پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
29/09/2024
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا دوێنێ ۲٨ی سێپتامبری ٢٠٢٤، راست لەو کاتەدا کە دووهەمین ساڵوەگەڕی پەلامارە هاژەکی و درۆنییەکەی تاران بوو بۆ سەر بنکە و پێگەکانی ئێمە و پۆلێک لە باشترین ڕۆڵەکانی کوردستانمان کەوتنە ژێر میچ و دیوارە خاپوور کراوەکان ؛ لە لوبنان لەت و پەت و ئەنگوستیلەی «حەسەن نەسروڵڵا» ڕێبەری حیزبوڵڵایان لە ژێر بینا خاپوور کراوەکاندا هێنایە دەرێ ! بەم زەبرە قورسە، سەرانی تاران جلی تازیەیان پۆشیوە و ترس و لەرز سەرلەبەری داگرتوون و دۆش داماون. حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەرایەتی هێزێکی دەکرد کە تاران دایمەزراندبوو و یەکەیەکی هێزی قودسی سپای پاسداران بوو . هەر بۆیە بێجگەلە فیتنە گێڕییەکانی لە لوبنان ، لە ساڵی ۲۰۱۱ەوە لە سوریا شانبەشانی سپای پاسداران تاوان و جەنایەت دەخولقێنن. هەروەها بازوویەکی تێرۆریستیی ئێران بوو دژی کورد لە ناوچەکەدا . ساڵی ۱۹۹۲، ئەندامانی حیزبوڵڵا بەڕێوەبەری تێرۆری نەمر د. سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی بوون لە رێستۆرانی میکۆنۆسی بەرلین. ساڵی ۲۰۱۷ ئەو دابەستەیەی تاران، خۆی ڕاستەوخۆ دژی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵویستی گرت و بە پرۆژەی ئیسرائیل و ئامریکای دانا. لە ھێرشەکانی ئۆکتۆبری٢٠١٧ی سپاکانی ئێران و عێراق بۆ داگیرکردنی کەرکووک و ھەولێر، گەورە فەرماندە و بەرپرسانی حیزبووڵڵا وەک«ڕاوێژکار» بەشدار بوون. هەروەها ساڵی ۲۰۲۰پاش کوژرانی قاسم سلێمانی ، داخ و کەسەری خۆی بە کوردستان و سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە ڕشت و لە وتەیەکدا هێرشی کردە سەریان . بۆیە بە کوژرانی ئەو تێرۆریستە و لێکترازانی سیستەمی ڕێکخراویی و پێوەندییەکانی حیزبوڵڵا ، فەرماندەیەکی سپای پاسداران و بازوویەکی بەکاری ئەو سپا تێرۆریستییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گشت دنیا پەڕێنراوە. بە کوژرانی نەسروڵڵا و لێکترازانی حیزبوڵڵا ، پێویستە هەموو ئەوانەی خۆیان بە تارانەوە گرێ داوە و بەرفەرمانیی بۆ دەکەن ، وەهۆش خۆیان بێنەوە و عیبرەت وەرگرن . بەو حاڵەشەوە، ھێشتا ڕایڵکەی تێرۆر ماوە و لە ناو نەچووە. سەری ھەژدیھای تێرۆر لە تارانە و هەتا پان نەکرێتەوە تێرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو دنیادا، لە گەڕ و سووڕ ناکەوێ. پارتی ئازادیی کوردستان PAK ٨ی ڕەزبەری ۲۷۲٤ کوردی ۲۹ی سێپتامبری ۲۰۲٤ زایینی
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد