پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
29/06/2020
“پاراستنی كورد و كوردستان له گره‌وی راماڵینی داگیركه‌ران و كۆتاییهێنان به سه‌روه‌ریی ئێرانه!” به‌یاننامه‌یPAK به بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی پۆلێكی دیكه له ژینگه‌پارێزانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بەردەوامە لە تاوانەکانی دژ بە رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و نیشتمانەکەمان. رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو به دانیشتوان و خاك و ناسنامه و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی، بووه‌ته ئامانجی تاران بۆ قڕكردن، له‌ناوبردن و شێواندن و كردنی به زه‌وییه‌كی سووتاو. لەسەرەتای ئەمساڵەوە وەک ساڵانی پێشوو، ئاگرتێبەردانی دارستانەکان و ڕەز و باخ و پاوانەکانی ڕۆژهەڵاتی داگیركراو، لەلایان سپای پاسدارانەوە دەستیان پێکرده‌وە. خه‌ڵكی ئاسایی و ژینگەپارێزانی چالاك،بەدەستی بەتاڵ، به بێ کەرەستەی پێویستی ئاگرکوژاندنەوەو خۆپارێزیی،له پیلانی سووتماك كردنی دارستانه‌كانی نیشتمان ده‌ڕاسێن و بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنكارییه، فیداكارانه، سینگ به كڵپه‌ی ئاگری دارستانه‌كانه‌وه ده‌نێن. ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر، تێكۆشه‌رانی ئه‌م بواره‌ی وڵاتپارێزییش، ته‌حه‌موول ناكا. چوونكه پاراستنی ژینگه‌ی نیشتمان، به‌ستێنێكی دیكه‌ی پاراستنی نه‌ته‌وه و خاك و سامان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. هه‌ر بۆیه ژینگه‌پارێزی كورد، وه‌ك به‌ندكراوی سیاسیی، به‌چه‌شنی خه‌باتگێڕی رێگای ئازادیی، وه‌ك كۆڵبه‌ری بێده‌ره‌تان، ده‌بێته ئامانج و نیشانه‌ی پیلانی دوژمنی داگیركه‌ر بۆ كوشتن و له‌ناوبردن. دوێنێ شه‌ریف باجوه‌ر و هاوڕێكانی له داوی پاسدارانی داگیركه‌ردا، له ناو بڵێسه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریواندا بوونه قه‌قنه‌س و ئه‌مڕۆ “موختار خه‌ندانی” و “بیلال ئه‌مینی” و “یاسین كه‌ریمی” هه‌ر به‌وته‌رزه له ئامێزی داربه‌ڕووكانی پاوه‌دا، پێكه‌وه بوونه نموونه‌یه‌كی دیكه له جه‌نایه‌ت و تاوانی ده‌وڵه‌تدارانی ئێران دژ به كورد كوردستان. پارتی ئازادیی کوردستان، داخ و کەسەری خۆی بۆ مەرگی کارەساتباری ئه‌و پۆله له ژینگە پارێزانی کوردستان ڕادەگەیەنێ و دەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان و خەڵکی شاری پاوە و گشت کوردستان هاوخەمی دەردەبڕێ. رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو ده‌بێ له‌وه دڵنیا بن كه پاراستن و مانه‌وه‌ی كوردستان به دانیشتوان و سروشت و سامان و گیانله‌به‌رانییه‌وه، له گره‌وی راماڵینی هێزه داگیركه‌ره‌كان و كۆتاییهێنان به سه‌روه‌ریی سیاسیی ئێران له سه‌ر نیشتمانه‌كه‌مانه. هه‌تا سه‌روه‌ریی ئێران به‌رده‌وام بێ، كوشتار، تاڵان، ماڵوێرانی،زیندان، هه‌ژاری، گۆڕینی دێمۆگرافی، شێواندنی ناسنامه، تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگا، ته‌فریس و ته‌تریك له ده‌ڤه‌ره‌كانی باشوور وباكووری رۆژهه‌ڵات، به‌رده‌وام ده‌بن. بۆیه تێكۆشان و راپه‌ڕین بۆ رادانی داگیركه‌ران و هه‌ڵگرتنی سه‌روه‌ریی سیاسیی ئێران له سه‌ر كوردستان، بۆ تاك و كۆی كورد و كوردستانیان ئه‌ركه، مافه، ئه‌خلاق و به‌ها و شه‌ره‌ف و مرۆڤایه‌تیی و پێویستیی ژیانه . پارتی ئازادیی كوردستانPAK ٩ی پووشپه‌ڕی ٢٧٢٠ كوردی ٢٩ی ژووئه‌نی ٢٠٢٠ زایینی
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد