پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕ‌ێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌کرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا
29/08/2021
په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنه‌ی 42هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی گەورەی کورد! کوردستانییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان! ئه‌مڕۆ ٢٨ی گه‌لاوێژی ٢٧٢١، رێكه‌وتی ١٩ ئاگۆستی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دوو ساڵ لە دەرچوونی حوکمی جیهادی خومەینی دژی كورد‌و، هاوکات بەرنگاریی نەتەوەیی رۆڵه‌كانی كوردستان، بەرانبەر تاران، تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و فه‌رمانه‌ی خومه‌ینی له 28ی گه‌لاوێژدا به دژی کورد ده‌ریکرد،گه‌ڕانه‌وه‌ی تارانی نوێ بوو بۆ سه‌ر هه‌مان ئامانج ورێچکه كۆنه‌كه‌ی،كه ره‌زاشا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی به ناو مودێڕن له ئێران، گرتبوویه به‌ر و، بۆ سه‌رده‌ستكردنی نه‌ته‌وه‌ی فارس و سه‌پاندنی یه‌ك ناسنامه و یه‌ك زمان و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو دیارده نا‌فارسییه‌كان و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ته‌وه‌یی نا فارسیی ، له‌شكری دژی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد بۆ هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ورمێ و موكریان و ئه‌رده‌ڵان و كرماشان و ئیلام و لوڕستانات،وه‌رێخست. ئه‌و له‌شكركێشیانه‌ی كه رێبه‌رانی نه‌مری ئێمه: سمكۆی مه‌زن، شێرعه‌لیمه‌ردانخانی به‌ختیاری، عه‌لیمه‌ردانخانی بیراوه‌ند، داودخانی كه‌لهووڕ، یارمحه‌ممه‌دی مه‌له‌كشایی و قه‌دمخێر به‌ره‌نگاریان ببوونه‌وه و به خوێنی خۆیان ملنه‌دان به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری فارسیان وه‌ك میراتێكی پڕ به‌های نه‌ته‌وه‌یی، بۆ نه‌وه‌كانی پاش خۆیان به‌جێهێشت. ئه‌و میرات و رێچكه سیاسیی و له‌شكرییه‌ی له په‌لاماردانی كورددا له ره‌زاشاو و حكوومه‌تی پاشایه‌تییه‌وه بۆ خومه‌ینی و حكوومه‌تی كۆماریی گوێزرایه‌وه، دروستی پێداگریی ئێمه له سه‌ر ئه‌و راستییه كه جێگۆڕكێی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسیی له نێوان ده‌سته‌و تاقمه چه‌پ و راسته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی حاكم، پرسی كورد چاره‌سه‌ر ناكات و مافی زه‌وتكراوی بۆ ناگه‌ڕێنێته‌وه؛ ده‌سه‌لمێنێت. 28ی گه‌لاوێژ ، هه‌میسان لێكڕاسان و پێکداهەڵشاخانی دوو ناسیونالیزم و دوو ناسنامەی ئێرانی و کوردستانی بوو له سه‌رده‌مێكی دیكه و له سیسته‌مێكی تازه‌ی سیاسیی له ئێران. جیهاد به دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، سیمبۆلی ناسیۆنالیزمی داگیرکه‌ر، هێرشبەر و خۆسه‌پێنی ئێرانی و، به‌ربه‌ره‌کانێ و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریی و چه‌كداریی کورد، هێمای ناسیۆنالیزمی رزگاریخوازی کوردیی بوون. ئه‌مڕۆ پاش زیاتر له چوار ده‌یه،شه‌ڕ و دەسدرێژیی و پێشێلكارییه‌كانی تاران دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نه‌بڕاونه‌ته‌وه . تێرۆری رێبه‌ران و تێکۆشەرانی سیاسی؛ ئێعدامی رۆڵه‌کانی کورد له زیندانه‌كان؛ به‌تاڵان بردنی سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی کوردستان ؛ حه‌ولدان بۆ شێواندنی ناسنامه و کلتور و که‌سایه‌تی کورد؛ گیرۆده‌كردنی كچان و كوڕانی كورد به ماده هۆشبه‌ره‌کان؛ تێكدانی باری ده‌روونی به‌شێكی زۆر له لاوانی كورد؛ پیلانگێڕیی بۆ پچڕاندنی شیرازه‌ی خێزان و پێوه‌ندیی ساغ و ره‌سه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورده‌واریی؛ سووتاندنی دار و دارستانه‌كانی كوردستان؛ په‌ستاندنی هه‌زاران کورد له ئه‌شکه‌نجه‌گاکان و کوشتاری به‌رده‌وامی ڕۆڵه‌کانی کورد له‌سه‌ر سنووره‌کان؛ درێژه‌ی ئه‌و حوکم و شه‌ڕه‌یه که 42 ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر به‌سه‌ر کورد دا سه‌پا. به‌ڵام نه داگیرکران و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان، نه پیلانگێڕییه فره ره‌هه‌نیده‌كانی تاران، نه قوربانییه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، نه‌كه‌موکووڕی و هەڵه‌كانی ناو بزووتنەوه‌ی سیاسیی؛ كوردی به‌چۆكدا نه‌هێناوه و، ناسیۆنالیزمی رزگاریبه‌خشی کوردی شلوێ نه‌كردووه .خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاریی درێژه‌یان هه‌یه و رۆڵه‌كانی نیشتمانی داگیركراو، رۆژانه روو له دوژمنان “ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كوردزمان” ده‌ڵێن و هیوای راماڵینی داگیركه‌ران و گه‌یشتنیان به ئازادیی و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزه . ئەمڕۆکە پاش 42 ساڵ له‌و فه‌رمانه و، له‌و شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌ی تاران دژی كورد هه‌ڵگیرساند، به له‌مه‌یداندا بوونی پارت و هێزی كوردستانته‌وری وه‌ك پارتی ئازادیی كوردستان و سپای میللیی كوردستان و توێژێك رووناكبیر و خامه‌به‌ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رڕاست، ده‌ر‌به‌ست و به‌هه‌ڵوێست، به دیسكۆڕس و سیاسەت و پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و، خستنه ژێر گوشار و پاشه‌كشه پێكردن به ناسنامه و بیر و سیاسەتی ئێرانی و ئێرانچێتی و، له قاودانی تاقم و ره‌وتی رێفۆرمخوازیی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ری سه‌ر به تاران له ناو كورد؛ ناسیۆنالیزمی رزگارییده‌ری كورد، لە سەدان خانە و بەستێنی جیاواز و فرەچەشندا، لە جووڵە و گەشەدایە و، هیوادارین لە گەڵ هەڵکەوتنی هەر دەرفەتێکی لە باری سیاسیی، به یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی نێوان رۆڵه‌كانی كوردستان له ماكۆوه هه‌تا لوڕستان و به‌ختیاریی، لە بزاڤێکه‌وه بگاته سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی.
پارتی ئازادیی کوردستان وەک رێبه‌ر و رێكخه‌ری جەمسەری نەتەوەیی و له‌مپه‌ڕی لێبڕاوی فارسیفیكاسیۆن و ئێرانی‌بوون لە بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە لە سەر ئەو راستییە پێدادەگرێتەوە کە بێدەوڵەتیی ، هۆکاری سەرەکیی هەموو ئەو غەدر و کارەساتانەیە کە بە سەر نەتەوەکەمان هاتوون.هه‌ر بۆیه له سه‌ر ستراتیژی هه‌ڵگرتنی ته‌وقی سه‌روه‌ریی ئێران له سه‌ر كوردستان و گه‌یشتن به سه‌روه‌ریی و ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك تاكه ده‌سته‌به‌ری كۆتاییهێنان به كوشتار و تێرۆر و تاڵان و ماڵوێرانكردنی كورد ، پێداده‌گرێ. پێشمه‌رگه‌ی رێگای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا ٢٨ی گه‌لاوێژی ٢٧٢١ك ١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١ز
لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا.
⭕️ئەو برینەی ساڕ‌ێژ ھەڵناگرێ!
دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا