دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

هیتر

لێدوانی وتەبێژیPAKلە مەڕ پەلاماردرانی بارەگایPDKوبێرێزی بە ئاڵای کوردستان (پەلاماردانی ئاڵای پیرۆزمان ، زیاتر هانمان دەدا بۆ شه‌كاندنه‌وه‌ی)

30/10/2020

PAZADIK: ئەمڕۆ شه‌ممه ۱۷ی ئۆکتۆبری٢٠٢٠، لە بەغدای پێتەختی دەوڵەتی عێراق، لەلایان ژمارەیەک لە گروپ و تاقمەکانی بەر فەرمانی تاران و عەرەبی شۆڤینیست و دژبەرانی کورد و مافەڕەواکانی، هێرش کرایە سەر لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان. هێرش بەران و ئەوانەی سێ ساڵە داخی گرانی شکستەکەی پردێیان لە دڵدا هەڵگرتووە، پەلاماری ئاڵای کوردستان سێمبۆلی پیرۆزی نەتەوەی مەزنی کورد و بەیداخی دەوڵەتی دیفاکتۆی کوردستانیان داو بێرێزییان پێکرد.
پارتی ئازادیی كوردستان، بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان و ھێرش بۆ سەر بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستان به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كا و هیواداره‌ نەتەوەی کورد و هێزە سیاسییەکانی لە حاست ئەو دەستدرێژییە بۆسەر پیرۆزییەکانی، بە یەکگرتوویی هەڵویست بنوێنن. هاوکات ئەو رەفتار و پەلامارە ببێته‌ هانده‌رێك بۆ رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ هەموو كوردستان كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان ده‌كرێ، ئاڵای كوردستان، هه‌ڵكه‌ن و شه‌كاوه‌تری راگرن.
دەستدرێژیی و سوکایەتی بێبڕانەوە بە مرۆڤی کورد و بە ئاڵای کوردستان لەلایان دەوڵەتان و نەتەوە سەردەست و داگیرکەرەکان، ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن کە ھیوا و پڕۆژەکانی پێکەوەژیانی کورد لەگەڵ ئەو نەتەوانە لەچوارچێوەی دەوڵەتێکدا ، بەهەدەردانی وزەو تواناکانی کورد و جوڵانەوەکەیەتی؛ ڕێگا چارەی پرسی کورد و ستراتیژی دروستی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەییە.
شه‌كاوه‌ بێ ئاڵای پیرۆزی كوردستان
وته‌بێژی پارتی ئازادیی كوردستانPAK
٢٦ی رەزبەری٢٧٢٠کوردیی
١٧ی ئۆکتۆبری٢٠٢٠ زایینی

سەرەوە