دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

کوردستانی

​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»

26/06/2025

 

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد.
«تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»

دوای شکست و داماویی لە شەڕی ١٢ رۆژەی دژی ئیسراییل و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە و زانا ئەتۆمییەکانی؛ دەوڵەتی داگیرکەر ٣ بەندکراوی کوردی بەناوەکانی«ئیدریس ئالی» و «ئازاد شوجاعی» خەڵکی گوندی «دۆڵەگەرمە» سەردەشت و «ڕەسوڵ ئەحمەد محەممەد»خەڵکی شاری سلێمانی، بەتۆمەتی بێبنەمای سیخوڕیی و هاوکاریی مووساد لە کوشتنی «مۆحسین فەخریزادە»، لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدا.
بەمجۆرە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، داخی شکست و دۆڕانی لەو شەڕدا بە بەندکراوانێکی بێ تاوان ڕشت کە نە پێوەندییان بەو شەڕەوە ھەبوو و نە لەو ١٢ ڕۆژەدا، لە ژیانی ئازاد و ئاسایی دا بوون. 
ئەم تاوانە بیرخەرەوەی کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسییە کە خومەینی پاش ھەڵقوڕانی جامە ژەهرەکەی و ملدان بە ئارگربەس لە شەڕی لە گەڵ عێراق، کەوتە گیانی بەندکراوانی سیاسیی و ئەو تاوانە گەورە فاشیستییەی خوڵقاند.
کۆماری ئیسلامیی ھەڕەشە و مەترسیی لە سەر رۆژھەلاتی ناوەڕاست و جیھانی لە کوشتاری دانیشتوانی ناو جوغرافیای ئێرانەوە دەست پێکرد و دواجار بووە ھەڕەشە و مەترسیی لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بگرە گشت جیھان. ئێستاش پاش ئەو شکستە، جارێکی دیکە بای داوەتەوە سەر ڕێچکەی سەرەتای. ئەوەش بازنەیەکی خوێناوییە کە تاران تێیدا دەسووڕێتەوە.
  بۆیە ئاسایشیی مرۆڤیی دانیشتوان، کوردستانیان و وڵاتانی ناوچەکە و جیھان حوکم دەکا، ھەمووان لە بەرەیەک بەرەنگاری مەکینەی کوشتار و جەنگ و کاولکاریی تاران ببینەوە. پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە جیھانییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێعدامی ئەو بەندکراوانە بێنە دەنگ و بە فشار و مەرجدانان لەسەر تاران، ڕێ لە کوشتاریی پتر، بگرن و ڕێگا نەدەن بەندکراوانی سیاسیی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت، بکەونە بەر تۆڵەسەندنەوەی کوێرانەی تاران.
نەمریی بۆ شەھیدانی تازەی دەستی داگیرکەریی.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ک
٢٦ی ژووەنی ٢٠٢٥ز

 

سەرەوە