دواین هەواڵ

2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا

بابەت

وەڕێ‌خستن یان داڕمان یان سەربەخۆیی؟

10/06/2022


جوامێر شادی
لە وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن‌سەروەریی‌دا کە خاوەنی جوغرافیایەکی دیاریی‌کراوە و دەسەڵات و حکومەتی خۆی هەیە و نەتەوەیەک کە خۆی بەخاوەنی ئەو سیستەم و جوغرافیایە دەزانێ، زۆر ئاساییە ئەو نەتەوەیە بۆ  گۆڕینی دەسەڵات و شێوازی حوکمڕانی وڵاتەکەی بە شێوازی جۆراوجۆر چ بە شێوەی ئاشتییانە و چ لە رێگەی هەڵگرتنی چەک و هەڵایسانی شۆڕشەوە خەبات بکات. سروشتییە گەل بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی وەک مافی مرۆڤ، مافی ژن، مافی کرێکار و ئازادیی رادەربڕین و ..هتد بە پشت بەستن بە خۆی و بە حیزب و رەوتە سیاسییەکان هەوڵ بدات بۆ چاکسازی لە سیستەمی حوکم یان گۆڕینی دەسەڵات لەفۆرمێکەوە بۆ فۆرمێکی دیکە؛ بەڵام ئایا چارەنووسی ئەو نەتەوانەی کە لەبندەستیی دەسەڵاتی حاکم‌دان چی دەبێت و رۆڵیان چی دەبێت؟
ئایا ئەوانیش وەکوو نەتەوەی سەردەست بەشدار دەبن لە بەڕێوەبردنی ئەو حکومەتە؟ یان تەنیا دەسەڵاتێکی روکەشیان دەبێت و هەر لەژێر چاودێریی دەسەڵاتی ناوەند دەمێننەوە؟
ئایا ئەو نەتەوانەش خۆیان بە بەشێک لەو کۆمەڵگەیە دەزانن و لەگەڵ نەتەوەکانی تر بۆ خستنەکار یان هەڵوەشانەوەی تێدەکۆشن؟؟
لە وڵاتێکی داگیرکەری وەک ئێران‌دا کە نەتەوەیەک سەردەستە و دەسەڵاتی سیاسیی بە دەستەوەیە و نەتەوەکانی دیکە لە بندەستی ئەودان،
بە درێژایی مێژوو و لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییەکانەی لە سیستەم و دەسەڵاتداریی ئێران روویانداوە، کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ملکەچی حکومەت و رژێمە جیاجیاکانی نەبووە. هەموو کات حکومەت
بە ملیتاریزەکردنی جوغرافیای نەتەوە بندەستەکان  بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی  لە حەوڵی ئەوەدا بووە پێش لە تەجزیەی ئێران بگرێت و تەمامیەتی ئەرزی ئێران بە یەکپارچەیی بپارێزێت.
نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی چەندین ئەزموونی جیاجیایە و لەگەڵ سیاسەتە هەڵەکانی چەند دەیەی رابردووی تووشی داڕمان و شکستی گەورە بووە و بە هەزاران رۆڵەی ئەم نەتەوەیە بوون بە قوربانی هەڵەی سیاسی و نیزامی ئەحزابی کوردی، بەڵام ئێستا بە ئاگایی و هۆشیاریی تەواو موعامەلە لەگەڵ داهاتوو و چارەنووسیان ئەکەن، بە پشت بەستن بە پارتی ئازدیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان کە لە ژان و رەنجی نەتەوەی کورد بە ئاگان و خاوەنی رێبەری کاریزما و کادر و فەرماندەی بە پێتانسیەڵن و توانیویانە خۆیان لە دڵی نەتەوەی کورد جێ بکەنەوە و بۆ وەدی هاتن و جێ بە جێ کردنی داخوازییەکانی نەتەوەکەیان بە سیاسەتی دروست و رۆشەنگەرانە نەتەوەی بێ دەوڵەتی کورد لە رۆژهەڵات بەرەو بە دەوڵەتی بوونی کوردستان بەرن.

زۆرترین خوێنراو

سەرەوە