دواین هەواڵ

2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی

بابەت

قۆناغێکی سیاسیی نوێ و پێشینە و ئەولەوییەتەکان

12/09/2022

شەماڵ پیران

کێشە و ململانێی نێوان زلهێزەکانی جیهان لانیکەم لە یەکساڵی رابردوودا پێی ناوەتە قوناغێکی نوێ و هەستیارەوە؛ بە رووکارێکی دیکەدا دەتوانم بڵێم پێوەندیی نێودەوڵەتیی و هاوکێشە سیاسییە جیهانییەکان تووشی گۆڕان و لێکترانی بەرچاو و بنەرەتی بووە، لەوانەیە ئەم باروودۆخە لێکەوتە و رووداوگەلی جوراوجۆری پێشبینی نەکراوی لە ئاستی سیاسەتی ئابووریی و ئەمنیی و ژئۆپۆلیتیکیی لە ناوچەکە و جیهاندا لێ بکەوێتەوە. ئەمە دووپات بوونەوەی رووداو و سیناریۆ باو و ناسراوەکانی مێژووە، بەڵام لە شکڵ و چوارچێوەیەکی دیکە و لە هەلوومەرجێکی دیکەی ژیانی مرۆڤایەتیدا. ئا لەم دۆخە سیاسیی و ئابووریی و ئەمنییە جیاوازەدا هەر کەس و هێز و لایەن و دەوڵەتێک حەول دەدا لە هەناوی گۆرانکارییە خێراکاندا دەسکەوتەکانی خۆی بپارێزێ و قازانج و بەرژەوەندییەکانیشی پەرە پێبدات. ئەوەی روون و ئاشکرایە ئەوەیە کە سەردەم و پارادایمی یەکجەمسەریی کۆتایی پێهاتووە کە لە دوای شەری ساردەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێژمونی و ئۆتۆریتەی ئابووریی و سیاسیی و تەنانەت نیزامیی خۆی تێدا چەسپاندبوو. بە بۆچوونی من ئەمریکا لە پاش سەرۆکایەتی جۆرج بۆشی کوڕ وردە وردە پێی نایە قوناغی پاشەکشە و تەسلیم بوون بەرامبەر ئیرادە و ویستی نەیارەکانی لە ناوچەکەدا. ئاکامی ئەم داڕمان و پاشەکشێیەش بە حیساب نەکردن بۆ هێز و هێژموونی سیاسیی و نیزامیی ئەمریکا دەستی پێکرد. لەوانە دەتوانین بە کورتی ئاماژە بە سەرهەڵدانی چەند پرس و رووداوێک لە ناوچەکەدا بکەین. تالیبان زۆر بە ئاسانی دەسەڵاتی گرتەوە دەست، دەستێوەردانی ئێران لە ناوچەکەدا بەرەو هەڵکشان چووە، میلیشیاکانی شیعە لە عێراقدا بەهێزتر بوون، تورکیا بەبێ سڵ کردنەوە ئەسپی خۆی لە مەیدانی سیاسەتی ناوچەیی و جیهانیدا هەر روژە و لەگەڵ لایەن و جەمسەرێک تاو دەدا، سەرەنجام رووسەکانیش هێرشیان کردە سەر وڵاتێکی هەستیار و گرینگی وەک ئوکراینا و کەسیش هیچ خاترێکی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاواییەکانی و هێزە خەوتووەکانی لە ناوچەکەدا نەگرت. ئەم دۆخە نوێیە بۆ هەر گەل و نەتەوە و دوڵەتێک پەیام و دەرفەت و هەڕەشەی خۆی هەیە، ئەوەی خۆی بۆ ئامادە بکا و میکانیزم و پێداویستییەکانی ئەم قوناغە نوێیە دابین و دەستەبەر بکا ئەگەر قازانجیش نەکا لانیکەم دەتوانێ پارێزگاریی لە دەسکەوت و مانەوەی خۆی لە جیهانی هاوکێشە سیاسییەکاندا بکات. ئەوەندەی پێووندی بە پرسی کوردەوە هەیە دەبێ لە خۆمان بپرسین کورد لە کوێی ئەم باروودۆخە نوێیەدا لەنگەری گرتووە، ئایا کورد ئەو هێز و ئامادەییەی هەیە لە ئاکامی گۆرانکارییەکاندا دەسکەوتەکانی بپارێزێ و پەرە بە بەرژەوەندیی و ئامانجە ستراتیژییەکانی بدات؟ بەداخەوە نە بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ئاستی کوردستانی مەزندا و نە لە ئاستی بەشەکانیدا خاوەن هیچ ستراتیژ و پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە نییە کە بتوانێ بەرگەی گۆرانکاریی و هاوکێشە نەخوازراوە سیاسییەکان لە ئاستی جیهان و ناوچەکەدا بگرێ. 
بە بۆچوونی من بۆ هەر کوردێک پێویستە بە بێ لە بەرچاو گرتنی ئینتیما و دەمارگیری حیزبی و رێکخراوەیی لانیکەم یەک جار مانیفێستی ئازادیی کوردستان پرۆگرامی پەسند کراوی کۆنگرەی یەکی پارتی ئازادیی کوردستان بخوێنێتەوە. لە مانیفێستی ئازادیی کوردستاندا بە روونی هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی خەباتی کورد لە قوناغە جیاجیاکاندا زۆر ئاکادیمی و زانستیی بە لەبەرچاوگرتنی بنەما ناسراوەکانی رێئالیزمی سیاسیی و مێژوویی کورد ئاماژەی پێکراوە. مانیفێست پێمان دەڵێ جگە لەوەی دوو فاکتەری سیستەمی سیاسەتی جیهانی و نەبوونی دۆستی ستراتیژی و هەروەها بایەخی ستراتیژی کوردستان لە هۆکارە گرینگەکانی سەرنەکەوتنی کورد بوون، لە هەمانکاتدا ناشاره‌زایی کورد له‌ سیاسه‌تی نێوده‌و‌ڵه‌تی، ناکۆکیی و کێشه‌ی نێوخۆیی کورد و نائاماده‌یی له‌ مه‌یدانی ململانێی سیاسیدا، هۆکاری سەرەکی شکان و سەرنەکەوتنی خەباتی کورد بووە. بۆیە لە هەلوومەرجی ئێستاشدا تەنها فاکتەری یەکریزی و یەکێتی ریزەکانی کوردە کە دەتوانێ کورد لەم قوناغە هەستیارەدا سەر بخات.

سەرەوە