دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

کوردستانی

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ مەحکومکردنی کوژران وبریندارکردنی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان تورکیاوە

21/09/2021

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ مەحکومکردنی کوژران وبریندارکردنی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان تورکیاوە
رۆڵەکانی نەتەوەی کورد!
کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان!
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ سێپتامبری ٢٠٢١ هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیا ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری پارێزگای وان دەکەنە ئامانج و لە ئاکام‌دا دوو کۆلبەر دەکوژرێن و سێی دیکەش بریندار دەبن.
ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی دێهاتی "کوران" ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی پارێزگای ورمێن.
ئالیشان حەیدەری ١٨ ساڵان و سۆزدار ئەحمەدی ٢١ ساڵان ناوی ئەو دوو کۆڵبەرەی رۆژهەڵاتن کە لە ئاکامی ئەو پەلامارەدا گیانیان لەدەستداوە.
لەخوێن گەوزاندنی رۆڵەکانی کورد لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و باکووری نیشتمان لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تاران و ئەنکاراوە، یەکێکە لە ئاکامە تاڵەکانی بندەستی و داگیرکراویی نیشتمانەکەمان.ئەم جینایەتانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو گوشار و گەلەکۆمەیەی لە لایان ئەو دەوڵەتانەوە دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن.
پارتی ئازادیی کوردستان کوشتاری رۆڵەکانی کورد لەلایان دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە مەحکووم دەکا و پێ لەسەر ئەوە دادەگرێتەوە تا نەتەوەی کورد لەژێر دەستیی بژی و نەبێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی؛ کوشتاری رۆڵەی کورد لە کوردستان دوایی نایێ و نابڕێتەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان
کومیتەی ڕاگەیاندن
٢٠ سێپتامبری ٢٠٢١ ز
٢٩ خەرمانانی ٢٧٢١ ک

سەرەوە