دواین هەواڵ

2021-12-05 کۆنفرانسی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد لە هەولێر 2021-12-05 هێزەکانی تاران هاوڵاتییەکی کورد قۆڵبەستدەکەن 2021-12-05 بۆ رازیکردنی ئەمریکا دژی ئێران، سەرۆکی مووساد دەچێتە ئەو وڵاتە 2021-11-25 شامی کرماشانی شاعیری زامەکانی کۆمەڵگا 2021-11-22 زیندانیی سیاسیی کورد هووشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە مانی لە خواردن گر 2021-11-22 چالاکێکی بواری ژینگە پارێزی و مەدەنی چارەنووسی نادیارە. 2021-11-22 هێزەکانی تاران کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بریندار دەکەن 2021-11-22 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی گەڵارێزان لە رۆژهەڵات چەند بووە؟ 2021-11-22 خەڵکی چوارمەحاڵ و بەختیاری دژی کەم ئاویی خۆپیشاندانیان کرد 2021-11-21 🔴من سپای میللیی کوردستان م. من نەمامە ساواکەی دەستی شه هيد سەعید یەزدانپەنام 2021-11-21 🔷چۆن دەتوانیین بەرەنگاری فاشیزمی فارس و تورک ببینەوە؟ 2021-11-19 ئیبراهیم عەلیپوور ئازاد کرانی خۆی لەدەست تاڵیبان راگەیاند 2021-11-18 ئەردەشێر زاهیدی زاوای شای رژێمی دژە کوردی پێشووی ئێران مرد 2021-11-18 وێنەگرێکی کورد لە کابول لە لایان تالیبانەوە قۆڵبەستکرا 2021-11-18 ئێران هێرش دەکاتە سەر کانادا و وڵاتانی رۆژاوایی

کوردستانی

مه‌رگی ناوه‌ختی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینیPAK

29/06/2020

هه‌ڤاڵی كۆچكردوو سه‌عید عه‌بدی هێشتا زۆر لاو بوو كه‌ رووی له‌ ریزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.له‌ راستیدا سه‌عید، ته‌مه‌نی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی له‌ بنكه‌وباره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ برده‌ سه‌ر. سه‌عید له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام بۆ فێر بوون وگه‌شه‌و خۆپێگه‌یاندن خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بوو. ئه‌و كه‌ هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ژیانی بنه‌ماڵه‌یی ده‌رفه‌تی چوونه‌ قوتابخانه‌ وخوێندنی پێنه‌دابوو، له‌ پێشمه‌رگایه‌تی و له‌ ریزی هه‌ڤاڵانی دڵسۆزی كوردایه‌تییدا، فێری خوێندن و نووسین و مۆتاڵا و خوێندنه‌وه‌ بوو. سه‌عید كوڕێكی ئه‌مین، ساده‌، دڵپاك، بێ فرت و فێڵ و به‌كار بوو.خۆشه‌ویستی رێبه‌ری شه‌هیدمان كاك سه‌عید یه‌زدانپه‌ناو هه‌ڤاڵانی بوو. سه‌عید له‌ دژوارترین ساڵه‌كانی خه‌باتی پارتی ئازادیی كوردستاندا خۆڕاگر مایه‌وه‌. نه‌هه‌رگیز له‌ رێبازه‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و و نه‌ رووی له‌ دوژمنان و نه‌یارانی كرد. ساڵی ١٩٩٤ زایینی له‌ شاری رانییه‌، له‌ گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكی دیكه‌مان، له‌ كاتی چێشك گرتندا، كه‌وتنه‌ به‌ر په‌لاماری تاقمێ به‌كرێگیراوی ئێران و بریندار بوو.
ساڵی 2000 زاینی به‌ پاڵپشتیی PAK له‌ رێگای كۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، بۆ وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێكرا. سه‌عیدی جوانه‌مه‌رگ له‌وێ ژیانی خێزانیی پێكهێنا. به‌ داخه‌وه‌ ساڵی رابردوو تووشی نه‌خۆشییه‌كی قورس هات كه‌ سه‌ره‌ڕای پێڕاگه‌یشتنی پزیشكیی و حه‌ول و ئاگالێبوونی هاورێ و هه‌ڤاڵانی دڵسۆز، سه‌ره‌نجام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆله‌ ته‌مه‌نی ٥١ساڵیدا، ماڵاوایی له‌ ژیان كرد. ئه‌و ئێستا هاوسه‌ر و دوو كوڕ و كچێێكی له‌ پاش به‌جێ ماوه‌.
سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م ریزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان و هه‌ڤاڵه‌ دێرینه‌كانی، به‌ داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه‌ ؛ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و خاووخێزان و هاوڕێ و دۆستانی ده‌كه‌ن و یاد و بیره‌وه‌ریی و تێكۆشانی به‌ به‌نه‌مریی راده‌گرن.
پارتی ئازادیی كوردستانPAK
كۆمیته‌ی راگه‌یاندن
8ی پووشپه‌ڕی 2720كوردی
28ی ژووئه‌نی 2020 زاینیی

سەرەوە