دواین هەواڵ

2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران

ڕاگەیەندراو

پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان

19/05/2024

 

 

پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان

پیرۆزبێت ٣٠ گوڵان، ٣٣ ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی لاو و سەرسەختی کوردستان

لاوانی تێکۆشەری نیشتمان!
کوردستانیانی خۆڕاگر!

ئەمڕۆ ٣٠ گوڵان، ٣٣ ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر ئەو هەنگاوە مەزنەی لەلایان پۆلێک لاوی تێکۆشەر و نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ دامەزراندنی پارتێکی کوردستانی نرا.
٣٣ ساڵ لەمەوبەر، کۆمەڵێک لاو کە تەمەنی هیچیان نەگەیشتبووە ٣٠ ساڵ، بە دامەزراندنی پارتێکی کوردستانی، بە بیر و دیسکۆرسی کوردستانییەوە، کەلێنێکی گەورەی بزووتنەوەی نەتەوەی کوردیان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان پڕ کردەوە. ئەو کەلێنەی کە لە دوای رووخانی دەوڵەتی جمهووریی کوردستانەوە بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات و خەڵکی کوردستان بەدەستیەوە دەیانناڵاند.
دامەزراندنی PAK دەسپێکی قۆناغێکی نوێی خەباتی نەتەوەکەمان و خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ تێگەیشتن لە پرسی راستەقینەی کورد و خوێندنەوەی دروست بۆ واقعی داگیر و دابەشکراویی کوردستان و تەسلیم نەبوون بەو واقعە تاڵە و هەوڵ دان بۆ کۆتاییپێهێنانی.
پارتی ئازادیی کوردستان ئەو حیزبە لاوەی کە پێچەوانەی شەپۆلە باوەکان مەلەی دەکرد و لەسەردەمێکدا لەدایک بوو کە سەرجەم بزووتنەوەکانی رۆژهەڵات، پرسی کوردیان بەبەشێک لە ئێران پێناسە دەکرد و ئامانجیان مانەوە بوو لەو چوارچێوەیەدا و بیری سەربەخۆییخوازیی پارتی ئازادیی کوردستانیان بە ناواقعبینانە، نەکردە، ئەستەم و بە کەف و کوڵی جەوانانە لێکدەدایەوە. PAK پێداگرانەتر لەسەر رێباز و رەوتی خۆی بەردەوام بوو و توانی ببێتە مەکۆی کوردایەتی و کوردستانی‌بوون، و قوتابخانەی پێگەیاندنی خەڵکی تێکۆشەر و سەربەخۆیی خوازی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی لاوان و قوتابییان، بە داهێنانە فیکرییەکانی، بە ئەدبیاتی سیاسیی کوردستانی و کوردستان‌تەوەریی، بە گرتنەبەری رێگا و رێبازی سەرکردە شەهیدەکانی رێگای سەربەخۆیی کوردستان، بە هەڵکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی نیشتمان، بە رەتکردنەوەی واقعی تاڵی داگیرکراویی کوردستان و بە ئامانج و دیسکۆرسی شەفافەوە، ئەوڕۆکە جێگای هومێد و هیوای هەموو خەڵکی کوردستانە.
سڵاوی رێز و وەفا بۆ رێبەری شەهید کاک سەعیدی یەزدانپەنا دامەزرێنەری PAK و سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ٣٣ ساڵ تێکۆشانی بێوچانی پارتی ئازادیی کوردستان.

بەرز و پیرۆز بێت ٣٠ گوڵان، ٣٣ ساڵ خەبات، تێکۆشان و رچەشکێنیی پارتی ئازادیی کوردستان.

رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK
٣٠ گوڵانی ٢٧٢٤ ک
١٩ مای ٢٠٢٤ ز

سەرەوە