووەتە دەستمان. لەو بانگەوازەدا هێندێک بنەما و هەنگاوی باش بۆ ڕێککەوتن، پێشنیار کراون. پارتی ئازادیی کوردستان، پێشوازیی خۆی لەو بانگەوازە و ناوەرۆکەکەی ڕادەگەیەنێت و بە حەولێکی بەرپرسانە و دڵسۆزانە بۆ پڕ کردنەوەی بۆشاییەکی گەورەی ناو بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دادەنێت. پارتی ئازادیی کوردستان ئامادەیی تەواو دەردەبڕێت بۆ ڕێکخستن و دابینکردنی هەموو پێویستییەکانی کۆبوونەوەیەکی گشتیی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. پارتی ئازادیی کوردستان بۆ یەکێتی و یەکڕیزی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، تەنیا لە ماوەی ٣ مانگی پێشوودا ئەم هەنگاوانەی هەڵگرتووەتەوە: ١- بڕیارنامەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ک( ١ژووئییەی ٢٠٢٢ز) . ٢-لێدوانی وتەبێژیPAK بۆ کۆبوونەوەی بە پەلەی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ک(٢٣ی سێپتامبری٢٠٢٢ز). ٣- ناردنی نامەی تایبەت بۆ هەرکام لە حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە١٢ی پووشپەڕی٢٧٢٢ک(٣ی ژووئییەی ٢٠٢٢ز). ٤- وەڵامنامەی سەرۆکی PAK بە نامەی سەرئاوەڵای کەسایەتییەکان لە ۳ی ڕەزبەری ۲۷۲۲ ک(٢٥سێپتامبری۲۰۲۲ ز). ٥- لێدوان و پەیامەکانی سەرۆکی PAK پاش دەسپێکی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات . هەر لێرەوە هاوکات بە پێویستی دەزانیین، پێشوازیی لە وەڵام و هەڵوێستی هەرکام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە- رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە نامە سەرئاوەڵاکەی کەسایەتییەکان بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی گشتیی، دەرببڕین. خەلیل نادری وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستانPAK ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ک ١٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢٢ز
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ مەحکووم کردنی گرتنی سیاوەش حەیاتی
بەیاننامەی سپای میللیی کوردستانS.M.K لە سێهەمین ساڵی دامەزراندنیدا
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران سەرکردەیەکی عەرەبی ئەحوازی لەسێدارەدا
بڕیارنامەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بۆ پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی یەکڕیزیی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی