دواین هەواڵ

2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات.

هونەر و وێژە

کۆمەڵە شێعری (ئاکۆ ئەلیاسی)بە ناوی رۆح بە خاکەوە بەندە چاپ و بڵاو کرایەوە

14/01/2022

کۆمەڵەشیعری "ڕۆح بە خاکەوە بەندە" چاپ و بڵاو کرایەوە
کۆمەڵەشیعری "ڕۆح بە خاکەوە بەندە" لە نووسینی ئاکۆئەلیاسی، شاعیری کورد کە پێنجەمین بەرهەمی شیعرییە، لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم کۆمەڵەشیعرە لە دووتوێی ٣٠٤ لاپەڕە و لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی نووسەرانی کوردستانە و لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێخانە گشتییەکان، ژمارە سپاردنی (١٠)ی ساڵی ٢٠٢٢ی پێدراوە و بە تیراژی ٥٠٠ دانە لە چاپخانەی ڕۆژهەڵات لە هەولێر چاپ کراوە.
کاری دیزاینی بەرگ و ناوەوەی لەلایەن هونەرمەند ئاسۆ مامزادەوە جێبەجێ کراوە کە بە بەرگ و گرافیکێکی سەرنجڕاکێشی هونەرییانەوە ڕازێندراوەتەوە.
لەم کۆمەڵە شیعرەدا عادڵ قادری (زەهاوی) نووسەر و ڕەخنەگری لاو خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە و هەمەچەشنی بۆ ئەم بەرهەمەی ئاکۆ ئەلیاسی کردووە و لەژێر سەردێڕێ "ئەدەب لە نێوان جەنگ و ئایدۆلۆژیدا" وەک پێشەکی لە کتێبەکەدا گونجێندراوە.
عادڵ ئەلیاسی، ناسراو  بە (ئاکۆ ئەلیاسی) لە ساڵی ١٣٤٨ی ھەتاوی (١٩٧٠)ی زایینی، لە ئاوایی "ئەلیاسی خەلیفە حوسێن" لە (دەشتی زەھاو)ی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە.
- لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران، لە سەردەمی شەڕی ئێران - عێراق، لە پاییزی ساڵی ١٩٨٠ەوە، ئاوارە و پەڕیوەی عێراق، هەرێمی کوردستان و ئەورووپا بووە.
- لە تەمەنی گەنجێتییەوە دەستی بە خوێندنەوە و چالاکیی ئەدەبی کردووە و لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە بە فەرمی دەستی بە نووسینی شیعر کردووە.
 - یەکەم شیعری لە تەمەنی ١٩ ساڵی و لە گۆڤاری "لاوان"ی "ئۆرگانی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران" لە بناری چیای قەندیل، چاپ و بڵاو بووەتەوە.
- ساڵی ١٩٩٢، یەکەم نامیلکە شیعری بە ناوی " چوار گڵۆپ" لە  سلێمانی، لە چەندین نوسخەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
- لە بەشێک لە گۆڤار و بڵاوکراوە کوردییەکانی ئەوکاتی عێراق، وەک: "ڕۆژنامەی  ھاوکاری، پاشکۆی عێراق، ئاسۆ، گۆڤاری کاروان و ڕەنگین" شیعر، پەخشان و بابەتی ئەدەبیی بڵاو بووەتەوە.
- لە ساڵی ١٩٩٣، یەکێک لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی گۆڤاری "بانگەواز" بووە کە لە ئۆردووگای ڕوومادی چاپ و بڵاو دەبووەوە.
- لە ساڵی ١٩٩٥ەوە، نیشتەجێی وڵاتی سویسە و لێرەش، لەگەڵ زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات هاوکاریی هەبووە و شیعر و بابەتی ڕەخنەی و ئەدەبی بڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری "ژیار"ە بووە لە سویسرا.
 تا ئێستا پێنج کۆمەڵەشیعری بەناوەکانی (چوار گڵۆپ، سۆزی شاعیرانە، پاییز بە بۆنی گەڵاوە، یادی پیرۆز و ڕۆح بە خاکەوە بەندە) لە سوید و کوردستان چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

 

سەرچاوە: باس نیوز

سەرەوە