پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
22/06/2022
جوامێر شادی رۆژهەڵاتی کوردستان،پارچەیەکی کوردستانە کە تەواوی لاپەرەکانی میژوو باسی دەکەن،جوغرافیایەکی دەوڵەمەندە لە فیداکاری و جوامێری. خاوەنی چەندین سەرکردەی ئازا و بوێر و ناودار بووە کە توانیویانە لە کاتی سەرکردایەتی شۆڕشەکانیان وەکوو فەرماندەی مەیدانی و سیاسی و نیزامی داگیرکەرانی کوردستان بە زاڵە بێنن. لە رۆژهەڵاتی کوردستان ماڵێک نییە کە بەشێک نەبێت لە مێژووی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد و ئێستاش درێژەدەری ئەو رێگایەن. کۆماری کوردستان بەرهەمی خوێن و فیداکاری و گیانبازی سەرکردە و شەهیدانی رێگای سەربەستی کوردستان بوو کە لەسەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد دامەزرا. لە دوای لە سێدارەدانی جەستەیی قازی محممەد، بیر و باوەڕ و ئیرادەی پێشەوا، وەکوو رێبەرێک و رێبازێک لە ناو دڵی خەڵکی کوردستان ماوەتەوە و بووە سیمبۆڵی ئازایەتی و فیداکاری. لە دوای کۆماری کوردستانەوە هەتا دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان،بۆشاییەکی سیاسی،رێبەرایەتی،ئەمنی،پەروەردەیی و ناسنامەیی باڵی کێشا بە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان و دەستی کرد بە خەساندنی رێگا و رێبازی گەورە پیاوانی کورد. رۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە سەرچاوەی هزری چینایەتی و خەباتی دژی ئێمپریاڵیستی و خەبات بۆ برایەتی گەلان،بە ون کردنی ناسنامەی نەتەوەیی و بە لاڕێدا چوون لە رێبازی سەربەخۆیی. خەباتی سیاسی و چەکداری و مەدەنی خەڵکی رۆژهەڵات و ئەحزاب تایبەت بوو بە وەدەست هێنانی مافی کرێکار و سەلماندنی ئێرانی بوون و کەوتنە شەڕی ئەوەی کە ئایا فارسەکان ئێرانی ترن یا کوردەکان. لە کاتە هەستیار و چارەنووس سازانە دا،کە کوردی رۆژهەڵات لە ئاواتی سەربەخۆبوون،گەیشتە بێ هیوایی و خەساربوون،دەرفەتەکانی بە ئاکام گەیاندنی خەباتی چەند سەدساڵەی کورد،یەک لە دوای یەک لە کیس دەچوو و بازاری حزبایەتی گەرم و گوڕتر دەبوو،هەتا ئەو رادەیە کە شەڕی براکوژی و ئێنشەعاب و خۆسەپاندنی ئەحزاب بە یەکدی دەستی پێ کرد. لەم چەند دەیە بۆشاییەدا هیچ خسارناسییەکی ئەوتۆ رووی نەدا لە لایان هیچ کام لە لایانە سیاسییەکانەوە،هەتا وەک چۆن بڵێی مۆعجزەیەک روویدا بێت،شەهید سەعیدی یەزدانپەنا،شەهید تەمەن 27ساڵەی کوردستان،ئەو خەسارناسییەی بە دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ پڕکردنی ئەو بۆشاییەی چەند دەیەی رابردوو دامەزراند و بۆ جارێکیتر ناسنامە و رێبازی نەتەوەیی و نەتەوە پەروەری هێنایەوە گۆڕێ. شەڕی داهاتووی ئێمە لە رابردوومانە، پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان بە درێژەدانی رێگای سەربەخۆیی،سوورە لە سەر ئەوەی کە مافی کرێکار و مافی ژن و خەبات دژی سەرمایەداری و برایەتی گەلان،هەمووی لە چوارچێوەی دەوڵەتیکی ئازاد و سەربەخۆی کوردستان وەدی دێت و کورد لە کاتێکدا بوو بە خاوەن سەروەری و سەربەخۆیی،دەتوانێ مافی هەموو گەلان،لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستان بپارێزێت و دانووستاندن لەگەڵ داگیرکەران تەنیا لە کاتێکدا دەبێت کە وەکوو دوو جیران پێکەوە سازش بکرێت لە حاڵەتێک دا کە سێبەری هێز لە سەر مێزی گفتوگۆدا ئامادەبێت. پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان شەڕی داهاتوو دەکەن بۆ گەیاندنی نەتەوەی کورد بە سەروەری و سەربەخۆیی و بێجگە لە سەربەخۆیی کوردستان هیچ رێگا چارەسەرێ بۆ دۆزی کورد نابیننەوە.
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا