پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-11-26 هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد 2023-11-26 پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: 2023-11-25 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر 2023-11-22 پڕۆفیسۆرێکی کورد میدالیای رازێرفۆردی پێ بەخشرا 2023-11-22 ئەمریکا دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆردوومان کرد 2023-11-15 کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە! 2023-11-09 سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل 2023-10-03 ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی لێدان و پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران چووەتە حاڵەتی کۆماوە 2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان
12/09/2022
بە بۆنەی چلەمین ساڵرۆژی گیانبەختکردنی پێشمەرگەی کوردستان، ڕەشید یەزدانپەنا (سمکۆ) لە ئێوارەی ۲۱ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۶۱ی هەتاوی، پەلێک لە پێشمەرگەکانی لقی کوردستانی سازمانی چریکەفیداییەکانی خەڵکی ئێران (ئەقەلیەت) بە مەبەستی هێرش کردن بۆ سەر بنکەکانی پاسدار و جاش، خۆیان گەیاندە ناو شاری بۆکان و لە چەندین مەیدان و شەقامی ئەو شارەدا جێگیر بوون. فەرماندەی ئەو پەلە پێشمەرگەیە هاوڕێ ڕەشید یەزدانپەناە ناسراو بە «سمکۆ» بوو. لە یەکێک لە چوارڕێیەکان پاش تێکهەڵچوونێک لە گەڵ دەستەیەک پاسدار و جاش، کاک سمکۆ دەکەوێتە بەر دەسڕێژی ئەوان و گیانی بەخت دەکات . هاورێیانی کاک سمکۆ پاش شەرێکی قۆرس، نەیانهێشت تەرمە پیرۆزەکەی بکەوێتە دەستی دۆژمنان چۆنکوو پاش گیانبەختکردنی کاک سمکۆ، هەموو هاورێیان بڕیاریاندا کە بێ تەرمی ئەو، شاری بۆکان بە جێ نەهێڵن. فەرماندەیی پێشمەرگەکان بۆ هێنانەوەی تەرمی کاک سمکۆ کەوتە ئەستۆی زیندوویاد ئەمیر شەمسەدینی کە هاوفەرماندە و هاوڕێ و دۆستی کاک سمکۆ بوو. لەو سەردەمەدا، شارەکانی کوردستان داگیرکرابوون و هێزەکانی ڕژیمی داگیرکەر بەردەوام هێرشیان بۆ سەر ناوچە ئازادەکان دەکرد. لەوەها هەلومەرجێکدا، هێزی پێشمەرگەی کورستان بە پانتایی کوردستان بەردەوام شەوانە خۆیان دەگەیاندە شارەکان و زەبری گەورەیان لە هێزەکانی ڕژیم دەوەشاند. هاوکات لە گەڵ دەیان و سەدان شەڕی دیکە لە ناوچەکانی کوردستان، هێزی پێشـمەرگە هاوکات لە گەڵ خەبات و بەرخۆدانی خەڵک، قارەمانانە لە بەرامبەر دەسەڵاتی نگریسی ڕژیم وەستانەوە و میراتێکی گرینگیان لە بەرخۆدان بۆ دواڕۆژ بەجێهێشت. بەڵام هەموو ئەو دەسکەوتانەی ئێستا، بێ گیانبازیی و لەخۆبردوویی کەسی وەک ڕەشید یەزدانپەنا مسۆگەر نەدەبوون. هاوڕێ سمکۆ کەسایەتییەکی خۆشەویستی شار و ناوچەی بۆکان و هەروەها هەموو هاوڕێیانی بوو. ئەو یەکێک لەو ڕۆلەفیداکارانەی گەل بوو کە زۆر زوو گیانی ئازیزی لە پێناو بەرگری لە گەل و نیشتمان و هەروەها لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی ئازادی و یەکسانی بەخت کرد. گەلی قارەمان پەروەری کورد قەت یادی ئەو لە بیری ناکات. لە چلەمین ساڵرۆژی گیانبەختکردنی کاک ڕەشید یەزدانپەنا «سمکۆ»، هاوکات لەگەڵ یادکردنەوە لە ژیان و خەباتی ئەو کەسایەتییە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرە، لە فیداکاری، خەبات و خۆراگری و شۆرشگێری دایکی ئازیزی، زیندوو یاد «دایە ئامینە» و هەروەها لە ژیانی کۆرت بەڵام پڕلە خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێرانەی ئەندامێکی دیکەی ئەم بنەماڵە سەربەرزە، هاوڕێ کاک سەعید یەزادانپەنا ڕێز دەگرین. لەم ڕۆژەدا و بە بۆنەی هەموو ئەو بیرەوەریانە، جارێکی دیکە ڕێز و حۆرمەتی خۆمان پێشکەش هەموو بنەماڵەی گەورەی یەزدانپەنا دەکەین. عەتا حۆسەینی ڕەئووف کەعبی ۲۱ ی خەرمانانی ۱۴۰۱ ۱۲ سێپتامبر ی ۲۰۲۲
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل
کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە!
پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: