دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

دیدار

كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان

01/12/2022

كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان

ڕۆژی چوارشەممە 9ی سەرماوەزی 2722 كوردیی شاندێكی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەسەرپەرشتیی بەڕێز " عومەر ئێلخانی‌زادە" بەرپرسی دەورەیی ناوەند و ھەر یەك لە بەڕێزان: محەمەد نەزیف قادری، عەبدوڵا ئازەربار، ئیسماعیل رەحمانی و عەتا ناسرسەقزی، سەردانی پارتی ئازادیی كوردستانیان كرد و لە لایەن شاندێكی پارتی ئازادیی كوردستان بەسەرپەرشتیی بەڕێز “حسەین یەزدانپەنا" سەرۆكی PAK؛ خەلیل نادری وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكان، هامنۆ نەقشبەندی ئەندامی سەركردایەتی، جوانشێر ڕەفعەتی ئەندامی پێوەندییە گشتییەكان، ئەدیب خالیدیان ڕێكخەری نووسینگەی كاروباری سەرۆكایەتی، رووناهی لەك و سەربەخۆیی موكریانی كادرانی پارتی ئازادیی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.
كۆبوونەوەكە بە وتەكانی بەڕێز بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاریی لە سەر دوو تەوەری سەرەكیی نیازی سەردانەكەیان كە بریتیی بوون لە هەڵسەنگاندنی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران و پرس و پێویستیی هاوكاریی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵات دەستی پێكرد. پاشان هەركام لە ئەندامانی شاندی ناوەند بەشدارییان لە هەڵسەنگاندنی تەوەرەكانی بەر باسدا كرد. بە دوای ئەوەدا بەڕێز سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان وێڕای بەخێڕهێنانی گەرمی شاندی ناوەندی هاوكاریی، كۆبوونەوەكەی بە هەنگاوێكی گرینگ بۆ بەهێز كردنی ڕەوتی هاوكاریی و رێككەوتنی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێناو گوڕ و تیندان بە خەباتی ڕزگاریخوازیی كوردستان و  وەدەستهێنانی مافی چارەنووسی سیاسیی وگەیشتن بە سەروەریی و كۆتاییهێنان بە كۆماری ئیسلامیی خەمڵاند.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە لێكدانەوەی دۆخی ئێستای كوردستان و ئێران  راو بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و جەختیان لەسەر یەكگرتووی زیاتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردەوە. هەروەها پێداگرییان لەسەر  بەهێز كردنی پێوەندیی و پەرەپێدانی هاوكاریی نێوان پارتی ئازادیی كوردستان و ناوەندیی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و كار كردنی هاوبەش بۆ پێكهێنانی چەترێكی گشتگیری سیاسیی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە دانیشتنەكانی داهاتوودا هەر دوو لا هەوڵەكانیان بۆ كاری هاوبەش و كردەیی و هەروەها بۆ میكانیزمەكانی پێكهێنانی یەكگرتوویی زیاتری نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.


پارتی ئازادیی كوردستان
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

٩ی سەرماوەزی٢٧٢٢ك
٣٠نوامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە