دواین هەواڵ

2021-12-05 کۆنفرانسی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد لە هەولێر 2021-12-05 هێزەکانی تاران هاوڵاتییەکی کورد قۆڵبەستدەکەن 2021-12-05 بۆ رازیکردنی ئەمریکا دژی ئێران، سەرۆکی مووساد دەچێتە ئەو وڵاتە 2021-11-25 شامی کرماشانی شاعیری زامەکانی کۆمەڵگا 2021-11-22 زیندانیی سیاسیی کورد هووشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە مانی لە خواردن گر 2021-11-22 چالاکێکی بواری ژینگە پارێزی و مەدەنی چارەنووسی نادیارە. 2021-11-22 هێزەکانی تاران کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بریندار دەکەن 2021-11-22 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی گەڵارێزان لە رۆژهەڵات چەند بووە؟ 2021-11-22 خەڵکی چوارمەحاڵ و بەختیاری دژی کەم ئاویی خۆپیشاندانیان کرد 2021-11-21 🔴من سپای میللیی کوردستان م. من نەمامە ساواکەی دەستی شه هيد سەعید یەزدانپەنام 2021-11-21 🔷چۆن دەتوانیین بەرەنگاری فاشیزمی فارس و تورک ببینەوە؟ 2021-11-19 ئیبراهیم عەلیپوور ئازاد کرانی خۆی لەدەست تاڵیبان راگەیاند 2021-11-18 ئەردەشێر زاهیدی زاوای شای رژێمی دژە کوردی پێشووی ئێران مرد 2021-11-18 وێنەگرێکی کورد لە کابول لە لایان تالیبانەوە قۆڵبەستکرا 2021-11-18 ئێران هێرش دەکاتە سەر کانادا و وڵاتانی رۆژاوایی

سەرۆکایەتیی

«گوتاری یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی كورد له‌ ماكۆوه‌ هه‌تا لوڕستانات»

30/10/2020

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤان
رۆڵەکانی نەتەوەی گه‌وره‌ی کورد
خوشک و برایانی یارسان
له‌لایان پارتی ئازادیی کوردستان و هێزه‌كانی سپای میللیی كوردستانه‌وه‌، به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی خاوه‌نکار، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌م. ئاواته‌خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌به‌شادی و خۆشیی له‌ خوشک و برایانی یارسانمان تێپه‌ڕێ.
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌هه‌ر چه‌شنه‌ ئایین و مه‌زهه‌ب و زاراوه‌یه‌كه‌وه‌‌، رۆڵه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک نیشتمانن و جێی خۆیەتی کە هه‌رکام له‌جه‌ژن و بۆنه ‌تایبه‌تییه‌کانیشمان وه‌ك بۆنه‌یه‌كی كوردستانی رێزیان لێبگیرێ.
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیەوە و له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌كانی كورستان‌، له‌لایان ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر کورد بوون وكوردستانی بوون، تووشی په‌لامار و كوشتار وچه‌وساندنه‌وه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه ‌هاتوون‌. لەو نێوەدا کۆمەڵگای یارسان سه‌رباری كورد بوون، بە هۆی جیاوازیی له‌ گه‌ڵ دینی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران، تووشی زوڵم و سته‌می زۆر بووه‌.
بۆیە و بە سەرنجدان بەو راستییه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه،‌ ئه‌مڕۆ له‌ لایان حاكمانی داگیركه‌ری فارس و هاوده‌ستانی تركیان، له‌ به‌ر پیلان و هێرشی ته‌فریس و ته‌تریك و سته‌م دایه‌و دوارۆژیش له‌ به‌ستێنی سیاسی و ناسنامه‌ و خاكه‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپ و داروده‌سته‌ فاشیسته‌كانی ترك و فارس؛ پارتی ئازادیی كوردستان «گوتاری یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی كورد له‌ ماكۆوه‌ هه‌تا لوڕستانات»( لوڕ و به‌ختیاری) ده‌كاته‌ هێزی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و تێكشكاندنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه.
نیشتمانێكی ئازادو نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر و ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی به‌هێز ی داهاتوو، له‌ گره‌وی یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی گشت ئه‌و تیره‌ و تایه‌فانه‌دان كه‌ بنچینه‌ ره‌سه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به‌ درێژایی ئه‌و جوغرافیایه له‌ رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان،‌ پێكهێناوه‌.
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جارێکی دیکه ‌ئه‌و راستییه‌ وه‌بیر هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌هێنینه‌وه‌، كه‌ ته‌نیا له‌ كوردستانێكی ئازاد له‌ ته‌وقی حاكمییه‌تی ئێران و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا، مرۆڤی كورد و كورده‌واری ده‌توانن به‌ئازادیی و دێموكراسی وعه‌داله‌ت و ئاسایش و به‌خته‌وه‌ریی بگه‌ن‌.
جه‌ژنی خاوه‌نكار پیرۆز بێ.
حسین یه‌زدانپه‌نا
پێشمه‌رگه‌ی رێگای ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری٢٧٢٠ك
٣٠ی ئۆكتۆبری٢٠٢٠ز

سەرەوە