پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-11-26 هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد 2023-11-26 پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: 2023-11-25 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر 2023-11-22 پڕۆفیسۆرێکی کورد میدالیای رازێرفۆردی پێ بەخشرا 2023-11-22 ئەمریکا دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆردوومان کرد 2023-11-15 کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە! 2023-11-09 سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل 2023-10-03 ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی لێدان و پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران چووەتە حاڵەتی کۆماوە 2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان
31/03/2023
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی حەفتاوشەشەمین ساڵوەگەڕی ئێعدامی سەرکۆمار پێشەوا قازی محەممەد و هاواڵانی؛ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣کوردی، حەفتاوشەش ساڵ لە ئێعدامی سەرکۆماری دەوڵەتی جمهووریی کوردستان پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێکانی، بە بڕیاری حەمەڕەزا شای پەهلەوی تێپەڕ دەبێت.برینێک کە تەنیا بە ڕاماڵینی یەکجاریی داگیرکەر و سەربەخۆیی کوردستان، ساڕێژ دەبێت. پێشەوا قازی محەممەد بێجگە لەو دەورەی کە بەر لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان وەک کەسایەتییەکی پایەبەرزی کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرێکی هەڵکەوتوو و قازییەکی دادگەر هەیبوو؛ بە بەدەستەوە گرتنی ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان، گەورەترین هەنگاوی سیاسیی کوردستانیی ئەو سەردەمەی هەڵگرتەوە و ئاواتی بەرزی ڕێبەرانی نەتەوەیی پێش خۆی وەدییهێنا. تێکەوە پێچانی دوا پێگەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، هێنا خوارەوەی ئاڵای شێروشمشێرنیشانی ئێران و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، نەچوونە بن باری پلانی یەکێتیی سۆڤییەت بۆ لکاندنی کوردستان بە کۆماری ئازەربایجان و هاوپەیمانیی نەتەوەیی لە گەڵ پارچەکانی دیکەی کوردستان و سەرەنجام هەڵگرتنی تەوقی سەروەریی فارس لە سەر کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێڕنی کوردستانی و ئەو گشتە دەسکەوتەی لە ماوەی یازدە مانگ دا بەدیهات، تەنیا بە هەبوونی گەورە سەرکردەیەکی وەک پێشەوا و گوتارێکی نەتەوەیی ئەوتۆ لە کردن دەهات. بۆیە پێشەوا قازی محەممەد هەرگیز بە پەت و سێدارەی پەهلەوی کۆتایی نەهات. بەڵام حاشا هەڵنەگرە کە ئێعدامی پێشەوا خەساری گەورەی ستراتیژیی بە نەتەوەی کورد و بزاڤە سیاسییەکەی گەیاند. بە شەهید کرانی قازی محەممەد و ڕووخاندنی کۆمار، ناسیۆنالیزمی کورد زەبرێکی ستراتیژیی وێکەوت و بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێڕەوەی دروست و نەتەوەیی خۆی ترازا. فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای نامۆ و بێگانە کرانە سەرچاوەی مەعریفە و بیری سیاسیی و کەلتوور و پڕاکتیکی تێکۆشانی تاک و حیزب و جووڵانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەر لە بەر ئەوەش بوو کە کاتێ کە ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی بنەماڵەی پەهلەوی، دەرفەتێکی لەباری ڕەخساند بۆ خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردستان، ڕێبەران و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە، نە میراتی فیکری و سیاسیی پێشەوا و کۆماریان بۆ کۆمەڵگای خرۆشاوی کوردستان گوێزایەوە، نە چرای جمهووریی کوردستانیان دایساندەوە. ئەو دەرفەتە بێ دەسکەوت، بە تێچووی ڕووبارێک ڕەنج و مەینەت و قوربانیی، بارێک هەڵە و خەرمانێک برین و کەلێن و لێکترازان تێپەڕی. برینی رووخانی کۆمار و ئێعدامی پێشەوا و دەرچوونی بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دیسکۆرس و ڕێرەوە نەتەوەییە کوردستانییەکەی و ئەو قەیرانانەی لێی کەوتنەوە، لە ماوەی ڕاپەڕینی ژینا و لە بەرەبەری ٧٦ ساڵەی ئەو کارەساتە نەتەوەییەدا، لە هەڵسوون هێنانەوەی هێڵی ئێرانچیتی لە بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە ڕوونی دەبیندرێت. لە کاتێکدا گەوهەری ڕاپەڕینی ژینا لە کوردستان، ڕزگاریخوازانە و دژە کڵۆنیالیستیی و سەروەریی ودەوڵەتخوازە، هێڵی ئێرانچییەتی بە گوتاری مهساوە تێکۆشاوە ئەو ڕۆحە لە چوارچێوەی دیسکۆرسی دێموکراتیزە کردنی دەوڵەتی داگیرکەردا لە قالب بدات و لە تایبەتمەندیی ڕزگاریخوازییە نەتەوەییە سەروەرییخوازییەکەی دایماڵێت. لە کاتێکدا کوردستان مەکۆی لەدایکبونی ڕاپەڕینی ژینایە و خۆی ناوەند و مەحوەرە، هێڵی ئێرانچێتی خۆیان داوەتە پاڵ جەمسەرە جیاوازە ڕەتێنراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس. لە دەمێکدا شکستی هەر دوو مۆدێلی پاشایەتی و کۆماری و تایبەتمەندییەکانی جیهانی گلۆبال، دەوڵەت- نەتەوەی فارسی نوقمی قەیران کردووە و بواری هەڵوەشانەوەی ڕەخساندووە، هێڵی ئێرانچێتی کراوەتە ئامراز و کەرەستەی دەست گرووپە فاشیستییەکانی فارس بۆ ساخکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی. لە حاڵێکدا کوردستان بۆ سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژینا، پێویستی بە یەکڕیزی یان ڕێککەوتن و هاوپەیمانیی گشتگیری سیاسییە، هێڵی ئێرانچییەتی لە ژێر دەواری میراتگرانی ڕێژیمی پەهلەوی جێگای خۆش کردووە.لە بارودۆخێکدا جیهان خەریکە ئێران وەک جوغرافیایەکی سیاسیی فرە نەتەوە دەناسێ، هێڵی ئێرانچێتی نەتەوەکەی خۆی بۆ ئاستی قەوم و ئیتنک دادەبەزێنێ و مافی دیارییکردنی چارەنووسی لێ دەستێنێتەوە. لە کاتێکدا خۆین و خەباتی نەتەوەی کورد دژی داگیرکەری ئێرانیی هێڵێکی سووری تۆخی ١٠٠ ساڵەیە، کەچی هێڵی ئێرانچێتی هێڵی سوور لە گەڵ پاشماوەکان و میراتگرانی ژێنۆساید و کۆمەڵکوژی و زمانکوژیی دژی کورد و نەتەوە کۆڵۆنیی کراوەکانی دیکەی بندەستی ئێران، ناناسن. لە هەلومەرجێکدا دەبوو ئێعدامی سەرکۆماری کوردستان لە حەفتاوشەشەمین ساڵیدا بکرێتە دادخواستی نەتەوەیەک دژ بە دەوڵەتێک، کەچی نوێنەرانی هێڵی ئێرانچێتی لە لایەک لە پێشەوا دەدوێن و لەلایەک لە بن ئەو ئاڵایە و لە سەر ئەو سفرەیە دادەنیشن کە بۆنی خوێنی ئەوی لێدێت. پارتی ئازادیی کوردستان لە سێ دەیە تێکۆشانی بێوچاندا بە هەڵگرتنی دیسکۆڕسی دەوڵەت و سەربەخۆیی و زیاترین توخم و هێما و بایەخەکانی بیری پێشەوا و کۆمار، میراتگر و درێژەدەری شێلگیری ئەو ڕێباز و ئەزموونە پڕشنگدارە بووە و هیوادارە بەو ڕێباز و دیسکۆرسەوە ببێتە تەوەرێکی بەهێزی بزاڤی پان و بەرینی سەربەخۆییخوازیی کوردستان. لە حەفتاوشەشەمین ساڵهاتی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد دا، سەری ڕێز لە حاست ڕۆحی پاکیدا نەوی دەکەین و سڵاو و ڕێز پێشکەشی برا و ئامۆزای شەهیدی سەدری قازی و سەیفی قازی دەکەین. سڵاوی خۆڕاگری و کۆڵنەدان پێشکەش ئەو فەرماندە و پێشمەرگانەی دەوڵەتی جمهووری کوردستان دەکەین کە لە بەرەکانی جەنگ لە پارێزگاریی لە کۆمار و بەرەنگاربوونەوەی ئەڕتەشی ئێراندا گیانیان بەخت کرد. سڵاو دەنێرین بۆ ئەو پۆلە ئەفسەر و تێکۆشەرەی لە مەهاباد و بۆکان و سەقز لە داری بێدادی دران. سڵاوی ئەمەگ و وەفا پێشکەشی ژێنێڕاڵ بارزانی و شەهیدانی لەشکرە حەماسە خوڵقێنەکەی و چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی باشووری نیشتمان دەکەین. هەر لەم بۆنەیەدا، سەری ڕێز لە حاند سەرکردە شەهیدەکانی نەتەوە مەزنەکەمان لە ئاگرییەوە هەتا دوا بنارەکانی زاگرۆس: شێخی نەهری، سمکۆی مەزن، سەردار عێوەزخان، داودخانی کەلهووڕ، قەدەمخێر، عەلیمەردانخانی بەیراوەند، شامحەممەدی مەلەکشایی، شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی و سەربەخۆیی نەتەوەکەمان دادەنەوێنین. پارتی ئازادیی کوردستانPAK 10ی خاکەلێوەی2723 کوردی 30 مارسی2023 زاینیی
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی:
هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد
سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل
کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە!