دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

هونەر و وێژە

مامۆستا جەلال مەلەکشا بۆ سەرکردەی شەهید کاک سەعید یەزدانپەنا

01/11/2021

مامۆستا جەلال
مەلەکشا
بۆ سەرکردەی شەهید کاک سەعید یەزدانپەنا

من ھەرگیز شێعر بۆ پادشا و بۆ سوڵتان و

بۆ سەرۆک و رابەر ناڵێم

من ھەرگیز شێعر لە بەرۆکی پیاوکوژ نادەم

شێعر ناکەم بە گۆچانی گەدایی و

سەر بە دەرگای ھیچ گەورە ماڵێکا ناکەم

بەڵام بۆ گوڵ،

بۆ پەپوولە و بۆ ئەستێرە

تا بتوانم ئەچریکێنم

شەھید گوڵە

شەھید ئەستێرەی ئاسمانی نیشتمانە

شەھید پەپوولەی رەنگینی باڵی

باغی گەلە و ... رۆحی ھەڵۆی بەرزە فڕی .. شاخەکانی کوردستانە .

*** ئەی پەپوولەی ئەوینداری –
- شیلەی گوڵزاری سەربەستی

ئەی ئەستێرەی ئاسمانی تەمتوومانی وڵاتەکەم

ئەی نەو گوڵی باغی ئاوات

ناوت ئەکەم بە ملوانکە

بۆ گەردنی کام شاخ بەرزە

ناوت ئەکەم بە تووی ئومید .. بۆ نێو دڵی چەوساوەکان

ئەی پڵنگی کۆڵنەدەری " سەقز لوو " –

ئەی شەھید سەعید .

تۆ نەمردوی ..... ھا .. زایەڵەی تفەنگەکەت

ھەر شاخ بە شاخ دەچێت و ھەر نابڕێتەوە .

وشە وشەی ناوە پیرۆزەکەت دەڵێی

کەوە مووروی ملوانکەیەکی زیڕینە و

لە گەردنی چیای شاھۆ , پیرەمەگرون , قەندیل و ئاگری ئاڵاوە

خوێنت چۆمێکی بەخوڕە.... لە دەماری یەک بە یەکی پیشمەرگەکانا دەجمێت .. کوڕی رەشی کوردستانی گەورە و مەزن

تۆ تووی شۆرشت بۆ گەیشتن بە ئاواتی مێژینەی کوردان چاندووە

ئەو تفەنگە بەزیوانەی

لە ھەوراز بۆ نشێو دەچن

ئەو لووتکانەی

سەریان بەرە و بنارەکان شۆڕ کردووە

قەت نازانن
ئەم دایکە نەزۆک نییە

ئەم ئاسمانە بەبێ ھەڵۆ قەت ھەڵ ناکا

بووی بەتانەو کەوتیتە سەر گلێنەی چاویان

بووی بە دڕک و رۆچویتە ناو دڵ و دەروون و ھەناویان

ھەموو چوون و

نیشتمانیان بەجێ ھێشت و

لە ژێر تیشکی چل چرای نێو مەیخانەکانی لەندەن و بۆن و پاریس و ئۆپساڵا

کوردایەتی رشایەوە

بەڵام تۆ توند باوەشت کرد بەم دایکە خەمبارەدا و .. وەک مەولانا عەنبەر خاتوونی دڵبەرت جێنەھێشتو

وەک دێوانە

لە ناو گڕی عەشقی شەمدا توایتەوە

دارەبەنی عەشقێکی پاک نەبێ چلۆن

سیامەندێ ئەچێ بە گژ کوێستانێکا ؟

ئەی خەزاڵێ نەبێ چلۆن کاکە لاسێ

بۆ ھێنانی گوڵی مەبەست

ھەڵدەزنی بە ھەڵاڵانی سەر کەشا

تۆ لە خاکی دڵی شەیدای ئەویندارانی کوردستان

تۆ لەتۆرمەی کەڵە پیاوانی ئوستوورە و

تۆ لە خوناوی سپێدە و

تۆ لە زنجیرەی قەقنەس و

تۆ لە سرتەی باڵی پەپوولە خۆڵقابووی .

چون دڵیان ھات ,

چرای دڵی تۆ خامۆش کەن

چون دڵیان ھات

رۆحی پەپوولە بکووژن و

خوناو لە گوڵ بسڕنەوە

چون دڵیان ھات

مەولانا لە عەنبەر خاتوون دوور خەنەوە .

ئەیانزانی , پەری خانی کوردستانی بە تۆ نەبێ, لە قەڵاچەی دێوی داگیرکەری بەد خوو رزگار نابێ

سەرەوە