دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

دیدار

دەسکەوتە مەزنەکان و هەڵە گەورەکە لە ئاوێنەی ٣٢ ساڵ پاش ڕاپەڕین

05/03/2023

دەسکەوتە مەزنەکان و هەڵە گەورەکە لە ئاوێنەی ٣٢ ساڵ پاش ڕاپەڕین

🔺کوردستان و کورد لە ژێر هەڕەشەی خاپوور کردن و ڕاگوێزاندا بوون. کیمیاباران و ئەنفال بڕستی لێ بڕیبوو. پێشمەرگە لە دۆخی دابڕان و پەرتەوازەیی دا بوون. کەمترین چالاکیی زیاترین زەحمەت و شەکەتیی پێویست بوو. هیچ کوردێک لە سەر و ماڵی خۆی دڵنیا نەبوو. هیوای دەرباز بوون لەم دۆخە، لە کزیی دابوو. بۆنی گەلەکۆمەیەکی دیکەی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە دژی هەموو بنکە و جووڵەکانی کوردایەتیی دەهات.

🔺ڕاپەڕین هاوکێشەکانی گۆڕی.ڕاماڵینی داگیرکەر لە کوردستان بووە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ژیان و سیاسەت لە کوردستان و ناوچەکە. ئەو قۆناغە ئەگەر لە لایەک هەڵکەوتنی هەلومەرجی سیاسیی بەدەر لە دەوری کورد بوو، لە لایەکی دیکەوە، بەرهەمی تەبایی و یەکڕیزیی ئەو قۆناغە و قۆستنەوەی دەرفەتی هەڵکەوتوو بوو . بەرەی کوردستانی ڕەشماڵ و سێموبلی ئەو یەکڕیزییە  و ڕێکخەر و ڕێبەری ڕاپەڕین بوو. بە پێکهاتنی قەوارەیەکی سیاسیی ، ئەنوایەک بۆ کورد چێ بوو.

🔺کوردستان و دانیشتوانەکەی لەم ٣٢ ساڵەدا بە دۆخی یەکجار سەخت و دژواردا تێپەڕیون. خراپیی دۆخی ئابووریی و هەژاریی تاقەتپڕووکێن ، ناکۆکییە سیاسییەکان و شەڕی ماڵوێرانکەری ناوخۆیی،کۆچ و دابەشبوون و لێکترازان، دڵەڕاوکێ و نیگەرانیی.بەڵام نرخی ئازادیی نەتەوەیی و شکۆ و کەرامەتی ئینسانیی لە سەرووی هەموو ئەوانەوە دانا. بۆیە لێی تێپەڕ بوو و بە مێژووی سپاردن.
🔺لە ئاوێنەی ٣٢ ساڵەی سیاسەت و حوکمڕانیی و بواری لەشکریی لە باشووری کوردستان دەسکەوت و سەروەریی و شانازییەکان زۆرن. پاراستن و بەردەوامیی قەوارەکە، پێوەندیی و دیپلۆماسیی سەرکەوتوو، دابین کردنی ئاسایشی تاکەکان و  قەوارە سیاسییەکە و بەرگەی پیلانگێڕییەکان گرتن، پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کارگێڕی و مرۆڤییەکان، هەستانەوەی پاش کەوتنەکان، شەڕی داعش و بەرەنگارییە مێژووییەکانی کۆڕێ، پردێ و سحێلا و مەحموودییە و ترووپکی هەموویان رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان؛ لە دەسکەوت و شانازیی و سەروەرییەکانن.

🔺هاوکات لەو ئاوێنەیەدا، هەڵە و کێشە و گرفتی گەورەش دەبیندرێن…..گەورەترین هەڵەی مێژووی ئەو ٣٢ ساڵە،بەشداریی کورد لە بنیاتنانەوەی دەوڵەتی ڕماوی عێراق بوو لە ٢٠٠٣دا، لە جیاتیی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان.
⭕️پیرۆز بێت یادی ئەو ڕاپەڕینە مەزنە.سڵاو لە خوڵقێنەرانی؛ سڵاو بۆ شەھیدانی.

حسەین یەزدانپەنا
١٤ ی ڕەشەمەی٢٧٢٢ ک
٥ی مارسی ٢٠٢٣ز

سەرەوە