دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

ئیدارەی ئیتلاعات هەواڵی کوژرانی رۆڵەیەکی کورد رادەگەیەنێ

15/09/2021

ئیدارەی ئیتلاعات هەواڵی کوژرانی رۆڵەیەکی کورد رادەگەیەنێ



‎رۆڵەیەکی کورد لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەسگیردەکرێ و دەگوێزرێتەوە بۆ یەکێ لە زیندانەکانی ئیتلاعاتی ورمێ؛ و لەم ماوەیەدا سەرەڕای بەدواداچوون و گەڕانی بنەماڵەکەی بەدوایدا هیچ هەواڵێکی لێ نازانرێ و هیچ پێوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نابێ.

‎یاسر مەنگوڕی، خەڵکی پیرانشار لە رێکەوتی  ١٧/٧/٢٠٢١ لە لەلایان هێزەکانی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست و رەوانەی زیندان دەکرێ. پاش چەند مانگ لە بێسەروشوێنیی، 
‎بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ رایگەیاندووە کە یاسر مەنگوڕی نەک لەژێر ئەشکەنجە، بەڵکوو لە ئاکامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی کوژراوە و ناوبراوی بە ئەندامی گروپە دژبەرەکانی شۆڕش ناوبردووە.

‎بە گوێرەی وتەی یەکێ لە ئەندامانی بنەماڵەکەی ئیدارەی ئیتلاعات پێی‌راگەیاندوون کە یاسر لە کاتی حەولدان بۆ دەستگیرکردنی لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە

‎یاسر مەنگوڕی ٤٠ ساڵان، کوڕی مستەفا، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە؛ لە ١٣/٩/٢٠٢١ هەواڵی کوژرانی بە فەرمیی لە رێی تەلەفۆنەوە بە بنەماڵەکەی رادەگەیێنرێت.

 

ھەتا نەتەوەکەمان بە بندەستی و بێدەوڵەت بژی و لە ژێر حوکمی تاران دا بێ، کوشتاری رۆڵەکانی کوردستان نابڕێتەوە.

 

 

سەرەوە