پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
20/05/2023
بەیاننامەی سپای میللیی کوردستانS.M.K لە سێهەمین ساڵی دامەزراندنیدا 30 گوڵانی 2723 ک، سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی سپای میللیی کوردستان تێپەڕ دەبێت. دامەزراندنی لەشکرێکی بەهێز و خاوەن دیسیپلین لە کچان و کوڕانی نەتەوەکەمان لە ئاگرییەوە هەتا دوا بنارەکانی زاگرۆس وەک دەستپێکی کۆتایی هێنان بە فرەلەشکری و یەک خستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستییەکی حاشاهەڵنەگر و هەنگاوێکی گرینگ بوو. هێزەکانی پێکهێنەری سپای میللیی کوردستان ئەو یەکانەی پارتی ئازادیی کوردستان بوون کە لە سێ دەیەی رابردوودا لە خەباتی پێشمەرگانە و پارتیزانانەوە بە دژی هێزە داگیرکەرەکانی ئێران لە کوردستان دەستیان پێکرد بوو و دواتر لە بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی هێزەکانی دەوڵەتی خەلافەی داعش دا ڕۆڵی گرینگیان گێڕا. هەروەها لە نەبەردەکانی ئۆکتۆبری ٢٠١٧دا لە تێکشکاندنی پەلاماری هێزەکانی سپای قودس و حەشدی شەعبی دا بۆ داگیرکردنی هەولێر و کۆتاییهێنان بە هەرێمی کوردستان، دەوری مێژوویی و شانازیی خوڵقێنیان تۆمار کرد. سپای میللیی کوردستان بەرە و وەچەی هەموو ئەو هێز و دەڤەر و سەرکردانەیە کە لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمەکانی بەختیاری و لوڕستان و ئەردەڵان و هەورامان و موکریان و کرمانج، بە گژ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس دا چوونەتەوە. درێژەی مەعنەوی سپاکەی پێشەوا قازی محەممەد و کۆماری کوردستانە. لەشکرێکی بان حیزبییە و هیوادارە هێزی رادانی دواسەربازی داگیرکەری ئێران لەسەر نیشتمانەکەمان و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی کۆڵۆنیالیستیی فارس و پارێزەرەی خاک و خەڵک و سنوورەکانی کوردستان بێت. سپای میللیی کوردستان، بەم کارنامەیەوە بووەتە جێگای هیوای ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو. ژمارەیەکی زۆر لە کچان و کوڕانی رۆژهەڵات لەریزەکانی سپای میللییدا ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقییان بەڕێوەدەبەن. بێجگە لەو تیپانەی درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی داعش و حەشدی ئێرانیی دەدەن، کوڕان و کچانی هۆگری ئەو سپایە لە ناو خۆی وڵات لە شوێنی کار و ژیانیان، یەکینەکانی سپای میللیی کوردستانیان دامەزراندووە و لە ڕاپەڕینی ژینا، دەوریان گێڕاوە. هەبوونی تیپێکی سەربەخۆ و تایبەت بە ژنانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو وەک تەوارەکانی ئازادیی کوردستانTAK لە ڕیزەکانی سپای میللیی کوردستاندا، یەکێ لە دەسکەوتە گرینگ و شانازییە بەرزەکانی سپای میللیی کوردستانە.TAK هەر لەو کاتەدا کە ئەرکی گشتیی نەتەوەیی لە ئەستۆیە، ئەرکی تایبەتی ژنانەی بە خوڵقاندنی دەرفەت و دەوری یەکسان بۆ ژنی ڕۆژهەڵات لە بەستێنی لەشکریی و پاراستنی ناسنامە و شکۆ و ماف و ئازادیی و دەورگێڕانی ژن لە هەموو بوارەکاندا لە ئێستا و پاشەڕۆژی نیشتماندا، هەڵگرتووە. سپای میللیی کوردستان بەم ناسنامە و قەوارە و ئامانج و هیوایەوە، نەدەشیا دوژمنی داگیرکەر تووشی ڕق و ترس و تۆقان نەکات. هەر بۆیە لە ناوخۆی وڵات دام ودەزگا سیخوڕی و تێرۆریستییەکانی دوژمن، لە گەڕان و سووڕاندان بۆ هەر کەسێک بۆنی هۆگریی ئەم سپایەی لێ بێت. لە پەلامارە هاژەکی و درۆنییەکانیشیاندا، بەشی شێریان بەرەو پێگە و پێشمەرگەخانەکانی ناردوە. بەڵام سپای میللیی کوردستان ئەو هەڕەشانە دەکاتە دەرفەتی گەشە و وەدەستهێنانی متمانەی زیاتری کوردستانیان. 30 گوڵانی ٢٧٢٣، سێهەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی سپای میللیی کوردستان پیرۆز بێت لە هەموو فەرماندەیی و یەکەکانی سپای میللیی کوردستان. سڵاوی رێز و وەفا پێشکەشی گیانی پاکی شەهیدانی سەربەرزی سپای میللیی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان. سپای میللیی کوردستانS.M.K 30 گوڵانی 2723 ک 20 مای 2023 ز
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا