دواین هەواڵ

2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی

کوردستانی

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەر گیان بەختکردنی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی داگیرکەراندا

21/09/2021

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان
لەمەر گیان بەختکردنی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی داگیرکەراندا

رۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد!
کوردستانییانی نیشتمانپەروەر!

 ئەسعەد رامین و داوود رەحیمی خەڵکی نەغەدە، پاش بیست رۆژ لە دەسبەسەرکرانیان لە لایان ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ ، لە ژێر ئەشکەنجەی داگیرکەراندا گیانیان سپاردوە.
گرتن و ئەشکەنجەدان و کوشتاری بەندکراوانی سیاسیی کورد لە لایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە، درێژەی سیاسەتی داگیرکەرانەی ئەو دەوڵەتەیە بۆ تواندنەوە و داگیرکردن و چاوترسێن کردنی کورد و هێشتنەوەی بە بندەستیی.
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بە پێشێلکردنی گشت مافەکانی مرۆڤ، بێ پرینگانەوە کەڵک لە هەموو رێگاو ئامرازێک وەردەگرێ بۆ سەرکوت و لەنێو بردنی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان.
پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای پرسە و سەرەخۆشیی لە کەسوکارو بنەماڵەی ئەو رۆڵە شەھیدانە، گرتن و کوژرانی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە لایان دەوڵەتی تارانەوە مەحکوم دەکا و سوورە لەسەر ئەوەی کە گرتن، لێدان، ئەشکەنجە، بێ‌سەروشوێن کردن وکوشتار و ئیعدامی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد تەنیا بە راماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان و رزگاریی نەتەوەیی کۆتایی دێ و ئاسوودەیی و کۆتاییهاتنی هەموو ئەو تاوان و نەهامەتیانە، لە گرەوی سەربەخۆیی کوردستاندایە.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی راگەیاندن

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ک
٢٠ی سێپتامبری٢٠٢١ز

 

سەرەوە