دواین هەواڵ

2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی

بابەت

مەترسی ئەنفالێکی دیکە بەچەکی سۆشیالمیدیا

19/10/2021

مەترسی ئەنفالێکی دیکە بەچەکی سۆشیالمیدیا

جوانشێر رەفەتی

بە پەرەسەندنی سۆشیالمیدیا و زۆر بوون و بەربەڵاو بوونی کەرستەکانی کەڵک وەرگرتن لەو تەکنۆلۆژیایە هاوکات مەترسی بەکارهێنانی سیستەماتیکی لە دژی لە ناوردنی کەلتوور و هەستی نەتەوایەتی کورد لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە ڕووی لە زیاد بوون کردووە، لە لایەکی دیکەوە هەر بە هۆی پێشکەوتنی سۆشیالمیدیا ئەحزاب و کەسایەتیە سیاسیەکانی دوور لە وڵاتی ئەم نەتەوە بێ دەوڵەتە رۆژانە بە تەواوەتی لە بارودۆخی واقعی زێدیان و لە پیلانی دوژمن بۆ گوڕینی دێمۆگرافیا و کەلتوورالیسمی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە وردی ئاگادارن.

فاکتەرەکان بە روونی دەری دەخات کە لە پشت پیلانگێڕی و کردەوەکانی ئەم جارەی دوژمن , ئامانجیان سڕینەوەی زمان ، کەلتوور ، باوەڕ و ئەرزش و ئەخلاقیاتی نەتەوەیی کوردە و کاتێک ئەم ئەجێندایە بۆیان بە ئامانج بگات ساڵانێکی زۆر دەخایێنێت کە ئەم نەتەوەیە دوبارە هەستێتەوە و بۆ ڕزگار بوونی لە بندەستی و پووچەڵکردنەوەی سیاسەتی دوژمنکارانەی دوژمنانی تێبکۆشێت . بە ئازەری کردنی شکاک و بادینان و بە فارس کردنی ناوچەکانی موکریان و سەققز تا دەگاتەوە کامیاران و کرماشان و بە جیا کردنەوەی لەکستان و لۆڕستان لە کوردستان و لە قەڵەمدانیان بە قەومێکی سەربەخۆ کە لە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٧ کوردی ( ١٠ی موردادی ١٣٩٦ هەتاوی ) زاراوە لەکی بە فەرمی وەک زمانێک لە ئێراندا ناسێندرا بەشێکی دیکەی جێبەجێ کردنی ئەو پیلانە بوو .

هەر وەک هەموولایەک دەزانن دوژمنانی نەتەوەی کورد بۆ شێواندن و ناشیرین کردنی کەلتوور و نەریتی کوردەواری و ئاژاوە نانەوە لە هەموو جۆرە فرت و فێڵێک کەڵک وەردەگرن ، ئەگەر نەیشارینەوە راستە بەڕێژەیەکی زۆر لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ساڵانەدا گیرۆدەی ئەو سیاسەتە دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بوونە بەڵام هێشتا بەشێکی ئەو کۆمەڵگەیە و بەتایبەت چالاکانی مەدەنی و کەلتووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکانە و گیان لە سەر دەست بۆ زیندوو هێشتنەوە و ناساندنی کەلتوور و نەریتی کوردی و پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆریان داوە و بە دەیان کەسیان هەتا ئێستا دەستبەسەر کراون و گیانی ئازیزیان پێشکەشی نەتەوەکەیان کردووە و جێی شانازی و پێزانینە .

لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کار کردن لە سەر ئەم بابەتە و پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانە پێویستی بە هاوئاهەنگی و هاوکاری زۆرتری ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان و شیکاری پسپۆڕانە و خەسار ناسیەکی ورد هەیە و هیوادارم هاوڵاتیان و ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر وریاتر لەگەڵ ئەم پیلانە مەترسی دارە کە هەرەشەیەکی گەورەیە بۆ لە ناوبردنی کەلتووری نەتەوەکەمان هەڵسووکەوت بکەن.

سەرەوە