پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا
31/08/2021
كورد پێویستی بە دوست و پاڵپشتی نێودەوڵەتییە! (لە پەڕاوێزی سەردانەکەی سەرۆک ماکڕۆن بۆ هەولێر) سرووشتی پرسی کورد بە جۆرێکە کە لە خەبات و سەروەرییدا، پێویستی بە دۆست و پاڵپشتی نێودەوڵەتییە. یەکێ لەو هۆکارانەی کە کورد لە ئازادیی و گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی دواکەوت، نەبوونی دۆست و پاڵپشتی نێودەوڵەتیی بووە. سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان ٣٠ ساڵ لەمەوبەر بەدروستی و بێ دوو دڵیی، بە دوای دۆست و پاڵپشتی نێودەوڵەتییدا گەڕاو پێگەی بەهێز و دیپلۆماسی ژیرانەی هەرێمی کوردستان وای کردووە، ئەمڕۆ بووەتە یەکەیەکی جێی بایەخی دەوڵەتە بڕیار بەدەستەکانی جیهان. دەوڵەتی فەڕەنسا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی سەرۆکی ھەڵکەوتوو، فڕانسوا میتران دا بە پێشکەشکردنی پڕۆژەی ناوچەی دژەفڕین بە ئەنجوومەنی ئاسایش و دەرچوونی بڕیاری ژمارە٦٨٨ی ئەو ئەنجوومەنە، دەوری مێژوویی لە پاراستنی خەڵکی باشووری کوردستان و بنیاتنانی کیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان، گێڕا. فەڕەنسا لە ٣ساڵەی جەنگی داعش دا، دەوری گرینگ و کاریگەری لە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان وپێشمەرگە و شکست دانی داعش هەبوو. فەڕەنسا هەروەها دوای نەبەردە گەورەکانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە و تێکشکاندنی گەلەکۆمە و پیلانگێڕییە نێودەوڵێتییەکەی ئۆکتۆبەری٢٠١٧، ، بە بانگهێشت کردنی بەڕێز نێچیروان بارزانی بۆ کۆشکی ئەلیزە لە پاریس، گەمارۆی دەرەکیی سەر کوردستانی شکاند و دەرگای گاڵەدراوی دیپلۆماسیی بەسەر کورددا کردەوە. فەڕەنسا بێجگە لەو دەورەی لە باشووری کوردستان گێڕاویە، پشتیوانی لەو قەوارەیەش دەکا کە لە رۆژاوای کوردستان چێ بووە و لە سەر پاشگەزبوونەوەی ترامپ لە بڕیاری چۆڵکردنی رۆژاوای کوردستان لە ٢٠١٩دا شوێندانەر بوو.لە سەردەمی دەوڵەتی جمھووریی کوردستان دا، پێشەوا قازی محەمەد چاوی ھیوای لە فەڕەنسا بوو بۆ پشتیوانیی کورد و کۆمارەکەی. هاتنی سەرۆک ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان لە سەردەمی مقۆمقۆی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و ختیلکەی دوژمنانی کورد و، دیداری گەرم و گوڕی لە گەڵ بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆک بارزانی و پێداگرتنی لە سەر بەردەوامیی پاڵپشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان،دەرفەتێکی گەورە و بە بایەخە بۆ هەرێمی کوردستان کە پێویستە دروست بخوێندرێتەوە، کۆدەکانی بکرێتەوەو کەڵکی تەواوی لێوەربگیرێ. هاوکات پێویستە ئەو راستییە هەرگیز لای کەس شلوێ نەبێ کە لە جیهانێکدا کە پێوەندییەکانی لە سەر بنەمای هێز و بەرژەوەندیی دامەزراوە، هیچ یەکەیەکی سیاسیی بۆ ئەوی دیکە، هاوپەیمانی نەگۆڕ و سرووشتی و ئەزەلی و هەتایی نییە. بەڵکوو ئەوەی نەگۆڕ و بەردەوامە، بەرژەوەندیی و پاراستنی بەرژەوەندەییەکانە بۆ یەکە سیاسییەکان و هەر ئەوەش بنەمای پێوەندییەکانیانە. ھەرچەند لە رەفتار و ھەڵوێستی فەڕەنسادا لە گەڵ کورد و پرسی کورد، لە سەردەمی شەڕی سار و پاش شەڕی ساردیش، بەرژەوەندییەکان پرێنسیپێکی رەھا نەبووەو پابەندیی بە بەھاکان، دەوری ھەبووە لە داڕشتنی سیاسەت و ھەڵوێست و رەفتارەکانی فەڕەنسادا . بەڵام پێویستە ئەو راستییەش ون نەبێت کە ئەوەی نەتەوەیەک و یەکەیەکی سیاسیی دەخاتە ناو گەمە نێودەوڵەتییەکان و دەیکاتە ئاکتۆرێک لە ئاکتۆرە نیودەوڵەتییەکان و دۆست و پاڵپشت و هاوپەیمانی بۆ دابین دەکا، لە زۆربەی نموونەکاندا، خودی نەتەوە و یەکە سیاسییەکە بووە. هەروەک چۆن بایەخدانی فەڕەنسا بە هەرێمی کوردستان، لە خۆڕاگریی خەڵک و سەرکردەکانی و پێگەو رۆڵی خودی هەرێمی کوردستان لە پرسی ئاسایشی نێودەوڵەتی و شەڕی تێرۆر و سیاسەت و دیپلۆماسییەکەیەوە ، سەرچاوەی گرتووە. بۆیە بەکارهێنان و کەڵکوەرگرتن لە سیاسەتی دەوڵەتی فەڕەنسا وەک دەرفەت و هێشتنەوەی بەم جۆرە و رەواندنەوەی ئەو ترسەی نیگەرانی گوێزرانەوەی ئەزموونی ئەفغانستان بۆ هەرێمی کوردستانە؛ هێندێک هەنگاو و پلانی گەرەکە کە دەکرێ، ئەم خاڵانەی خوارەوە، برێک لەوان بن: ١- بووژانەوە و بەهێز کردنەوەی “سەرمایەی کۆمەڵایەتی” و هەموو ئەو بەهایانەی کە تاکەکانی نەتەوەیەک و نەتەوەکە بۆ پاراستن و بەردەوامیی پێویستییەتی. سەرمایە و بەهاکانی: نیشتمانپەروەریی و جەنگ لە پێناوی نیشتمان، نەتەوەخوازیی و پاراستنی، ریسواکردنی کۆمەڵایەتیی خەیانەت لە نیشتمان و داردەستیی بۆ بێگانە، پێکەوەژیان، لەخۆبوردوویی، کار و بەرهەمهێنان و دوور کەوتنەوە لە مشەخۆری، بەتەنگەوە بوونی بەرژەوەندیی گشتیی، دادپەروەریی، خاکەڕایی، یەکگرتوویی و رێز و خۆشەویستیی دوولایەنەی نێوان نەتەوە و سەرکردەکان . ٢- درێژەدان بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم؛چەسپاندنی دادپەروەریی و کەم کردنەوەی کەلێنی نێوان دەوڵەمەندی و هەژاری.
٣- پێداچوونەوە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکاریی. بەهێز کردنی پەروەردەی نەتەوەیی، نیشتمانیی و خۆماڵیکردنی چەمکەکانی سیاسەت و کۆمەڵناسیی لە قۆناغی دواناوەندیی و زانکۆکان. ٤- پێداچوونەوە بە بنەماکانی راگەیاندن لە کوردستان و هەڵگرتنی هەر پرۆگرامێک کە زیان بە پەروەردەی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت. ٥- بەهێزکردنی خێزان و بەهاکانی خێزانداریی و گەڕاندنەوەی شکۆ و دەوری دایک لە پەروەردەی منداڵ و رۆڵی ئەرێنیی لە ناسیۆنالیزمی کورد و بارهێنانی تاکی بەهێز . ٦- نەهێشتن و کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییە سیاسییانەی لە سەر بەرژەندیی و دەسەڵاتن و گەیشتوونەتە ئاستی دژبەری و پێکهاتنی کەلێنی سیاسی و زیانبەخش بۆ کورد و کیانەکەی و ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیی. ٧- پێداچوونەوە بە سیستەمی لەشکریی، چاکسازیی و پاکسازیی لە ریزەکانی پێشمەرگە بە ئاقاری گەیشتن بە لەشکرێکی ناحیزبی و، بردنە سەرێی دیسیپلین و ئاستی لێهاتوویی و تواناکانی بۆ بەرەنگاریی و پاراستنی نیشتمان و کیانی سیاسیی لە هەر هێرشێکی دوژمنان. ٨- بەهێزکردنی پڕۆژەکانی کشت و کاڵ و ئاژەڵداریی خۆماڵیی؛ هاندان و ئاسانکاریی و پاڵپشتیی بۆ گەڕانەوەی گوندنشیان بۆ گوندەکانیان و دابینکردنی خزمەتگوزاریی گشتیی بۆیان. ٩- چاودێری و دەستوەردانی حکوومەت لە کار و پلان و پڕۆژەکانی کۆمپانیاکان و رێگریی لە هەڵلووشینی ماڵ و سامانی دانیشتوان کە فاکتەرێکن لە بارگرانیی بەسەر خەڵک و دروست بوونی ناڕەزایەتی و بێ متمانەیی. ١٠- پاراستنی قووڵایی ستراتیژیکی هەرێمی کوردستان، واتە پارچەکانی دیکەی کوردستان و ئۆرگانیزەکردنی پاڵپشتیی ئەو پارچانە لە هەرێمی کوردستان. حسەین یەزدانپەنا پێشمەرگەی رێگای سەربەخۆیی کوردستان ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ک ٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١ز
ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران