دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

مافی مرۆڤ

لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٢دا لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاد لە ٣٩ کەس دەسبەسەر کراون

04/05/2022

بە پێ ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی رابردوو ۳۹ هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رێژیمی داگیرکەری ئێران دەستبەسەر کراون کە بە بەراوەردی مانگی پێشوو، ئەم رێژەیە بەرەو بەرزبوونەوە بووە. بە پێ ئەم ئامارە، ۳۰ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردییەکان، ٨ هاووڵاتی بە هۆی بەشداربوون لە رێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و ۱ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراون. هەروەها لەم راپۆرتە پارێزگای سنە زۆرترین کەسی لێ دەستبەسەر کراوە و ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعات ۳۱ کەس و لە لایەن ئیتڵاعاتی سوپا ٨ کەس بووە. جێگای سرنج ئەوەیە ئەم هەڵسووکەوتەی رێژیمی داگیرکەری ئێران دەبەسترێتەوە بە بارودۆخی ئاڵۆزی ناوخۆی ئێران کە لە رووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو تەقینەوەیە و بەم پێوەرەش هەر جۆرە خۆپیشاندان و نارەزایەتی ناوخۆیی بە توندترین حاڵەت وڵام دەداتەوە.

سەرەوە