پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
16/05/2022
به ناوى كورد و كوردستان - ڕێز و سڵاوێكى گه‌رم و شۆڕشگێڕانه به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدانى گيان به‌خت كردوو، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و كادێرو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌ڵۆ و ته‌واره‌كانى تێكۆشه‌رى سپاى ميللى و لايه‌نگرانى به‌وه‌جى پارتى ئازاديى كوردستان، به بۆنه‌ى 31ـه‌مين ساڵهاتى دامه‌زرانى پارتى ئازاديى كوردستان، گه‌رمترين پيرۆزباييتان لێ ده‌كه‌م. خۆى په‌يامى پيرۆزبايى به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بێ كورت بێ، به‌ڵام ئێمه‌ى كادێرى دێرين، ناچارين ئه‌و هاوكێشه‌يه هه‌ندێ جار ببه‌زێنين، بۆ ئه‌وه‌ى به ويژدانه‌وه باسى مێژوويه‌كى پڕ سه‌روه‌رى و خه‌بات و تێكۆشانێكى بێ پسانه‌وه و به‌رده‌وام بكه‌ين، كه ڕه‌نگه زۆر كه‌س نه‌يزانن، يان به ئانقه‌ست خۆى لێ گێل بكه‌ن. پارتى ئازاديى كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستى شه‌هيدى سه‌ركرده و زيندووياد كاك سه‌عيد يه‌زادنپه‌نا له ڕۆژى 30ى گوڵانى 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زرا. كاك سه‌عيد هێشتا لاوێكى ته‌مه‌ن بچووك بوو، كه شانى دايه ژێر بارى ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره و قورسه، به‌ڵام هزرى گه‌ش و ويژدانى به‌رزى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى واى لێ كرد، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا بۆ يه‌كه‌م جار له پاش كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد، دروشمى ((دابڕان له داگيركه‌ران و سه‌ربه‌خۆيى و سه‌ربه‌ستيى كوردستان)) و دامه‌زرانى به‌ره‌ى كوردستانى بكاته سه‌رمه‌شق بۆ قوتابييانى. هه‌موو ته‌مه‌نى 27 ساڵ بوو. نيوه‌ى زياترى له خه‌باتى شۆڕشگێڕانه‌دا برده سه‌ر. ناميلكه‌كانى ته‌ژين له مێتۆدى نوێ و داهێنان له ئه‌ده‌بياتى سياسى، بوێرييه‌كه‌ى له ناو گه‌وره سياسييه‌كاندا كاتێ ده‌ر ده‌كه‌وێ، كه سێ ده‌يه پێش ئێستا ده‌ڵێت: ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و سامه بشكێنين و به ڕاشكاوى بڵێين كوردين و خه‌ڵكى وڵاتى داگيركراوى كوردستانين. هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ديارى ده‌كه‌ين، به بێ ترس و له‌رزى سياسى له‌وه‌ى كه پێمان بڵێن ((تجزيه ته‌ڵه‌ب)) 123 ڕۆژ له دامه‌زرانى يه‌كێتيى شۆڕشگێڕانى ئه‌و كات و پارتى ئازاديى كوردستان-ى ئێستا تێنه‌په‌ڕيبوو، دامه‌رزێنه‌رى پاك كه‌وته ناو بۆسه‌ى كوردكوژان و وه‌ك يه‌كه‌م كه‌سايه‌تى بۆ زنجيره تيرۆره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له باشوورى كوردستان ده‌ستنيشان كرا، دايكى زيندووياديشى كه به دايكى پێشمه‌رگه ناسراوه و به دايه‌خانم بانگمان ده‌كرد، له ته‌نيشت ته‌رمى كاك سه‌عيدى سه‌ركرده سه‌رچۆپى كێشا و وتى: ئه‌ى كوردستان ئه‌وه دوو كۆڕم بۆ تۆ بوونه قوربانى، دوو كوڕى ديكه‌شم هه‌يه شيريان حه‌ڵاڵ ناكه‌م، ئه‌گه‌ر بێ كوردستان بژين. مه‌به‌ستى دايه خانم كاك ڕه‌شيد و كاك سه‌عيد بوو، دياره باسى قاره‌مانه‌تێى كاك ڕه‌شيد و چۆنيه‌تى گيانبه‌ختكردنى ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى چريكى فيدايى خه‌ڵق، خۆى كۆڕێكى به‌رفراوانى پێويسته، له‌م پيرۆزباييه كورته‌دا مخابن جێى نابێته‌وه. بكوژانى كاك سه‌عيد و ئه‌ميره‌كانيان وا بۆى چوو بوون، پاك نه‌مامێكه و ئه‌گه‌ر له ڕيشه‌ى بده‌ن، ده‌كارن وشكى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆكه‌يان بووه بڵقى سه‌رئاو، نه‌مامه‌كه بووه به دارێكى هه‌زار ڕيشه و هه‌تا دێ پتر ڕۆڵه‌كانى گه‌ل ده‌چنه ژێر سێبه‌رى و ژنه‌ڕاڵێكيش گه‌ڵاكانى كردووه‌ته ئه‌ستێره و داڵى سه‌رشانى و ئاڵاى كوردستان له سه‌ر دڵ و سينگيه‌تى و سپاى ميلليشى بۆ پاراستنى كوردستان دامه‌زراندووه. دووباره و هه‌زار باره ئه‌م ياده پيرۆزه پيرۆز بێ. بريا ده‌كرا، ده‌رفه‌ت هه‌با و نه‌بێته غه‌در له خاوه‌ن په‌يامه‌كانى پيرۆزبايى، بۆ ئه‌وه‌ى پتر و به شيكاريى وردتر باسى ئه‌و مێژووه گه‌شاوه‌يه‌م بكردبا. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕێ ڕێزمدا. براتان سالار حيسامى 30ى گوڵانى 2722ى كوردى
نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی!
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان