پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی
28/04/2023
بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK سەبارەت بە ڕاپەڕینی ژینا ١- شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لە شاری تاران، چەخماخەی ئەو ڕاپەڕینەیە کە لەسەقزەوە دەستی پێکرد، کوردستانی تەنییەوە و گەیشتە نەتەوەکانی دیکەی جوغرافیای ئێران.کوردبوون و ژنبوون دوو هۆکاری کوشتنی ژینا و بێحەجابیی بیانووی تاوانەکە بوو. کوشتنی سەرەڕۆیانەی ژینا، قەتڵی دەوڵەتیی بوو. ئاوێنەی سیستەمی پێوەندیی ١٠٠ ساڵەی ئێران و کوردستان بوو.بنەما سەرەکییەکانی پێوەندیی کۆڵۆنیالیستیی نێوان ئێران و کوردستان لە قەتڵی ژینادا بەدیی دەکرێن. ڕەنگدانەوە و ئاکامی ئەو پێوەندییە لە هەزاران بەستێن و خانە و نموونەی لەو جۆرەدا،ڕوویان داوە.کوشتنی ژینا و هەڵسووکەت لە گەڵ تاوان و قوربانییەکە، ڕۆچوونی ئاپاڕتایدی جنسیی لە کۆی سیستەمی دەوڵەت دەردەخات.ژندژبەریی کۆڵەکەیەکی ئایدۆلۆژیای سیستەمەکەیە. ٢- ڕاپەڕینی ژینا، ڕاپەرینی خۆڕسکی کوردستان، پشت ئەستوور بە هوشیاری و ئەزموونی ٤٤ ساڵ بەربەرەکانێ لە گەڵ کۆماری ئیسلامی و کەلتووری ١٠٠ ساڵەی ملنەدان و خەبات و بەرەنگاریی لە گەڵ دەوڵەت-نەتەوەی فارسە.ناوەرۆک و گەوهەری ئەو ڕاپەڕینە لە بیر یان هەست و نەستی کوردستانیاندا بۆ هەڵتەکاندنی ئەو تەرتیباتە سیاسییەیە کە یەک سەدەیە دوو سیستەمی پاشایەتی و کۆماریی دەوڵەت-نەتەوەی فارس، کوردستانی کردووەتە نیشتمانێکی کۆڵۆنی و بگرە نزمتر لە کۆڵۆنیی، داگیرکراو، بەر کوشتار و ژێنۆساید و تاڵان و تێکدان و زمانکوژیی و ئاسمیلاسیۆن و بەئێرانیی کران کەوتوو.ڕاپەڕینی ژینا، ڕابوونی رەتکردنەوەی سەروەریی فارس لە سەر کوردستان و ڕاپەڕینی ئەستاندنەوەی ئازادییە. ڕاپەڕینی ژینا بەستێنی بەفیڕۆچوونی هەموو ئەو خەرج و خوێنەیە دەوڵەتی داگیرکەر، بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کوردستانی و تواندنەوەی لە ناسنامەی ئێرانییدا کردوویە. ٣- ڕاپەڕینی ژینا، سەرلەنوێ لە دایکبوونەوە و ناسنامەی کوردستانە. ئەو ڕاپەڕینە خاوەندارێتی مرۆڤی کوردستانییە لە گیان و شکۆ و ماف و داد و ئازادیی و ناسنامەی نەتەوەیی و خاک و ژینگەی کوردستانە. جیلوەی دەستاودەست کردن و گوێزانەوەی نەریتی تێکۆشان و بەرەنگارییە لە نەوەکانی پێشووەوە بۆ نەوەی لاوی کوردستان و مۆتۆربەکرانی بە بەها و بایەخ و نۆرمەکانی ژیانی سەردەمە.گۆڕەپانی بەشداریی بەربڵاو، فەرەچەشن و ئاسۆیی و ناهەژمۆنیکی کوردستانیانە بۆ یەکڵایی کردنەوەی ناتەبایی سەرەکیی واتە ناتەبایی نێوان داگیرکەر و داگیرکراو: ئێران و کوردستان.حەولدان بۆ ترنجاندنی ڕۆحی «مهسا» لە پەیکەری «ژینا»دا، بەرهەمهێنانەوەی تاوان دژی کوردستانە. بەشداریی و دەوری پێشەنگیی ژن لەم ڕاپەڕینەدا هەڵکشانی هوشیاریی نەتەوەیی و ئاوەز و کەلتووری دێموکراتیی و مرۆڤسالار و یەکسانییخواز، لە هەناوی کۆمەڵگەی کوردستان، دەردەخات. ٤- ڕاپەڕینی ژینا ڕێنێسانسی سیاسیی نەتەوە بندەستەکان و تیشکی تواندنەوەی بەستەڵەکی سیستەمی کۆڵۆنیالییی ئێرانییە. ئەو ڕاپەڕینە بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی هێناوەتە لەرزین. هەر بۆیە لەم چرکەساتە مێژووییەدا لە هەناوی خەبات بۆ کۆتاییهێنان بە کۆماری ئیسلامیی، لە حاست دەوڵەت-نەتەوەی فارس، دوو دیسکۆرسی سەرەکیی لە ململانێدان. ململانێی دیسکۆرسی هەڵوەشانەوەی کۆڵۆنیالیزمی ئێرانیی لە گەڵ دیسکۆرسی نۆژەنکردنەوە و بەردەوامیی. ٥- بەرەنگاربوونەوەی دەست درێژیی و ستەم و داگیرکاریی، مافی سرووشتیی و یاسایی هەر تاک و نەتەوە و گرووپێکی مرۆڤییە. دەوڵەتی داگیرکەر وەک هەمیشە بۆ پێشگرتن بە هاوار و دەنگی خەڵکی کوردستان و چاوشکاندنیان، هێز و زەبر و زەنگ و تەنانەت پەلاماری کیمیایی و بیوتێرۆریزمی دەوڵەتیی بەکار دێنێت.بەڵام کوردستان خۆڕاگرە، نابەزێت و مل بە ئیرادەی داگیرکەر نادات. لە هەر کوێ هەر بەرپەرچدانەوەیەکی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران بە هەر شێواز و کەرەستەیەک ڕووی دابێیت، بەکارهێنانی مافی دیفاعی ڕەوای کوردستانیانە و ئۆباڵی هەر خوێنڕێژی و توندوتیژییەک لە ئەستۆی تارانە. ٦- سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژینا و گەیشتنی مرۆڤی کوردستانی بە ماف و ئازادیی، ئاسایش و ئاوەدانیی،دادگەری و بەختەوەریی، لە گرەوەی هەڵتەکاندنی سیستەمی کۆڵۆنیالیستی و نەمانی سەروەریی و حوکم و دەسەڵات و دامەزراوەکانی داگیرکەر لە کوردستان و گەڕاندنەوەی مافی زەوتکراوی چارەنووسی سیاسیی و گەیشتن بە سەروەریی و دەوڵەتی نەتەوەییە.پارتی ئازادیی کوردستان هەر ڕووداوێکی سیاسیی و سوپایی؛ هەر ئاڵوگۆڕێک لە سیستەمی سیاسیی و هەر دەستاودەستکردنێک لە حوکمڕانی و تێڕاونین بۆ دیسکۆرس و ئالترناتیوەکان بەم پێوەرە دەپێوێ و بەم پێیە بڕیاریان لەسەر دەدات. پارتی ئازادیی کوردستانPAK مەجلیسی گشتیی ٨ی گوڵانی ٢٧٢٣ ٢٨ی ئاپریلی٢٠٢٣
ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە
ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین
کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت
پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی
پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان