دواین هەواڵ

2022-08-13 بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی کۆچی دوایی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە شاری هەولێر : 2022-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان لاوان مێشک و بازوو و پێشەنگی خەباتی رێگای سەربەخۆیی کوردستانن 2022-08-06 ئێرە چیرۆکی ناو کتێبە مێژووییەکان نییە... 2022-08-05 ⭕️بڕوانن بۆ ھەیبەتی لەشکری لەشکاننەھاتووی کوردستان؛ 2022-08-04 ⭕️ ئەو نەبەردانەی شانازییبەخشی مێژووی کوردایەتیی و خەباتی شۆڕەسوارانییەتی: 2022-08-02 ئەیمەن زەواهری سەرۆکی رێکخراوی القاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا 2022-07-26 پارتی ئازادیی کوردستانPAK پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە کاکەییەکانی باشووری نیشتمان ڕادەگەیەنێت 2022-07-20 پێشوازی لە مەیتی عەلی قازی مۆری باتڵ ی لە حدوودەکانی سایکس پیکۆ دا 2022-07-20 بەڕێوەچوونی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە هەولێر و سلێمانی 2022-07-20 🔶وتەی سەرۆکیPAKلە کۆتایی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە مزگەوتی سەواف لە ھەولێر: 2022-07-16 راگەیەندراوێک لە پارتی ئازادیی کوردستانەوە سەبارەت بە پرسی بەخاکسپاردنی جەنابی عەلی قازی محەممەد 2022-07-13 دەسگیرکرانی هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایان هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە. 2022-07-12 سەرەخۆشینامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. بۆ کۆچی دوایی کاک عەلی قازی موحەممەد. 2022-07-12 بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، تاقانە کوری پێشەوا قازی محەمەد 2022-07-11 بەیاننامەی PAK بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی قازی محەممەد

بابەت

پێشوازی لە مەیتی عەلی قازی مۆری باتڵ ی لە حدوودەکانی سایکس پیکۆ دا

پێش 4 هەفتە

 

سەلاحەدین وەهابپوور

پێشوازی لە مەیتی عەلی قازی مۆری باتڵ ی لە حدوودەکانی سایکس پیکۆ دا

تاقانە کوڕی پێشەوا، پێویست نەبوو لە ھەمو بواران دا ھەڵکەوتە بێ. ئەو پیاوە ھەر ناوەکەی ترسی دەخستە دڵی دوژمن. لە بەر پێوەندی بە پێشەوا، داگیرکەر ھەتا لە حاڵی حەیاتی دا بوو، لە ھەبوونی کوڕی ڕەش تۆقیبوو، لە خەبەری مردنی دا هیندەی دی هەستی بە حەسساس بوونی وەزعەکە کرد.  ئەو جار لە ئیحتیمالی ڕاپەڕینێکی پان و بەرینی خەڵک لە وەختی ھێنانەوەی تەرمی عەلی قاضی‌ دا تاسابوو.
عەلی قاضی ھیچی نەکردبوو، یان بە قەولی بەعزێکان ھیچی نەکردبوو. ئەی چۆن بوو دەوڵەتی داگیرکەر بۆ ناشتنی ناوبراو لە خاکی خۆی دا ئەو گشتە شەرت  و مەرج و مەحدودیەتەی دانابوو؟ تەنانەت دانانی سەرەخۆشیی قەدەغە کردبوو.

دیارە ئەوەی هێنانەوەی جەنازەی کوڕی ڕەش لە کوردستان کردی شتێکی کەم نەبوو. خەڵکی گەرمێنێ لە هێنانەوەی یادگارەکەی پێشەوا دا نیشانیان دا ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی ناوە سنوور هیچ شەرعیەتێکی نیە و لە لای خەڵکی ئەم دیو و ئەو دیو باتڵە. خەڵکی باشوری کوردستان و حکومەتی هەرێم و خەڵکی کەلاری سەربەرز، بە تایبەت بە شێعرە ئاگرینەکانیان مۆری باتڵیان لە حدوودە دەستکردەکانی سایکس پیکۆ دا و لە لایەکی دیکەوە پیلانی دوژمنیان بۆ بێ ڕێزی بۆ یادگارەکەی پێشەوا لە بەشە داگیرکراوەکەی ڕۆژهەڵات دا پووچەڵ کردەوە.

سەرەوە