پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
10/10/2021
پەیامی رێبەری سەربەخۆیی رۆژھەڵاتی داگیرکراو بە بۆنەی مەرگی بەنیسەدر فەرماندەری داگیرکردنی کوردستان مرد؛ کورد زیندووە! رۆژی رابردوو ئەولحەسەن بەنیسەدر، یەکەم سەرکۆماری،رێژیمی خومەینی، لە تەمەنی ٨٨ساڵییدا،لە پاریس مرد. تەکان و شەکانە سیاسییەکان و ململانێکانی دەسەڵات لە ناو سیستەمی حوکمڕانی کۆماری ئێسلامییدا، ئەولحەسەنی بەنیسەدری لە لووتکەی دەسەڵاتەوە هاویشتە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن. بەڵام بە نیسبەت کوردەوە، ئۆپۆزیسیۆنێک لە توخم و رەگەزی هەمان پارێزەران و بەڕێوەبەرانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران. سەڕەڕای هەڵوێستەکانی پاش ئەو لێکترازانە لە گەڵ خومەینی و دارودەستەکەی و دەور و هەڵوێستی لەم رووداو ئەو بابەتی سیاسیی؛ بۆ ئێمەو خەڵکی کورستان،ناسنامەی بەنیسەدر،ئەو بڕیاربەدەست و فەرماندەیە بووە کە سپای دەوڵەتەکەی بۆ داگیرکردنی کوردستان دەنگداو فەرمانی پێکرد،پۆستاڵەکانیان دەرنەهێنن هەتاکوو کۆتایی بە رابوونی کوردستان دێنن. بۆیە ئەمڕۆ هیچ کوردێکی شەرافەتمەند و خاوەن بەهاو دەربەستی کورد،رەحمەت بۆ ئەو تاوانبارەی دەوڵەتی فارس نانێرێ.بەڵام داخ و کەسەر هەڵدەکێشێ کە بریا مابا و رۆژی راماڵینی ئەو هێزانەی لە کوردستان دیتبا کە رۆژێک بە فەرمانی ئەو، هێڕشیان بۆ کوردستان هێناو داگیریان کرد. بۆ ئەوەی کوردستان و کورد و خەبات و بەرەنگارییەکەی مانا و ناسنامەکەیان وەک خۆی بمێنێتەوە و شڵوێ نەبێ؛ رۆڵەکانی کوردستان هەرگیز نابێ رێگا بدەن سنووری تاوان و خەیانەت و جەنایەت دەگەڵ، بەرهەڵستیی و خەبات و قوربانییدان بشێوێ. رۆڵەکانی کوردستان نابێ لە تاوان و جەنایەتی ئەو کاربەدەستە سیاسیی و لەشکرییانەی ئێران خۆش بن کە لە رۆژگاری حوکم و دەسەڵاتیاندا، بڕیاردەر و فەرماندەر و ئەنجامدەری پەلامار وداگیرکردنی کوردستان و کوشتار و تێرۆری رۆڵەکانی بوون. حسەین یەزدانپەنا ١٨ی رەزبەری٢٧٢١ک ١٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢١ز
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد