دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

مافی مرۆڤ

کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی بەرفەرمانی ئێران کوژرا

21/01/2024

 



ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ک، کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی کۆیەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی " ئاناهیتا ئەمیرپوور" لە بروجێرد ی سەربە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا.
هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی دەوڵەتی داگیرکەر لە ناوچەی نیزامابادی بروجێرد، تەقە لە دووسەرنشینی ئۆتۆمبێلێک دەکەن و لە ئاکامدا ئاناهیتا ئەمیرپوور خوێندکاری بەشی وەرزشیی زانکۆی ئازادی بروجێرد کوژرا و شۆفێرەکە بەسەختی بریندار کرا.
جێگای ئاماژەیە تاران گوشاری خستووەتەسەر بنەماڵەی ئاناهیتا ئەمیرپوور کە هیچ شتێک لەسەر ئەم تاوانە نەدرکێنن.
هێرش، پەلامار، گرتن و کوشتنی رۆڵەکانی رۆژهەڵات بە بیانوو و پاساوی جۆراوجۆرەوە لە سیناریۆوە نەپساو و بێ‌دواییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانە؛ و تاکە رێگای رزگاریی لە گێژاوی سیناریۆ و تاوانە جیاجیاکانی ئەو دەوڵەتە، هەڵتەکاندنی نیزامی کۆلۆنیالیستیی ئێران و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانە.

سەرەوە