دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

جیهانیی

ئەیمەن زەواهری سەرۆکی رێکخراوی القاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا

02/08/2022


بەپێی راپۆرتی ئەسۆشەیتدپرێش لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەنجومەنی هەواڵگریی ئەمریکا لە ئەفغانستان، لە کۆتایی هەفتەی رابردوو ئەیمەن زەواهری سەرکردەی رێکخراوی تێرۆریستیی ئەلقاعیدە لە کابولی ئەفغانستان کوژراوە.
ئەمریکا دوای کشاندنەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان بەردەوام بووە لە چاودێریکردنی ورد بۆ دۆزینەوەی نیشانەیەک لە بوونی هێزەکانی ئەلقاعیدە لەو وڵاتە. پاش دۆزینەوەی هاوسەر و منداڵەکانی زەواهری و شوێنهەڵگرتنیان توانیویانە ئەیمەن زەواهری بدۆزنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکی ئاژانسی رۆیتەرز کەلە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە ئاماژەی پێکردووە گوایە "راهاتن و خووی راوەستانی زەواهری لە بەلەکۆنی ماڵەکەی یارمەتیدەر بووە بۆ دۆزینەوە و دڵنیا بوونەوە لە شوێنەکەی"
زەواهری لە ساڵی 2011 ـەوە و پاش کوژرانی بن لادەن، سەرکردایەتی قاعیدەی لە ئەستۆ بووە.

سەرەوە