دواین هەواڵ

2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی

بابەت

سیاسەتی داگیرکەریی و کورد کوژی تەنیا بە ستراتیژی سەربەخۆیی لە بن دێ

13/09/2022

سیاسەتی داگیرکەریی و کورد کوژی تەنیا بە ستراتیژی سەربەخۆیی لە بن دێ

شەماڵ پیران

ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان بە هۆی بێکاری و کەم داهاتییەوە بۆ وەدەسهێنانی بژیوی ژیان و گوزەرانیان روو لە شاخ و دۆڵ و سنوورەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و بە هۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی داگیرکەری تارانەوە دەبنە قوربانی و بریندار دەبن و گیان لە دەس دەدەن. 
کاسبکار و کۆڵبەرانی بێدەرەتانی کورد لە پێناو دابینکردنی پارووە نانێک بۆ خاو و خێزان و مناڵەکانیان بە درێژایی وەرزەکانی ساڵ بەدەس گەرما و سەرما و دژوارییەکانی ژیانی کۆڵبەرییەوە دەناڵێنن، سەرەڕای هەمو ئەم نەهامەتی و کوێرەوەرییانە، حەوتوو و مانگ نییە گوێبیستی برینداربوون و کووژرانی بە ناحەقی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن سوپای قین لە دڵی دوژمنەوە نەبین. دەوڵەتی داگیرکەری تاران جگە لەوەی هەموو جۆرە دەرفەتێکی گەشەی ئابووریی و سەرچاوەی داهات و بژیوی رۆڵەکانی نەتەوەکەمانی بە زەبری چەک و داگیرکاریی قورغ کردووە، تەنانەت چاوی بە ژیانی کۆڵبەریی و ئەو پارووە نانەش هەڵنایە کە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان بە ناچاری و بە هۆی بێدەرەتانییەوە پەنایان بۆ بردووە.
بەداخەوە دوایین قوربانی دەستی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لاوی خوێن گەرمی کورد و وەرزشڤانی بەتوانای نەتەوەکەمان هیوا عەزیز نەجاتە کە خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئەمرۆ لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دسرێژی لێکراوە و بە سەختی بریندار کراوە.
پێویستە هەموو جارێک پێ لەسەر ئەو راستییە دابگرینەوە کە سەرچاوەی سەرلەبەری نەهامەتی و چەوسانەو و مافخوراوی نەتەوەکەمان، نەبوونی دەوڵەت و سەربەخۆیی سیاسیی و نەتەوەییە، ئەو راستییەی کە زیاتر لە سێ دەیەیە پارتی ئازادیی کوردستان لە پێناویدا بێ وچان خەبات دەکا و خۆێن و قوربانی بۆ دەدا. 
دەبا هەموو کوردستانییەک لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان و بە دەستەوەگرتنی مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەروەریی سیاسیی و فڕێدانی کوت و بەندی دیلێتی، درووشمی بەڵێ بۆ دەوڵەت و سەربەخۆیی هەڵبگرێ و شان بە شانی خەباتگێڕانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان تا راماڵینی دوا سەربازی داگیرکەر لە هەر شکڵ و چوارچێوەیەکی مومکیندا درێژە بە خەبات بدا.

سەرەوە