دواین هەواڵ

2024-05-03 دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا 2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا

ڕاگەیەندراو

نیشتمانی زامدارمان، بووژانەوەی ڕاپەڕینەکەی ڕاڤە دەکات! (ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ ی PAK)

30/01/2024

 

نیشتمانی زامدارمان، بووژانەوەی ڕاپەڕینەکەی ڕاڤە
دەکات!
(ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ ی PAK)
ئەمڕۆ ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ک، نیشتمانی زامدارمان، بۆ دەنگ ھەڵبڕین دژی ئێعدامی ٤ ڕۆڵەی بەندکراوی  و پێشاندانی خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی؛ یەکگرتووانە لە مانگرتنی گشتییدایە.
تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە(سەعات ١٧)    مانگرتنی گشتیی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو، بەڕێژیەکی بەرز بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە بنەماڵەکانی چوار پێشمەرگە شەھیدە تازەکەمان بە بێ بەھێندگرتنی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی دوژمن، لە ماڵ و گەڕەکەکانیان کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییان داناوە و ھاوشارییەکانیان بە گوڕ و تینەوە بەشداریی دەکەن.
ھاوکات بنەماڵەکانی شەھیدانی ڕاپەڕینی ژینا، بە بەشداریی لە کۆڕی پرسەی چوار لاوە ئێعدامکراوەکە، ھێزی زیاتر بە ڕۆحیی خۆڕاگریی  کوردستانیان دەبەخشن.
دەبا تارانی پێتەختی پشیلە بڕوانێ و بزانێ کە ئەم نەتەوە و نیشتمانە  بە زەبر و زەنگ و ھاژەک و درۆن و  کوشتار و ئێعدام، بەچۆکدا نایەن.
دەبا سەرانی تاران سەرھەڵبڕن و ڕاڤەکردنی گەشانەوەی ڕاپەڕینی ژینا لە دیمەنەکانی مانگرتندا ببینن!
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ ک
٣٠ ی ژانوییەی ٢٠٢٤ ز
سەعات:١٧

سەرەوە