پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
13/05/2022
٭ رزگار عەباسزادە - ئەندامی مەجلیسی گشتیی PAK ٣٠ گوڵانی ئەمساڵ ٣١ ساڵ بەسەر بنیاتنانی حیزبی رچەشکێن، حیزبی خەبات لە پێناو سەروەری و بەدەوڵەتبوون، حیزبی سوپای میللی کوردستان، حیزبی بەرنگاریی و حەماسەخوڵقێن، حیزبی قارەمانانی دوژمن بەزێن، تێدەپەڕێ. بنیاتنانی پاک، هەنگاوێکی مێژوویی گەورەی بوو لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو هەنگاوە مێژووییە بە دەسپێکی دەرچوون، لە قەیرانی ناسنامە و سیاسەت و گەڕاندنەوە بۆ ئەسڵ و رەسەنایەتی دەژمێردرێ. بە لەدایکبوونی پاک هێڵێکی فیکری و رێبازێکی سیاسی و سایکۆلۆژیایەکی بەهێز و باوەڕبەخۆ، لە بزووتنەوەی کورد دا سەریهەڵدا. لە کاتێکدا مێشکی لاوی کورد بە فکری دەرەکی و موخلیس بوون بۆ تاران و دروشمی لە هەموو ئێرانییەک ئێرانیترین و وزە و پیتانسییەلی کۆمەڵگای کوردیان بەم دروشمانە بەفیڕۆ دەدا، پارتی ئازادیی کوردستان بە هەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان و بیر و فکرێکی کوردستانی، ستراتیزی سەربەخۆیی خەباتی خۆی دەستپێکرد و دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهووری کوردستانی کردە ئەرکی سیاسی هەرە لە پێشی خۆی. هەروەها پاک بە تێکۆشانی بێوچان و شێلگیرانەی خۆی لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان، کە کوردبوون و کوردستانی بوون لە قڕکردندابوو و سیاسەتی ئاسمیلاسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تاران تا رادەیەکی باش لەو ناوچانە بەرەوپێش چبوو و لەپاڵ وئەمەشدا سیاسەتی نادروستی هێزە سیاسیەکانی "کوردستانی ئێران" کە هەم دوورەپەرێز و هەمیش بەجاڕێ ڕۆچبوونە ناو گۆلاوی ئێرانی بوون و باسی کورد و کوردستان, دواکەوتوو و نامۆدێڕن بوو بەلایانەوە، هەمان فکریشیان ترنجاندبووە ناو کۆمەڵگا و ئاخنیبووە مێشکی لاوی کورد، پارتی ئازادیی کوردستان، ناسنامەی کوردی لەو دەڤەرانە بووژاندەوە و زەبری کوشندەی لە ناسنامەی ئێرانیبوون وەشاند و هێژموونی تاران و دەوڵەتی فارسی ڕماند ھەمێستا سەدان لاوی گیان لەسەردەستی لەو دەڤەرانە ھەیە لە ناو ریزەکانی سوپای میللی کوردستاندا. لە کاتێکدا پێ دەنێینە ٣٢ ساڵەی دامەزران، پاک لە رۆژی بنیاتنانیەوە هەتاکوو ئەم ساتە خەباتێکی پڕلە هەوراز و نشێو و هەستان و شکانی زۆری بینی. زەبری قورسی وێکەوت، برینی قوڵی هەڵگرت بەڵام هەرگیز کۆڵی نەدا و بەچۆکدا نەهات و رۆژ لە دوای رۆژ، بەهێزتر لە جاران خەباتی خۆی درێژە پێدا. پارتی ئازادیی کوردستان، بە بەشداریی چالاکانەی پێشمەرگانەی خۆی لە شەڕ دژی داعش و بەرگریی لە خاکی باشووری نیشتمان، سەلماندی کە حیزبی سنوور نەناسە و بە دەوری سەربازیی خۆی و تۆمارکردنی دەیان قارەمانییەت و پێشکەش کردنی دەیان شەهید و بریندار، سەربەرزانە نوێنەرایەتی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە شاجەنگی کوردان دا کرد. جێی خۆیەتی هەر لەم بۆنەدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە گیان لە سەردەست و تەیار بە بیری ناسیۆنالیزمی کورد، کچان و کوڕانی ئازا و دلێر لە ناو سوپای میللی کوردستاندا بکەم بە بۆنەی دووهەمین ساڵی دامەزراندنی سوپای میللی کوردستانەوە. هەزاران سڵاوی ئەمەگ و وەفا پێشکەش بە سەرقافڵەی شەهیدانی پاک شەهید سەعید یەزدانپەنا وسەرجەم شەهیدانی ئەم خەباتە پڕ سەرەوەرییە. شەکاوە بێ ئاڵای خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان لە پێناو سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی کوردستاندا.
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا