پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا
25/06/2020
بە ناوی خوای گەوره! نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنی كورد! رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! فەرماندە و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK!�بنەماڵەی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه! ئه‌مڕۆ 30 گوڵانی 2720كوردی، بیست و نۆ ساڵ له‌و هه‌نگاوه مێژووییه تێپه‌ڕ ده‌بێ كه به‌ردی بناغه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان به ده‌ستی رێبه‌ری شه‌هیدمان، كاك سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، دانرا. بنیات و فەلسەفەی لە دایکبوونی پارتی ئازادیی کوردستان، گەڕاندنەوەی کورد و بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو بۆ سەر ناسنامە و گوتار و رێباز و ئامانجی #رەسەن و راستەقینەی خۆیان كه له پاش داگیركرانی جمهووریی كوردستانه‌وه به لاڕێدا چوو بوو. بە لەدایکبوون و وەسەرپێکەوتنی پارتی ئازادیی کوردستان، رۆژهەڵاتی داگیركراو بووە خاوەن دیسکۆرس، ئەدەبیاتی سیاسیی، ستراتیژ، سیاسەت و پراکتیکێک کە تەنیا لە سەردەمی #ژێکاف و دەوڵەتی #جمهوری کوردستاندا، بەخۆیەوە دیتبوو. لەم یاد و بۆنە مێژووییەدا، سڵاوی ئەمەگ و وەفا پێشکەشی رێبەری شەهیدمان، دامەزرێنەری پارتی ئازادیی کوردستان، رچه‌شكێنی رێبازی #ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی له رۆژهه‌ڵاتی #نیشتمان، سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، دەکەم. سڵاوی میراتگرانە و خوێن ئەستێنانە پێشكه‌ش کاروانی شەهیدانی ٢٩ ساڵ خەباتی کۆڵنەدەرانەی پارتی ئازادیی کوردستان و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها سڵاوی ئه‌مه‌گ و وه‌فا پێشكه‌شی هه‌موو خه‌باتگێڕان و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌م. رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! خه‌باتگێڕان و جه‌نگاوه‌رانی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان! فەرماندە و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستانPAK! پارتی ئازادیی كوردستان مه‌كۆی خه‌ونی گه‌وره و بڕیاری گرینگ و ئامانجی پیرۆز‌ی نه‌ته‌وه‌ییه . #خوێن و رۆحی شێخی نه‌هری، سمكۆی مه‌زن، بیبی مه‌ریه‌م، سه‌ردار ئه‌سعه‌دی به‌ختیاری، شێرعه‌لیمه‌ردانه‌كان، داودخانی كه‌لهوڕ، قه‌ده‌مخێڕ ، سه‌ردار عێوه‌زخان و پێشه‌وا قازی مه‌حه‌مه‌د له ده‌مار و ده‌روونی ئێمه‌دا ده‌گه‌ڕێن. كارنامه‌ی سیاسیی- له‌شكریی ٢٩ ساڵ خه‌باتی پارتی ئازادیی كوردستان، تژیی له داهێنان و هه‌نگاوی شانازیی خوڵقێنی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌مڕۆش له‌م بۆنه‌یه‌دا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له تۆرمه‌ی سپاكه‌ی ژێنێڕاڵه مه‌زنه‌كانی ده‌وڵه‌تی جمهووری كوردستان( ژێنێڕاڵ مسته‌فا بارزانی،ژێنێڕاڵ حه‌مه‌حوسێن خانی سه‌یفی قازی، ژێنێڕاڵ حه‌مه‌ره‌شیدخان )، مزگێنی پێكهێنانی “سپای میللیی كوردستان” پێشكه‌شی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو ده‌كه‌م. سپای میللیی كوردستان، میراتگری هه‌مان سپای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ده‌وڵه‌تی جمهووریی كوردستانه.سپای میللیی كوردستان، له‌شكری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و بان حیزبیی رۆڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو له ماكۆوه هه‌تا لوڕستانانه بۆ راماڵینی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ئێران و پاراستنی خاك و خه‌ڵك و ماف و ئازادیی و ناسنامه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌باتی كورد و كوردستان. پارتی ئازادیی كوردستان، سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه و هه‌موو توانای له‌شكریی خۆی، پێشكه‌شی سپای میللیی كوردستان ده‌كا و ده‌رگای سپای میللیی كوردستان له سه‌ر هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به هه‌ر فیكر و عه‌قیده‌و دین و مه‌زهه‌ب و ئایدۆلۆژیایه‌ك، كراوه ده‌بێ. هه‌روه‌ها حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانن رێكخراوی پێشمه‌رگه‌ییان تێكه‌ڵ به سپای میللیی كوردستان بكه‌ن و پێكه‌وه، ئه‌و سپا نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانییه فه‌رمانده‌یی و به‌ڕێوه به‌رن . پیرۆز بێ٣٠ گوڵان، بیست و نۆهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له دایكبوونی پارتی ئازادیی كوردستان پیرۆز بێ، له دایكبوونی سپای میللیی كوردستان حسین یەزدانپەنا ٣٠ گوڵانی ٢٧٢٠ كوردی ١٩ی مایسی ٢٠٢٠ زایینی
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا
خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟