دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

مافی مرۆڤ

حوکمی لەسێدارەدانی محەممەد قوبادلوو جێبەجێ‌کرا

23/01/2024

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی رێبەندانی٢٧٢٣ک، یەکێ لە بەشدارانی بزووتنەی ژینا کە پێشتر دەسبەسەرکرابوو و لەلایان دادگا نادادەکانی دەوڵەتی داگیرکرەوە حوکمی ئیعدامی بەسەرداسەپابوو، حوکمەکەی جێبەجێ‌کرا.
محەممەد قوبادلوو تەمەن ٢٣ ساڵان، دانیشتووی تاران سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی دەروونیی؛ ئەمڕۆ لە بەندیخانەی قزڵحەساری شاری کەرەج حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجێ‌کرا. هەرچەند پێشتر "مەعسوومە ئەحمەدی" دایکی ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤییدۆییەک و خستنەڕووی بەڵگە نیشانیدابوو کوڕەکەی پێشتر تووشی نەخۆشیی دەروونییی "دوو قوتبی" بووە و لەکاتی راپەڕین‌دا دەرمانەکانی نەخواردووە.
محەممەد قوبادلوو لەکاتی راپەڕینی ژینا بە ئۆتۆمبێل خۆی دەکێشێت بە ژمارەیەک لە هێزەکانی بەرفەرمانی تاران و لەئاکامدا یەکێ لە هێزەکانی ئێران بەناوی "فەرید کەرەمپوور" دەکوژێ.
جێگای ئاماژەپێدانە حوکمی ناوبراو بە پێی بڕیاری لقی ١ی دادگای ئێرانەوە هەڵوەشابووەوە، و سەرەڕای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیعدام کرا.

سەرەوە