دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

دیدار

کۆمەڵە و پارتی ئازادیی کوردستان کۆبوونەوە

06/02/2024

 

کۆمەڵە و پارتی ئازادیی کوردستان کۆبوونەوە

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی فێوریەی ٢٠٢٤ی زایینی، دوو وەڤدی سەرکردایەتی پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە بارەگای پەیوەندییە کوردستانییەکانی کۆمەڵە کۆبوونەوە.

پاش چەندین کاتژمێر باسی چڕوپڕ لەسەر پرسە گرینگەکانی پەیوەندیدار بە  بزووتنەوەی ڕزگارییخوازیی کوردستان و چارەنووسی گەلانی ئێران و هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ناوچەکە، و بیروڕاگۆڕینەوە و نیزیکایەتی دوو لایەن لەسەر بەشێکی زۆر لە پرسەکان، لەسەر هاوکاری زیاتری دوو لایەن جەخت کرایەوە.

وەڤدی کۆمەڵە لەم دانیشتنەدا پێکهاتبوو لە هاوڕێیان: عومەر ئیلخانیزادە، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە 
عەبدوڵڵا ئازەربار، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری کۆمەڵە، عەلی ڕەنجبەری، ئەندامی کومیتەی ناوەندیی و بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکانی کۆمەڵە لە هەولێر
ئومید ئەحمەدزادە، ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و سۆران ئازەربار جێگری پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر

وەڤدەکەی پارتی ئازادیی کوردستانیش بە سەرپەرشتی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، پێکهاتوو لە بەڕێزان: خەلیل نادری وتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان، گۆران یەزدانپەنا، ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکانی PAK و نوێنەری پاک لە هەولێر و ئەدیب خالدیان ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکانی PAK.

سەرەتای دانیشتنەکە وەڤدی پارتی ئازادیی کوردستان هاوخەمیی خۆیان بەبۆنەی گیانبەختکردنی چوار پێشمەرگەی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان: وەفا ئازەربار، موحسین مەزلووم، محەمەد فەرامەرزی و پێژمان فاتیحی دەربڕی و لە دیدارێکی کورت لەگەڵ خێزانی دوان لە شەهیدەکان یادی ئازیزی ئەم تێکۆشەرانەیان بەرز ڕاگرت.

پاشان ڕاپۆرتێک لەسەر مانگرتنە شکۆمەندەکەی ١٠ی ڕێبەندان و ئیرادەی خەڵکی کوردستان پێشکەش کرا کە هەر دوو لا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پرسی هاوشێوە و پەیوەندیدار بە چارەنووسی بزووتنەوەی کوردستان بە کۆدەنگی و یەکگرتوویی زیاترەوە چالاکی بکەن و ئەم مانگرتنە دەتوانێ سەرەتایەک بێ بۆ دەورێکی نوێ لە هاوئاهەنگی زیاتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات .

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، باس لە  فراوانکردنەوەی هەرچی زیاتری پەیوەندی و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرا.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران یەکێکیتر لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە بوو کە تێیدا هەردووکلا جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان پێویستە بە شێوەی هاوبەش بەرەو بایکۆتی چالاکی هەڵبژاردن بڕۆن. 
کە لە درێژەی ئەم تەوەرەدا چەند پرسێکی گرینگی دیکە وەک: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕۆڵی خراپی ئێران لە ڕووداوەکان، باڵانسی هێز لە ناوچەکە، لە دەستدانی ڕەوایی ڕژیم لە ناوخۆ و دەرەوە و بە گشتیی دیاری کردنی ئاراستەی ڕووداوەکان بەرەو گۆڕینی قەوارەی ژێئۆپۆلێتیکی ناوچەکە هاتە بەرباس و تاوتوێ کرا.

پارتی ئازادیی کوردستان    کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
۱۷ ی ڕێبەندانی ۲۷۲۳
٦ی فێورییەی ۲۰۲٤

 

سەرەوە