پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
20/06/2022
رۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، ڕێکەوتی ١٨ی ژووئەنی٢٠٢٢زاینیی،مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێ و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسیی و شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی هەرێمە جیاوازەکانی بندەستی ئێران و حەولەکانی ئاڵترناتیڤسازیی دەستە و دایرەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس و، هەروەها ڕاگەیشتن بە هێندێک بابەتی ڕێکخراوەیی کۆبوویەوە. لە تەوەری یەکەمی پرۆگرامی کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی مەجلیس هەر کام هەڵسەنگاندن و باری سەرنجی خۆیان پێشکەش کرد.لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکیPAK کۆبەندێکی باسەکانی لەم خاڵانەدا گەڵاڵە کرد : ١- سیاسەت و هەڵوێستی نەتەوەیی کوردستانی دەبێ لە سەر و لە حاند هەر بابەت و ڕووداو و گۆڕانکارییەک لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ستراتیژی ڕزگاریی خاک و گەیشتن بە سەروەریی و دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان بێت. ٢- دەوڵەتی فارس و سیستەمە سیاسییەکەی بە زەبری هێز و داگیرکاریی و سەرکوت، سەروەریی بە سەر نەتەوە نەفارسەکان و خودی فارسەکاندا بەردەوام کردووە. دەنا وەک چۆن هەر لە سەرەتاوە لای کورد شەرعییەتی نەبوو، لای ئەوانیش لە شەرعییەت کەوتووە و پێگەی کۆمەڵایەتیی ڕۆژبەڕۆژ لە لاواز بوون و هەڵوەریندایە. هاوکات لە ئاکامی سیاسەت و ڕەفتاری داگیرکەرانە لە گەڵ ئابووری و سامانی سروشتیی نەتەوە بندەستەکان و سیستەمی ناکارا و نەخۆش و گەندەڵی پشت ئەستوور بە ئابووری تەک بەرهەمیی(نەوت) و قاچاخچێتی و ڕانتخۆریی و گەمارۆ و سزا ئابوورییەکان، ژیانی خەڵک بە جۆرێک کەوتووەتە تەنگ و چەڵەمەی تاقەتپڕووکێنەوە کە تەنانەت دابین کردنی نانی وشک بۆ ڕێژەیەکی زۆری دانیشتوان زەحمەت و ئەستەم بووە. دەوڵەتی فارس و سیستەمەکەی کە مەکۆی بەرهەمهێنانی گەندەڵی، دووڕوویی، ڕیا و درۆ و تەزویرە، بە ڕمێندانی بێ بەهایی و بنکۆڵکردنی دەسمایەی کۆمەڵایەتی وبڵاو کردنەوەی بەرینی مادە هۆشبەرەکان و داو و دەرمانی تێکدەری باری دەروونیی ، ئاسایش و ئۆقرە و سەقامگیریی دەروونی و مادیی لە تاک و خێزان و کۆمەڵ بڕیوە و بووتە سەرچاوە و مەکینەی بەرهەمهێنانی تاوان و جەنایەت. بەڕووکاری دەرەوەدا،ئەو دەوڵەتەی کە بانگەشەی نە شەرقی- نەغەربی دەکرد، ئێستا بە جۆرێک خۆی ڕادەستی ڕووسییە و چین کردووە، کە سەربەخۆیی بڕیاری دەرەوەی نەماوە. هەر لە بەر ئەوەش لە کەیسی بەرجام دا چەقییوە و بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە هەڵوێست دەگرێت. هەروەها لە لایەک پێگەی جەماوەریی خۆی لە لوبنان و سووریا و عێراق کە کردبوونیە گۆڕەپانی تڕاتێنی سیاسیی و چەکداریی، دۆڕاندووە و لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی بەرفەرمانی تاران لە سووریا پەیتا پەیتا لە لایان ئەڕتەشی ئیسڕایلەوە بەر هێرش دەکەون. هاوکات تاران دەسەڵاتی بەسەر ئاسمانی خۆیدا نەماوە و ئیسڕایل جەولە و ئۆپەراسیۆنی تێدا دەکات. ئەگەر ئەوانە دیمەنە واقعییەکانی ڕەزاڵەت و زەلیلی ئێرانن بەرانبەر ئیسڕایل، دیمەنی کۆمێدیکی بریتییە لە پەلاماردانی هەولێر بە ڕۆکێتی بالستی و درۆن بە بیانووی هەبوونی پێگە و بنکەی ئیسڕایل ! ٣- هەستان و خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ماوەی ڕابردووی خەڵک، دژکردەوە و دەنگهەڵبڕینی خۆڕسک و سرووشتیی خەڵکی بێدەرەتانە بە ناسنامەی نەتەوەیی و پاڵنەری گشتی و تایبەتەوە لە حاست ئەو ستەم و زۆرداریی و ملهوڕییەی تاران بەسەریدا سەپاندوون. ئەوەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا بە زەقی بەرچاو کەوتن ئەوە بوو کە هەر وەک چۆن ستەم و تاوان و تاڵانی تاران لە سەر نەتەوە بندەستەکان زیاتر و بەرچاوترە؛ هەستان و دەنگهەڵبڕینەکانیش مۆرکی نەتەوەیی ناسنامە پەڕاوێز خراوەکانیان پێوە دیارە.خاڵی جێگای سەرنج لە حاند خۆپیشاندانەکان ئەوەیە کە هەم دەسەڵاتی حاکم و هەم ئۆپۆزیسیۆنی ڕەتێنرای فارس و میدیا فارسیی زمانەکان، حاشا و سەرپۆش دەخەنە سەر ئەم ڕاستییە و دۆخی نەتەوە نەفارسەکان و جۆری پێوەندییان لە گەڵ تاران کە پێوەندیی نێوان داگیرکەر و داگیرکراوە.هەروەها بە ئامانج گرتنی تەواییەتی سیستەم و سێمبۆلەکانی لە درووشمی خەڵکی ناڕازییدا و دوور کەوتنەوەیان لە تراویلکەی ڕێفۆرم و بەناو ڕێفۆرمخوازان، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم قۆناغەی هەستان و خۆپیشاندانەکانە. پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای پشتیوانیی لەو هەستان و خۆپیشاندان و مانگرتنانە، خۆڕسک بوون و لێکدابڕاوی و نەبوونی پلان و ستراتیژی دیارییکراو و نەبوونی ناوەندی ڕێکخستن و سەرکردایەتیی کردنیان، بە خاڵی لاوازیان دەزانێیت. بۆیە هاوکاریی نێوان حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییانە و ڕێگریی لەوەی خەبات و قوربانییدانی نەتەوە بندەستەکان ببێتە سووتەمەیی جێگۆڕکێی دەسەڵات نێوان دەستە و تاقمەکانی نەتەوەی فارس، بە پێویست دەزانێت. ٤- مەجلیسی گشتییPAK پاش تاوتوێکردنی دەرخستنی میدیایی ڕەزا پەهلەوی و پەیامەکەی و لێدوانی کاربەدەستانی «شۆرای مودیرییەتی گوزار» و دەنگدانەوە و هەڵوێستی هێندێک لە لایەنە کوردستانییەکان، سێ بڕیارنامەی پەسند کرد کە بریتیین لە: بڕیارنامەیەک سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی فارس و بڕیارنامەیەک سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی و بڕیارنامەیەک سەبارەت بە پێویستیی تێکۆشانی هاوبەشی نەتەوە بندەستەکانی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە تەوقی سەروەریی فارس. کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK لە بڕگەی دووهەمی پرۆگرامیدا، پەرژایە سەر هێندێک گیروگرفت و بابەتی پێوەندیدار بە تێکۆشان لە دەرەوەی وڵات و چەند ڕاسپاردەیەکی پەسند کرد. هەروەها بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی دووهەمی پارتی ئازادیی کوردستان، بریاڕی دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی دەرکرد. پارتی ئازادیی کوردستانPAK مەجلیسی گشتیی ٣٠ جۆزەردانی ٢٧٢٢ک ٢٠ ژووئەنی ٢٠٢٢ز
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە
ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.