پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
14/05/2022
* کاکەڕەش لاجانی لە کارنامەی خەباتی PAKدا، بێجگە لە داهێنانە فیکری و سیاسییەکان و بێجگە لە نەبەردە هەرگیز لە یادنەچووەکانی لە گەڵ سوپای داگیرکەری تاران لە سەر خاکی رۆژهەڵات؛ شانازیی گێڕانی رۆڵی مێژوویی لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش و بەرەنگار بوونەوەی هێرشی سوپاکانی تاران و بەغدا بۆ داگیرکردنی هەولێری پایتەختی باشووری کوردستانی، تۆمار کراوە. ئەم گوتار و ئامانج و ستراتیژ و پراکتیک و مێژووە، پارتی ئازادیی کوردستانی کردوەتە پارتێکی خاوەن ناسنامە وپەیام و بەرهەمهێنەری بەها بەرزەکان و سەرمایەیەکی سیاسی- سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم کاروانە هەتا هەڵاتنی خۆری ئازادیی نیشتمان، بێوچان بەدەوام دەبێ. کاروانی خەباتی حیزبی فیکر و سیاسەت و پڕاکتیک و ئەدەبیاتی سیاسیی نەتەوەیی کورد، حیزبی خەونی گەورە و ئاواتی له مێژینەی کورد، حیزبی هەڵکەرەوەی ئاڵای ئامانجەکانی شێخ عوبەیدووڵڵا نەهری و سمکۆی شکاک و پێشەوا قازی محەمەد، حیزبی هاوڕەنگی ژێکاف و هیوا و خۆیبوون، حیزبی شكاندنی شەرم و تەقییەی ناسیۆنالیزمی کورد و بانگی ئاشکرای دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان. ئهوه قهڵهمهكهی شەهیدی رێبەر کاک سهعیدی یهزدانپهنا بوو كه بۆ یهكهمجار، له ناسنامهی داسهپاوی ئێرانیی به سهر كوردا راسا و رایگهیاند كه : كوردین، ئێرانیی نین و ترسمان لهوه نییه، پێمان بگوترێ تهجزیه تهڵهب. ئهوه سهعید یهزدانپهنا بوو كه درووشم و ستراتیژیی باوی بزووتنهوهی سیاسیی رۆژههڵاتی كوردستانی رهتكردهوه و سهربهخۆیی وهك ستراتیژیی خهباتی كوردی رۆژههڵات، هێنایه ناو ئهدهبیاتی سیاسییهوه. تێکۆشەرانی سپای میللیی کوردستان لە ریزەکانیPAK، کە دوو ساڵ بەر لەئێستا بەفەرمی راگەیاندرا، خەباتگێڕ و جەنگاوەری دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهووریی کوردستانن.، رهتكردنهوهی سنووری داسهپاو و ناسنامهی ساختهی ئێرانیی و بندهستیی نهتهوهیین. ماف و ئازادییهكانی كورد له چوارچێوهی ئێراندا وهدیی نایهت. ماف و ئازادیی و بهختهوهریی و پێشكهوتن و ئاسایش و كهرامهتی مرۆڤی كورد به جێگۆڕكێی نێوان دهستهو تاقمهكانی فارس وهدیی نایهت: ماف و ئاسایش و ئازادیی و كهرامهت و پهرهسهندنی مرۆیی و ئابووریی و كۆمهڵایهتیی بۆ كورد و كوردستان، له گرهوی گهیشتن به سهربهخۆیی و سهروهریی و دهوڵهت - نهتهوهیی دایه. كهس بێجگه له رۆڵهكانی رۆژههڵات، مافی بڕیاردان له چارهنووسیی سیاسیی رۆژههڵاتی كوردستانی نییه.بۆ ئەمەش تاکە فاکتەر رێفراندۆمێکی ئازاد و گشتگیر دەبێ. لەپێشوازی ئەم رۆژە مێژووییەدا، و بەتایبەتی دووساڵەی دامەزراندنی سپای میللیی کوردستان، سلاو دەنێرم بۆ رێبەری کاریزما و جنڕاڵی مەزنی رۆژهەڵات و هەموو فەرماندەو پێشمەرگەکانی سپای میللیی کوردستان. سڵاوی ئەمەگ و وەفاداری بۆ ئەو پارتەی کە باوەڕی بە سنوورە دەستکردەکان نییە و لەکوێ پێویست بێت بە روحێکی نەتەوەیی ئامادەی بەرگرییە. پیرۆز بێت لە بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی و نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا