پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
18/09/2021
هەرێمی کوردستان؛ بەردەوامیی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی، چارەسەری درمە نێوخۆییەکان حسەین یەزدانپەنا کشانەوەی کتووپڕ و پڕکارەستاتی ئەمریکا لە ئەفغانستان، رووخانی حکوومەتی ئەفغانستان و گەڕانەوەی تالیبان بۆ حوکم، لە کوردستان کەشووهەوایەکی لێکەوتەوە کە لە لایەک هێندێک نیگەرانیی دروست بکا و لە لایەکی دیکەوە ددان لە هەرێمی کوردستان تیژ دەکرا. خاڵی هاوبەشی نیگەرانیی و هەڕەشەکان، ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوو. ترافیکی دیپلۆماسیی هەولێر کە سەردانەکەی سەرۆک ئیمانۆئیل ماکڕۆن لووتکەی بوو، دەورێکی گرینگی لە رەواندنەوەی نیگەرانییەکان گێڕاو و زەبرێکی قورسی لە سەرچاوەکانی هەڕەشەکان وەشاند.ئێران داخی خۆی لەو ترافیک و زەبرە، بە هەڕەشەو تۆپ و درۆن تێگرتن لە حیزبەکانی رۆژهەڵات، بە هەرێمی کوردستان رشت. پێشوازیی گەرمی ئەمڕۆی بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە رێزدار نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،بێجگە لە رەهەندەکانی دیکەی، مانا گەورەکەی بریتییە لە بەردەوامیی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی لە هەرێمی کوردستان. ئەوە دڵنیاییەکی باش بە کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەدا. ئەمە هەواڵێکی باشە بۆ هەموو نەتەوی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چوونکە ئەوەی نەتەوەیەکی50 ملوێنی ئێستا حازر و نەخد وەک ئاکتۆرێکی نێودەوڵەتی دانپێدانراو هەیەتی ئەم قەوارەیەیە. هەروەها ئەوەی جارێکی دیکە دەتوانێ دەرفەتێکی دیکە بۆ هەنگاوە مەزنەکە ساز بکاتەوە، هەرێمێکی بەهێز و خاوەن پشتیوانیی نێودەوڵەتییە. لە خاڵی بەرانبەردا هەواڵەکە بۆ سەرچاوەکانی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان یەکجار ناخۆشە. واچاکە و وا پێویستە، رۆڵەکانی کوردستان، تێگڕا، هاوکات لە گەڵ هەر رەخنەیەک، پشتیوانیی لە هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نەتەوەیی- نیشتمانیی و بانحیزبییەکانی بکەن. ئێستا کە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە دەستی پڕەوە، دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، پێموایە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی دوو درمی کوشندە، هەنگاو بنێ: یەکەم: داناني نەخشەرێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بەو لێکترازانە سیاسییانەی لە ٢٠١٧ەوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و روو لە هەڵکشانە. چارەسەرکردنی ئەمەیان، کوردستان لە بەستێنی ناوخۆییدا بەهێزتر دەکاتەوە. دووهەم: حەولدان بۆ سازکردنی کەشووهەوایەکی لەبار بۆ خولێکی دیکەی گفتووگوی تورکیا لە گەڵ ئیمرالیی. کرانەوەی ئەم دەرگایە، خوێنبەندێک دەبێ بۆ نەڕژانی خوێنی پێشمەرگەی کورد و گەریلایP.K.K. ٢٦ی خەرمانانی٢٧٢١ک ١٧ی سێپتامبری٢٠٢١ک
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا