دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

مەجلیسی گشتی

لێدوانی وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داوا و بانگەوازەکانی یەکێتی و یەکڕیزی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

10/10/2022

لێدوانی وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
سەبارەت بە داوا و بانگەوازەکانی یەکێتی و یەکڕیزی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

   بە دوای بڵاو بوونەوەی نامەیەکی سەر ئاوەڵا بە واژۆی ژمارەیەک کەسایەتیی کە لە لایان بەڕێز کاک جەعفەر تیکانتەپەوە بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی گشتیی نێوان پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخرا بوو و، پێشوازیی پارتی ئازادیی کوردستان و وەڵامی فەرمیی بەڕێز سەرۆکی PAK بەو نامەیە؛ بانگەوازێکی دیکەش بە واژۆی دەیان چالاکی بوارە جیاوازەکان«بۆ یەکێتی و یەکڕیزی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان» گەیشتووەتە دەستمان. لەو بانگەوازەدا هێندێک بنەما و هەنگاوی باش بۆ ڕێککەوتن، پێشنیار کراون.
 پارتی ئازادیی کوردستان، پێشوازیی خۆی لەو بانگەوازە و ناوەرۆکەکەی ڕادەگەیەنێت و بە حەولێکی بەرپرسانە و دڵسۆزانە بۆ پڕ کردنەوەی بۆشاییەکی گەورەی ناو بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دادەنێت.
 پارتی ئازادیی کوردستان ئامادەیی تەواو دەردەبڕێت بۆ ڕێکخستن و دابینکردنی هەموو پێویستییەکانی کۆبوونەوەیەکی گشتیی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان  بۆ یەکێتی و یەکڕیزی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، تەنیا لە ماوەی ٣ مانگی پێشوودا ئەم هەنگاوانەی هەڵگرتووەتەوە:
١-  بڕیارنامەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ک( ١ژووئییەی ٢٠٢٢ز) .
٢-لێدوانی وتەبێژیPAK بۆ کۆبوونەوەی بە پەلەی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ک(٢٣ی سێپتامبری٢٠٢٢ز).
٣- ناردنی نامەی تایبەت بۆ هەرکام لە حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە١٢ی پووشپەڕی٢٧٢٢ک(٣ی ژووئییەی ٢٠٢٢ز). 
٤- وەڵامنامەی سەرۆکی PAK بە نامەی سەرئاوەڵای کەسایەتییەکان لە ۳ی ڕەزبەری ۲۷۲۲ ک(٢٥سێپتامبری۲۰۲۲ ز).
٥- لێدوان و پەیامەکانی سەرۆکی PAK پاش دەسپێکی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات .
 هەر لێرەوە هاوکات بە پێویستی دەزانیین، پێشوازیی لە وەڵام و هەڵوێستی هەرکام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە- رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە نامە سەرئاوەڵاکەی کەسایەتییەکان بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی گشتیی، دەرببڕین.

خەلیل نادری
وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ک
١٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢٢ز

 

سەرەوە