پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
09/07/2022
لە حەڤدەیەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شوانەی سەید قادر و ڕاپەڕینەکەی نیشتماندا ئەمڕۆ 18 پووشپەڕی ٢٧٢٢ ی کوردیی، 17 ساڵ بەسەر شەهیدکرانی شوانەی سەید قادر و ئەو راپەڕینە مێژووییە 30 رۆژییە رادەبرێ کە خوێنی ئەو بووە چەخماخەی هەڵگیرسانی. شوانەی سەید قادر کە لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستاندا بە "کوردۆ" دەناسرا، ئەو لاوە شۆڕشگێڕە بوو کە بە هۆی ئازایەتی و چاونەترسیی لە حاست ھێز و دام و دەزگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری فارسدا، ببووە جێی هیوا و هومێدی خەڵکی مھاباد و دەور و پشتی. شەهیدکرانی شوانە بەو شێوە دڕندانەیە و هەڵدڕینی سینگی و راکێشانی بەدوای ماشێندا درێژەی سیاسەتی کوشتار و توونا کردنی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە بوو. شەھید کردنی شوانە بووە چەخماخەی هەڵگیرسانی ئەو راپەڕینەی زیاتر لە مانگێکی خایاند و زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی هێنایە سەر شەقام. دەوڵەتی داگیرکەر بۆ دامرکاندنەوەی راپەڕینەکە سیاسەتی میلیتاریزەکردنی شار و مەڵبەندەکانی رۆژهەڵاتی گرتەبەر و لە گشت لایەکەوە کەوتە پەلاماردانی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە کە بۆ دەنگ ھەڵبڕین لە حاند ئەو تاوانە، راسابوون. ئەوەی جێگای سەرنج بوو، بێدەنگیی تاقمەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیی بوو. ئەوان کە لەبەرانبەر مافی نەتەوەیی کورد، لە تاقمی دەسەڵات بەدەستی دەوڵەتی فارس جیاواز نیین، لە حاست ئەو کوشتار و گرتن و پەلامارەی لە کوردستان وەڕێخرابوو، خۆیان نەبان و کەڕ و کاس کرد. ئێستا کە ١٧ ساڵ لەو ڕووداوانە تێدەپەڕێت و شەپۆلێک لە ئاڵترناتیڤسازیی لە لایان گرووپ و تاقمە ڕەتێندراوەکانی فارس و فارسمەسلەکەوە ساز بووە، پارتی ئازادیی کوردستان وەک ھەمیشە پێ لەسەر ئەو ڕاستییە دادەگرێت کە تاک و نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەت-نەتەوەی ئێراندا لە ھیچ فۆرم و سیستەمێکدا بە ئاسایش و ماف و ئازادیی و بەختەوەریی ناگات. لە ڕوانگەی پارتی ئازادیی کوردستانەوە بەختەوەری و ئاسایشی کورد لە گرەوی ڕزگاریی خاک و ھەڵگرتنی تەوقی سەروەریی فارس و بەدەست هێنانی سەروەریی سیاسیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەییە. گروپ و تاقمەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی تا ئەو جێگایە لەگەڵ گۆڕینی سیستەم و دەسەڵاتی سیاسیی لە ئێراندان کە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتە ساختەیە نەکەوێتە مەترسییەوە؛ بەم هۆیەوە هەر بزووتنەوە و راپەڕینێک کە لەگەڵ درێژەکێشانی سەروەریی سیاسیی ئەوان ناتەبا بێت، وێڕای دەسەڵاتی حاکم، هەوڵی کپ کردن و لەناوبردنی دەدەن. ئەمڕۆ لە 17هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی شوانە و ئەو راپەڕینە مێژووییەدا، سڵاوی ئەمەگ و وەفا پێشکەشی رۆحی شەهید شوانە و خەڵکی ڕاپەڕیو و شەھیدانی ڕاپەڕین دەکەین. ھەروەھا پەیمانیان لە گەڵ نوێ دەکەینەوە کە ڕێگاو ئامانجیان بەرنەدەین و لەم ڕێ پیرۆزە ھەرگیز لانەدەین. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ١٨ی پوشپەڕی ٢٧٢٢ ک ٩ی ژوولای ٢٠٢٢ ز
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد