پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا
12/09/2022
⭕️ئەمشەو ڕۆحی سمکۆ بەرەو ئاسمانی ھەرمان دەفڕێ!
حسێن یەزدانپەنا ئەمشەو دوا هەناسە و ئاخرین فەرمان و دوایین زەردەخەنەی کاک ڕەشید، براگەورەی من و فەرماندەی پێشمەرگەی کوردستان بوو. چل ساڵ لەمەوبەر لەم ساتانەدا، بەژنی بەرز و قەڵافەتی جوانی ئەو، لە هەڕەتی لاوێتی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا، لە نەبەردێکی دلێرانەدا، بە تیری داگیرکەرانی دەوڵەتی فارس، لە خوێن گەوزا و ڕۆحی نەسرەوتووی بەرەو ئاسمانی ھەرمان فڕی. ئەمشەو چلەمین ساڵە، قەتماخەی ئەو برینەی سەر دڵی من و هاواڵەکانی دەکولێتەوە. ئەمشەو چل ساڵە، ناڵەشکێنە و قەڵاو حەوزە گەورە و گۆمی سەرسەکۆ، ئیتر ئەویان بە ڕێبوارییش نەدیتەوە. ئەمشەو، جارێکی دیکە، کامیاران و دارساوێن، سەقز و سنە، باغڵووجە و گەلی قاسملوو شەڕگەی نەبەردەکانی ئەو رادەچڵەکێنەوە.ئەمشەو قەڵا بە سەر حەوزە گەورەدا ئەسرین دەبارێنێ.ناڵەشکێنە و گۆمی سەرسەکۆ خەم دەگۆڕنەوە.ئەمشەو گەڵای دارچنارەکانی«سەقزلوو»ھەڵدەوەرن و « نەوبەھار»تەم دایدەگرێت.«شاریکەند» پشت لە شار دەکات و« باغچە» میوان لەخۆ ناگرێت.تەتەھوو شەپۆل نادات و بەحرەکە سوور دادەگەڕێ.ئەمشەو عەتری خوێنی رەشید لە شەقام و کۆڵانەکانی بۆکان هەڵدەستێتەوە. کۆڵان و شەقام و سەربانە ئاشناکان بە کەمین و هەڵمەتی جامانە قیتە گەردن بڵیندە پڕ نەعرەتە بەدەست وبردەکەی نیشتمان، بۆن دەکەنەوە. ئەمشەو ھەڤاڵەکانی کاک رەشید لە دوا نەبەردەدا، لە هاتنەوە بەرچاوی هەڵمەتی کۆڵان بە کۆڵان و خرۆشی کڵاشینکۆفەکەی، مووی لەشیان ڕاست دەبێتەوە. ئەمشەو ئەوان بە گەڕانەوەی چرکە ساتی پێکانی ئەو سینگە پڕ ئاواتە و دەستاودەست پێکرانی تەرمی ئەو هاوڕێ وهاواڵ و فەرماندەیە سەدان ئاخ و داخ هەڵدەکێشن. ئەمشەو داربییەکانی باخچەکەی حەمەڕەسووڵی شافێعی کە لقەکانی بۆ ھەڵگرتنی تەرمی کاک رەشید لێکرایەوە، سەری شەرم نەوی دەکەن و خۆیان دەڕننەوە. ئەمشەو لە ئاسمانی نەمریی و هەرماندا، ئەمیری شەمسەدینی و محەممەدی یەعقووبی پێش ئەنوەر و جەواد و ئەسعەد و ڕەحیم و عوسمان و حەسەن و غوڵام و خەلیل و خالید و مەسعوود و برایم و سەلاح و حەمەکەس و ئاپۆرایەک لە پیاوانی دیکەی ئەو هەردە کەوتوون، بەرەو پیلی سمکۆ دەچن تا خوێنی لاجانگی پێکراوی بۆ بسڕنەوە. ئەمشەو دەمانچەکەی ژێر کاپشێنەکەی شەڕی سێ مانگە و R.P.Gییەکەی کامیاران و کالیبر پەنجاکەی سەقز وسنەو دۆشکەکەی دارساوێن و کڵاشینکۆفەکەی گەلی قاسملوو و باغڵووجە و بۆکان، بەدوای ئەودا دەگەڕێنەوە.ئەمشەو لە گۆڕستانی شاریکەندەوە، ڕەشیدی یەزدانپەنا پەیامێک بە شەماڵدا بۆ لاوانی نیشتمان دەنێرێ: دەخیلتان بم نەکەن نیشتمانی زامدار بەتەنیا بەجێبێڵن! ئەمشەو، منیش لەم چلەیەدا،هەمیسان بە خەمی ئەو و سەعید و هەڤاڵە شەهیدەکانم و برینەکانی جەستەی ئەم خاکە، تیغی تۆڵەم لە داگیرکەران دەسوومەوە! ٢١ی خەرمانان چل ساڵەی برینی قەتماغە نەگرتووی سمکۆ
⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ!
دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات.
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا.
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا