دواین هەواڵ

2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.

مەجلیسی گشتی

بڕیارنامەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بۆ پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی یەکڕیزیی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی

15/05/2023

بڕیارنامەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK 
بۆ پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی یەکڕیزیی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی
   لە ٣٣ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕاگەیەندراوی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستانەوە هەتا ئێستا، بایەخدان بە پرسی یەکڕێزیی و پێویستیی پێکهێنانی بەرەی کوردستانی، بەشێکی زۆر لە قەبارەی سیاسەت، پێوەندیی و ئەدەبیاتی سیاسی و هەڵسووڕانی میدیایی پارتی ئازادیی کوردستان بووە.بەڵام ڕاپەڕینی ژینا، ئەو پرسەی کردووەتە بابەتێکی هەنووکەیی و ویستێکی گشتیی ڕەوای کوردستانیان. 
بۆیە بە سەرنجدان و بایەخدان بەوەی: 
١- بەردەوامیی و سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژینا، پێکهێنانی یەکڕیزیی سیاسی و یەکخستنی گوتار و سیاسەتی هاوبەشی کوردستانیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووەتە پێویستیەکی گرینگ و هەنووکەیی؛

٢- خەسارەکانی نەبوونی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستانی و نەبوونی هەڵوێست و هەڵسووکەوتی یەکگرتووانە لە سەر ڕاپەڕینی ژینا و رووداوەکانی ڕۆژانەی، بێدەربەستی و خەمساردییەکی ئەوتۆیە کە هەرگیز لە ئاست زەبر و زەنگ و پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر دژی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان و ئەو فیداکارییانە نییە کە ژنان و پیاوانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو، دەیخوڵقێنن؛

٣- پێکنەهێنانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە جەنگەی ڕاپەڕین و ڕووداوە گەرمەکاندا بۆ داڕشتنی پلان و سياسەتی هاوبەش و هاوکاریی بە کردەوە بۆ بەهێز کردنی ڕاپەڕینی ژینا؛ نەک هەر لە ئاست دەوری پێشەنگ و پڕ فیداکاریی کوردستان لەو ڕاپەڕینەدا نەبووە، بەڵکوو ناکۆکی و  مەودای نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان خۆیان و کەلێنی نێوان خەڵک و پارتە سیاسییەکانی لە لایەکی دیکەوە، بەرینتر کردوە؛

٤- فرە حیزبیی و هەبوونی هێزی چەکداری جیاوازی حیزبیی لە نەبوونی رێککەوتنی هەمووانیی و چەتری یەکگرتووی پارتە سیاسییەکان و قەوارەیەکی یەکگرتووی لەشکریی؛ لە جیاتی ئەوەی فاکتەری دیمۆکراسی و ئازادی تێکوشانی سیاسی و یەکخەری هێز و وزەی نەتەوەیی و نیشتمانیی و دەرفەت خوڵقێن بێت؛ بووەتە دەرفەت سووتێن و هەڕەشە خوڵقێن و پڕش و بڵاویی هێز؛

٥- پرش و بڵاویی پارت و لایەنە سیاسییەکان و نەبوونی پلان و سیاسەت و ستراتیژی هاوبەشی کوردستانیی، فاکتەرێکی دیاری لاوازیی ڕۆڵ و پێگەی سیاسەتی کوردستانییە لە حاند ئۆپۆزیسیۆنی فاشیستی فارس. هاوکات دۆخێکی لەبار و ڕاکێشەر نییە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەرین و بەهێز لە گەڵ پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی نەتەوە بندەستەکانی دیکەی جوغرافیای ئێران. هەروەها ئەو خاڵە لاوازەیە کە بووەتە لەمپەڕ لە ڕێگای دیپلۆماسیی نەتەوەیی و ڕاکێشانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە دۆزی کوردستان؛

بۆیە بە سەرنجدان بە دۆخی ئارایی و ئەو فاکتەرانە: 
۱- پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی لە نێوان پارت و رێکخراوە سیاسییەکان، بە بەشداریی و رۆڵگێڕانی کەسایەتییە سەربەخۆکان و کۆمەڵگای مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر بنەما و لە پێناو مافی دیاریی کردنی چارەنووسیی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێفراندۆمێکی ئازاد و گشتییدا،گرینگترین و لە پێشترین پێویستی و هەنگاوی سیاسییە بۆ سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژینا و ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێی و نیگەرانییەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار .
۲- پارتی ئازادیی کوردستان خۆی، هەر لە ساڵی ٢٧٠٣(٢٠٠٣)ەوە، خاوەنی پڕۆژە بووە بۆ دامەزراندنی بەرەی کوردستانی و ئەرکەکانی لە قۆناغی خەباتی رزگارییخوازیی و قۆناغی سەرکەوتن و ڕاماڵینی دوژمنی داگیرکەردا. هەروەها پڕۆژەی تایبەتی هەر کام لە حیزب و لایەنەکانی دیکە لەسەر پرسی هاوکاریی، بە بایەخەوە دەبینێ؛ بەڵام هەم بە هۆی ڕێژەیەکی بەرزی کۆدەنگیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە بانگەوازی پۆلێک کەسایەتی بۆ «یەکێتی و یەکڕیزیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان»کە لە 5/10/2022دا بە واژۆی نزیکەی 1000تاکی کورد،بڵاو کرایەوە و هەم بۆ بایەخدانان و بەهێند گرتنی دەور و تێکۆشانی کەسایەتییە سەربەخۆکان و دیتنیان وەک ئاکتەرێکی بەشدار لە بزاڤی سیاسیی کوردستاندا؛ لای خۆیەوە ئەو بانگەوازە وەک بنەمایەک بۆ رێککەوتنی پارت و لایەنە سیاسییەکان بۆ هاوکاری و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی لە پێناو وەدیهێنان و کردەیی کردنی مافی دیاریی کردنی چارەنووسی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و ژیان و تێکۆشان لە کوردستانی ڕزگارکراودا، دادەنێ.
٣- بەم پێیە پارتی ئازادیی کوردستان ئامادەیە ئەو بانگەوازە و (بنەماکانی ڕێککەوتن) و «هەنگاوە پراکتیکەکان» ی، وەک بەڵگەی ڕێکخستنی پێوەندیی و هاوکاریی نێوان پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان و پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی و هەڵسوکەوتی سیاسیی لەمڕۆ و پاشەڕۆژی کوردستاندا، بە بنەما و بناغە بگرێت و بێ هیچ شەرت و مەرجێک لە گەڵ هەموو ئەو پارت و رێکخراوە سیاسییانەی پەسندیان کردوە و پشتیوانییان لێ دەربڕیوە، هاوکاریی دامەزراوەیی بکات. 

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
مەجلیسی گشتیی

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٣ک
 ١٥ی مای ٢٠٢٣ز

سەرەوە