دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

دیدار

پێشوازی پارتی ئازادیی کوردستان لە حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

08/09/2019

 پێشوازی پارتی ئازادیی کوردستان  لە حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.


  کاتژمێر 10 سەر لەبەیانی  رۆژی شەممە، 16 خەرمانانی2719 بەرامبەر بە 7 سێپتامبری 2019، لە شاری هەولێر پارتی ئازادیی کوردستان_PAK پێشوازیان لە شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد کە پێکهاتبوون لە بەرێزان:بێکەس قادر ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان، خاتوو سۆما عەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و جێگری بەرپرسی مەکتەب و بەرێز جەعفەر هاشم ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکانیان ،هەروەتر شاندی پێشوازی کاری PAK پێکهاتبوون لە هەڤاڵان خەلیل نادری وتەبێژی سیاسی ،  هەژار وەلیزادە بەرپرسی پەیوەندییەکانی PAK لە شاری هەولێر و گۆران یەزدانپەنا ئەندامی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان.
لەو دیدارەدا  دەرفەت و لەمپەڕەکانی بەر دەم خەباتی نەتەوەی کورد لە  رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەتر بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان باس کرا و تیشک خرایە سەر یەکریزی و تەبای زیاتری  پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم قۆناغەی ئێستادا. جێی ئاماژەیە باسی مافی دیاری کردنی چارەنووس وەک سەرەکی ترین خاڵی هاوبەشی نێوان حیزب و لایەنە‌ سیاسیەکان باس کرا کە دەتوانێ هەوێنی لێک تێگەیشتن و یەکخستنی ناو ماڵی کورد بێ لە هەر چوار پارچەی کوردستان.


لە کۆتای دانیشتنەکەدا جەخت کرایەوە لە پەیوەندی  دۆستانە و بەردەوامی هەر دوو پارتەکە لەسەر بابەتە نەتەوەی و سیاسیە کانی کوردستان و ناوچەکە.


کۆمیتەی راگەیاندن
پارتی ئازادیی کوردستان_PAK
17ی خەرمانانی 2719
8ی سێپتامبری  2019

سەرەوە